ᴛʜᴇ ʀᴇᴅ ᴀɴɢᴇʟ

1.1K 68 37
                                    

POV JUNGKOOK
_______________

بەتەواوی ئەمرۆ مێشکم سەرقاڵ بوو پڕ لە جەنجاڵی و سەرلێشێوان نازانم ئەمە چۆن چارەسەر بکەم گەشتم کرد بۆ ئێرلەندا نزیکەی مانگێک کاتم پێیان دا بۆ رێکەوتن بەڵام بەراستی پاشای ئێرلەندا زۆر کەلەرەق بوو

وابزانم ناتوانم بە ئاسانی رازی بکەم ئەگەر وابێت پێویستە نامە بنێرمەوە بۆ فەرەنسا وە ئاگەداریان بکەمەوە نزیکەی هەفتەیێکە لێرەم وە هەموو رۆژێک هەمان سەرلێشێوان و دڵەراوێک دەمەوێ بێ کێشە چارەسەری بکەم

بەڵام پێم وایە ئەستەمە بە سەرلێشێوان و مێشکێکی پڕ بیرکردنەوە دەرۆیشتم من نازانم تەنانەت بۆ کوێ دەرۆم بەباشی شارەزا نەبووم بەڵام دەمەوێ کەمێک لە جەنجاڵی مێشکم دووربکەومەوە کەچی ئێستاش بیر دەکەمەوە هەناسەیێکم هەڵکێشا بۆچی ئەوەندە نیگەرانم وەکو ئەوەی یەکەم جەنگی ئێمە بێ

ئەگەر ڕەتی بکەنەوە کەواتە من لاریم نیە لە ئاگەدارکردنەوەی سوپا و هێرش بردن بەلامەوە گرینگ نیە تەنانەت پاشاکەیان خەڵکەکەی بەلاوە گرینگ نیە بۆچی پێویستە من نیگەران بم

چاوەکانم بۆ ساتێک هەستم کرد شتێکیان بینی شتێکی سور بەڵام هەست دەکەم من زۆر مێشکم پڕ بیرکردنەوە و سەرلێشێوام بۆیە چاوەکانم شتی سەیرم نیشان دەدەن کەمێک وەستام بەڵام چاوەکانم هەڵە نەبوون کچێکم بینی قژێکی سوری زۆر درێژی هەبوو وە ئەو وەکو منداڵێک وابوو بەڵام بە شێوەیێکی پێگەیشوو ئافرەتێکی وا جوان لە نێو بەفر و ساردی ئەو ناوچەیە چی دەکا بۆ ساتێک ویستم چاودێری بکەم هەرچەندە ئەوە کاری لە پێشینەی من نیە ئەو زۆر جوان بوو عەبایێکی ڕەشی لەبەر بوو بەڵام من بروا ناکەم ئەوە بیپارێزێ لە ساردی دارستانەکە

ئەو سەبەتەیێکی بچوکی لە دەست بوو گوڵی ڕۆزی سووری کۆ دەکردەوە کە هێشتا بەهۆی سەرما لەناو نەچوو بوون بۆ ساتێک هەستم کرد تێبینی منی کرد بەخێرای سەیری کردم ئەو ترساو دەردەکەوت وە سەرلێشێواو و رووخساری پڕ بوو لە دوو دڵی دەستەکانم راگرت

" بوەستە ئازارت نادەم باشە من تەنها بە رێکەوت تۆم بینی" روونم کردەوە راستیەکەی بۆچی من ئەمانە بەو دەڵێم

هەستم کرد رووخساری کەمێک ئاسای بۆوە بەڵام هێشتا دوو دڵ دەردەکەوت بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو دوو دڵیە زەردەخەنەیێکی زۆر جوانی کرد ئەوە بەس بوو تا بیرکردنەوەکانم راستەوخۆ نقومم بکەن لە نێو زەردەخەنەکەی ئەو بەراستی زۆر جوان بوو چەندان ئافرەتم دیوە بەڵام هیچ کامێکیان لەو ناچن ناتوانم خێرا بریار بدەم بەڵام دەتوانم هەست بە پاکی و بێتاوانیەکەی بکەم کچێکی لادێی ئێرلەندی زۆر جوان

Rᴏʏᴀʟ Lᴏᴠᴇ ||ᴋᴛʜحيث تعيش القصص. اكتشف الآن