ᴛᴡᴏ ᴡᴇᴇᴋ

296 56 69
                                    

POV JUNGKOOK
________________

بەردەوام بووم لە دواکەوتنی ئەو دەزانم سەیرە کە من متمانەی پێ دەکەم مەبەستم رەنگە بەرە و مردن برۆم بەڵام هێشتا رەتی ناکەمەوە خانمێک کە بۆ یەکەم جار توانی سەرنجەکانی من بەدەست بهێنێ شایەنی قوربانی دانە چاوەکانم بۆ ساتێک لەو دوورنەکەوتنەوە لە شوێنی خۆم وەستام کاتێک ئەو وەستا بە زەردەخەنەوە ئاماژەی بۆم کرد نزیک ببمەوە

"ئاسک ؟"پرسیارم کرد راستەوخۆ رایکێشام نزیک خۆی وە پەنجەی ئاگەداری خستە سەر لێوەکانی

"ششش ئەگەر گوێی لە دەنگت بێ رادەکا"

سەرم جوڵاند ئەو چاوەکانی لەسەر ئەو بونەوەرە بوون بەڵام من ئێستا لە نزیک ئەوم دەتوانم بە ئاسودەی هەست بە بۆنەکەی بکەم بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە ئەو زەردەخەنەی کرد بە بینینی ئاسکەکان من تێناگەم چۆن کچێک بە شتێکی وا بچوک دڵخۆش دەبێ

"هەمیشە دێم تا بیانبینم ئەوان زۆر جوانن ئەی وانیە؟" ئەو سەیری کردم چاوەکانم چەند جارێک تروکاند تا هاتمە دەرەوە لە بیرکردنەوەکانم
بێگومان زۆر زەردەخەنەم کرد راستیەکەی تەواوی سەرنجیم لەسەر ئەو بوو
ئەو جوانە تاکە سەرنجی من ئەوە بوو ئەو لێوەکانی گرژ کرد بۆ ساتێک پاشان سەیری کردم "ئەوان رۆیشتن پێویستە من بگەرێمەوە"

"مارینا "بانگیم کرد راستەوخۆ سەیری کردم و زەردەخەنەیێکی درەوشاوەی کرد
"بەڵێ جۆنگکوک"

"هەموو رۆژێک دەتوانم تۆ ببینم؟"

"بێگومان" ئەو زەردەخەنەی کرد و بەردەوام بوو

"بەڵام ئەگەر بەفرێکی زۆر لە ناوچەکە باری ناتوانم بێمە دەرەوە بۆیە ئەو کاتە تۆ نابێت بێیت بۆ دارستانەکە وە رۆژانی دوو شەمەش نەخێر هەموو پیاوانی ناوچەکە راودەکەن ئەو کاتە ناتوانم بێمە دەرەوە "

سەرم جوڵاند وەکو رۆژی رابردوو لەگەڵی رۆیشتم تا نزیک لادێکەی وە پاشان ماڵئاوایم لە خانمە قەشەنگەکە کرد ئەوە سەیرە کە ئەو بەراستی منی داگیرکردووە
من هەرزەکارێک نیم تێنەگەم لە هەستەکانم زۆر ژیاوم و تێدەگەم هەرچەندە مارینا تەمەنێکی بچوکی هەیە بەڵام زیرەک و خانەدان رەفتار دەکا ئەوە بەتەواوی گونجاوە بۆ من

















Rᴏʏᴀʟ Lᴏᴠᴇ ||ᴋᴛʜOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz