Check it out ~لەناکاو کچێک بە دەنگی بەرز قیژاندی، بۆ نەگبەتی لە نزیک ئـێـلا بوو.
ئـێـلا بە نەهامەتییەوە گوێیەکانی گرت " نەفرەت "
پاشان سەیری ئەو کەسەی کرد کە بووە هۆی ژاوەژاوەکەهەستی بە توڕەییەکی زۆر کرد کاتێک جیمینی بینی، جیمینیش زەردەخەنەی کرد کاتێک ژاوەژاوەکە تەواو بوو پاشان ڕووبەڕووی پۆلەکە بۆیەوە.
" ئایا کەسێک هەیە بیەوێت بیەوێت ئەم کێشەیەم بۆ چارەسەر بکات !؟ " جیمین نیشانەی بۆ بۆردەکە ( تەختە ) کرد تا یەکێک بیسڕێتەوە، پاشان کچێک دەستی بەرز کردەوە و پێکەنی وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەوە بووبێت.
" فەرموو خاتوون دەتوانیت بێیت "
جیمین وتیلی جەی هی بە ڕەزامەندییەکی پشیلەیی بەرەو بۆردەکە ڕۆیشت. ئەو ئەو کچەیە کە هەموو پیاوێک بەدوایدا دەگەڕێت، بەڵام جەی هی هەمیشە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت. وا دیارە چاوی لەسەر جیمینە بەدبەختە.
تەنوورە کورتەکەی بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی کورتتر بێت، بە نێوان قوتابییەکاندا دەڕوات بۆ پێشەوەی پۆلەکە، دڵنیا دەبێتەوە کە لەکاتی ڕۆشتنیدا دەرکەوتنی قاچی زیاتر دەکات.
بە نەرمی تەختە سڕەکە لە جیمین وەردەگرێت و پەنجەکانی بەر دەستی دەکەوێت.
لێوەکانی بە گەرمی لەرزین.
لەگەڵ جوڵەی کچەکە بۆ ئەوەی وەری بگرێت
بە ئەنقەس خستییە خوارەوە.وە لە 100% دەتوانی جلی ژێرەوەی ببینی کاتێک داچەمییەوە بۆ ئەوەی هەڵیبگرێتەوە .
ئێستا بیانوویەکی هەیە بۆ ئەوەی خۆی دەربخات
ئـێـلا دەستی لە سەر دەمی دانا تا چیتر پێنەکەنێتجەی هی بە نەرمی وتی " ببورە." برژانگە ئەستوورەکانی دەجوڵاند بۆ ئەوەی کیوت دەربکەوێت
ئـێـلا دەیەوێت دواتر ئەم بابەتە بە هاوڕێکەی بڵێت. زۆر پێکەنیناوییە.
مۆبایلەکەئ دەرهێنا، بە شێوەیەکی نادیار هەوڵیدا بیخاتە تەنیشت کتێبی خوێندنەکەیەوە بۆ ئەوەی وێنەیەک بگرێت وەک بەڵگە.
بۆ نەگبەتی فلاشەکەی بە تەواوی پۆلەکەدا بڵاو دەبێتەوە
جیمین یەکسەر تێبینی کرد.
YOU ARE READING
|| فـێـری بـکـە ||🔚
Romance" گرنگی بە یاساکان نادەم من نەفرتیانە تۆم دەوێت ئێلا کیم " پارک جیمین / خوێنەر مامۆستای دوواناوەندی