24 | ئەو ڕۆژەی ماچی یەکترمان کرد

597 102 13
                                    




𝙏𝙝𝙖𝙩 𝙙𝙖𝙮 𝙬𝙚 𝙠𝙞𝙨𝙨𝙚𝙙 𑁍








ئـێـلا هێواش هێواش دەگەڕێیتەوە هۆش خۆی. بە سەرلێشێواوییەوە دووبارە و سێبارە چاوەکانی دەتروکێنێتت
لە ئەو ژوورە تاریکەی کە تێیدایە


" لە کوێم !!؟ " لە
خۆی دەپرسی



سەری ئازارێکی زۆری هەیە

ئێستا کە توانیتی کەمێک شوێنەکە بە ڕوونی ببینێی
تێگەیشت ئەوە ژوورەکەی جیمینە

ئێلا :
من چۆن گەشتومەتە ئێرە؟؟

ناڵە دەکات و هەوڵ دەدات دەستی بجوڵێنێت
بەڵام سڕ دەبێت لە جێگەی خۆی کاتێک جیمینی بینی


جیمین هێشتا خەوتووە و قۆڵەکانی بە نەرمی بە کەمەریدا پێچراون

ئەویش بە نەرمی  فشار دەخاتە سەری



جۆرێک لە تەزوو بە سنگیدیدا بڵاودەبێتەوە کاتێک سەیری دەموچاوە ئارامەکەی جیمین دەکات.برژانگە درێژە سەرسوڕهێنەرەکانی سێبەریان لەسەر لوتکەی ڕوومەتە نەرمەکەی جێهێشتووە 

لێوەکانی کەمێک جیابوونەتەوە بەهۆی هەناسەدانەوە



جیمین دەموچاوی گەڕاوەتەوە بۆ ڕەنگی ئاسایی خۆی و ئارەقەکەی نەماوە


بە سەیرکردنی کاتژمێری سەر مێزەکە تێبینی ئەوە دەکات کە کاتژمێر ١:٤٥ی پاشنیوەڕۆ.



کەمێکی تر جۆنگکووک دەگەڕێتەوە

" ئارام بگرە، بە ئاسوودەیی هەناسە بدە "
بیری دەکردەوە

کەس نییە لە ماڵەکەدا بیگرێت کاتێک لە باوشی جیمینە 

جیمین وەک ئەوەی هەست بکات بیری لێ دەکاتەوە، پیاوە سنگ ڕووتەکە بە خەواڵوییەوە جووڵەی کرد و گرتنی کەمەری توندتر کرد.

ئێلا :
نەفرەت ئەمە جل و بەرگی پێشووم نیە

ئـێـلا تێبینی ئەوە دەکات هەمان جلی پێشووی لەبەر دا نییە بۆدییەکەی قەبارەکەی گەورەیە ئەمە هی خۆی نیە


جیمین جارێکی تر دەست دەکاتەوە بە جوڵە، بەڵام ئـێـلا شەقێک دەکێشێت بە شانیدا


|| فـێـری بکـە || ✔︎Where stories live. Discover now