ʙᴀᴄᴋ ᴛᴏ ғʀᴀɴᴄᴇ

342 59 53
                                    

POV JUNGKOOK
________________

بۆ ماوەی هەفتەیێکە هەموو رۆژ مارینا دەبینم بەڵام هێشتا پێم نەوتووە کە من کەسێکی ئاسای
فەرەنسی نیم وە ژیانێکی ئاسای ناتوانم پێ ببەخشم
وەکو ئەوەی هیوای بۆ دەخوازێ

هەموو کاتەکەم بەسەر برد بە بیرکردنەوە ئایە بەیانی پێی بڵێم یاخود بە نهێنی بهێڵمەوە تاکو کاتێکی درێژ


سوێند دەخۆم ئەمە کۆتا جارە پاشا هێنری ئاگاداربکەمەوە پاشایەکە کوێربووە بەرامبەر خەڵکەکەی ئەوەی دەیبینێ تەنیا پلەوپایە و سامانەکەیەتی زۆر نیگەرانم بۆ خەڵکی ئێرلەندا ڕوبەڕووی ئەو جەنگەخوێناویەوە دەبنەوە

لەکۆتایدا گەیشتمە بەردەم دەرگای هۆڵی پاشا
هەستەکەم ڕوخساری بێزاری پۆشیوە


"دەبینم بێزار دیاری"وتم کاتێک سەرنجەکانم لەسەری نەهێشت و دانیشتم


"توانای تێگەشتنت لە دەستداوە یاخود تۆ خەریکی پلانگێڕیت؟ نزیکی مانگێکە تۆ لە کۆشکەکەی منیت ئایا ئەمە شتێکی ئاساییە بۆ ژەنەڕاڵێکی فەڕەنسا کە لە هەموولایەکەوە خەریکی داگیرکردنن"


"هەرخۆی هاتم تاوەکو وەڵامی کۆتای تۆ وەرگرم"

"چەند جاری تر دەبێ بیڵێمەوە؟ من هیچ شتێک نادەم بە ئێوە"

ئەو زۆر بە جدیەوە قسەدەکات هیچ چارەیەکی تری بۆ نەهێشتمەوە


"دڵنیات دەکەمەوە دووای دوو ڕۆژی تر ئێمە لە کۆشکەکەت نابینی"


"دڵخۆشدەبم بەوە"

بەڵام سوێند دەخۆم من سەری ئەوم دەوێ

پێویستم بە دوو ڕۆژی تر نیە تاوەکو ئەم کۆشکە پڕ لە خۆپەرستیە جێ بهێڵم تەنیا دەمەوێ ماڵئاوای لە مارینا بکەم


بەڵام تەنانەت ناتوانم لە یەک رۆژ زیاتر بمێنمەوە لە فەرەنسا بەردەوام ئاگەدارم دەکەنەوە بگەرێمەوە و سوپا لە رێگایە وە من ناتوانم زیاتر بمێنمەوە بە پاسەوانەکەم وت کە هەموو شتێک ئامادە بکەن بۆ گەرانەوەم وە کاپتنی کەشتیەکە ئاگەدار بکەنەوە ئێمە دەگەرێینەوە

Rᴏʏᴀʟ Lᴏᴠᴇ ||ᴋᴛʜWhere stories live. Discover now