32 | ڕزگـاربـوون

403 74 4
                                    



کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵە سویتی ~





ئێلا :
ئایا سەرکەوتوو بوویت؟

بە خێرایی چۆیە سەر جێگاکەی جیمین دانیشت و چاوەڕێی ئەوەی دەکرد کە وەڵامی بداتەوە


جیمین لەوەتەی لە قوتابخانە گەڕاوەتەوە ڕووخسارێکی سەیری هەیە، ئەو کچە دەرفەتی نەبووە قسەی لەگەڵ بکات. ئەو چاوە شوکولاتە ناوازانە نە خۆشی و نە خەم و نە پەژارەیان پیشان نەدەدا

ئەمەش زۆر قورس بوو بۆی تا بزانێت ڕووبەڕوبونەوەکەی چۆن ڕۆیشتووە.

لی جای هی دوای چەند خولەکێک لە ژووری بەڕێبوبەر  ڕۆیشتە دەرەوە

هیچ کامان
نە جیمین نە جای هی
ڕووخساریان دەری نەدەخست لە ناو ئۆفیسەکەدا چی ڕوویداوە



کاتێک قوتابخانە کۆتایی هات، جیمین بە ئاماژە بە ئـێـلای وت دەیەوێت بە  تەنها بچێتەوە بۆ ماثەوە


بۆیە ئەویش ڕێگەی دا.

ئێستاش کە ئـێـلا هەنگاوی نایە ژوورەکەیەوە
کۆتەکەی لادەبات بۆ ئەوەی کراسە سپییەکەی ژێرەوەی دەربکەوێت

ئەو کچە بڕیاری دا بە سەرنجەوە سەیری هەمووی بکات

قژ سوورەکە ئاهێک هەڵدەکێشێت کاتێک کۆتەکەی فڕیدایە سەر جێگەکەی. لێوە جوانەکانی بونەتە هێڵێکی تەنک.



ئـێـلا خەریک بوو دەستی دەکرد بە گریان لە شڵەژاویدا لە

ئێلا :
چی ڕوویدا ؟
ئایا کارەکەت لەدەستدا؟!

جیمین بە توندی لە تەنیشتیەوە دانیشت و قۆڵی دەخاتە سەر شانەکانی. قورساییەکەی دەخاتە سەر ئەو کچە

جیمین :
من ماندوو بووم




ئـێـلا یەکسەر دەست دەکات بە فشارخستنە سەر ماسولکە ڕەقەکانی و دەیشێلێ بۆ ئەوەی هەر ئازارێکی هەیە نەیهێڵێت

جیمین لە ژێر فشاری دەستەکانیدا  بە هێواشی دەجووڵێت، لەسەر سکی پاڵدەکەوێت و سەری خستە سەر قۆڵەکانی خۆی، ئـێـلاش کەمەر تەنکەکەی درێژ کردەوە و دەستەکانی دەخاتە ناو پشتیەوە بۆ مەساجکردن



ئێلا :
جیمین، وەرە

خەریکە دەگریێت کاتێک بەردەوام دەبیت لە قسەکردن.

|| فـێـری بکـە || ✔︎Where stories live. Discover now