sᴘᴇᴄɪᴀʟ ɢᴜᴇsᴛ

367 57 75
                                    



POV TAEHYUNG
_____________

"چەند جاری تر دەبێ بیڵێمەوە کە نامەوێ هاوسەرگیری بکەم؟"

"دڵنیام ئەم جارە بە دڵت دەبێ"

"ڕەتیدەکەمەوە" نازانم باوکم بۆچی ئەوەندە پێداگری دەکات من نامەوێ هاوسەرگیری بکەم شتی زۆر گرنگتر لە هاوسەرگیریم لە پێشە تاوەکو ئەنجامی بدەم


"بەڵام ئەمە بۆ داهاتووی تۆیە"

"خواتلەگەڵ کۆنتم سوپاس بۆ گفتۆگەکە"

گرینگیم بە قسەکەی نەدا و ئەوێم جێ هێشت گوێم لێیە لەدوامەوە ناوم دەهێنێ وە هێشتا بەردەوامم لە ڕۆشتن لە ڕاستیدا من پەیوەندیەکی بەهێزم لەگەڵ باوکمدا نیە تاکە کەس لەم گەردوونە گەورەیەدا خۆشم ویستبێت دایکمە تەنیا هیوادارم ئێستا باش بێت لەو جیهانەی تێیدایە






AFTER 3 DAYS

من بەڕێوەم بۆ ئێرلەند لەگەڵ سووپایەکەم کە پێکدێت لە چەند ملیۆنێک سەرباز پاشا دەیەوێ ئیمپڕاتۆریەتێکی فراوان دابمەزرێنێ تاوەکو ئێستا زۆرترین وڵاتمان بەدەستەوەیە تەنیا هەندێک لە وڵاتان ماون کە دەستنیشانمان کردوون وە ئەوانیش


ئەو شتەیان ناوێ و تاکە چارەسەر جەنگە


..............









POV MARINA
____________

"ئێوە بۆ کوێ دەرۆن؟" وتم کاتێک بینیم دایک و باوکم خەریک بوو لە خانوەکەمان دەرۆیشتنە دەرەوە

"ئێمە دەرۆینە دەرەوە بۆ بازاری شارۆچکەکە ئەمرۆ رۆژی لە دایک بوونی تۆیە وابیرمان دەکردەوە دیارێکت پێشکەش بکەین" دایکم وتی بە میهرەبانیەوە دەستی خستە نێو قژم ئەو ئافرەتێکی زۆر باشە هەموو کات بیر دەکەمەوە چۆن توانیویەتی لەگەڵ باوکم بژی چونکە ئەوان پێچەوانەن مەبەستم باوکم کەسێکی باشە بەڵام ئەو خۆی دووردەخاتەوە لە خەڵک

بە گەرمی زەردەخەنەم کرد" سوپاس دایکە"

"دڵنیابە لەوەی دەرگاکە بە باشی دابخەی "باوکم ئاگەداری کردمەوە چاوەکانم خستە سەری ئەو ساردە بەڵام دەزانم ئەو خۆشی دەوێم مرۆڤ پێویست ناکا هەمیشە بە وشە خۆشەویستی دەرببرێ ئەوە لە کردارەکانیان دەردەکەوێ ئەو جۆرە خۆشەویستە زۆر گەورەترە ئایە جۆنگکوک بە هەمان شێوە خۆشی دەوێم خۆشەویستێکی. راستەقینە من تەنها بیر دەکەمەوە ئایە بەخێرای بریارم نەدا لەوەی خۆم رادەست بە ئەو بکەم وە متمانەم پێی کرد تەنها ئەگەر ئەو کەسە راستەکە بێ هەرگیز پەشیمان نابمەوە

Rᴏʏᴀʟ Lᴏᴠᴇ ||ᴋᴛʜWhere stories live. Discover now