𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 ....4...POV RAYLIE
____________سەیری دەرەوەی قەڵاکەم دەکرد لە پەنجەرەی ژوورەکەی گەورەم سەرینەکەم لە باوەش گرتبوو رووناکی مانگ ئاسمانی داگیر کردبوو
گەورەم دوای نان خواردنی ئێوارە منی جێهێشت پێی وتم بەخواستی خۆم بکەم بەڵام من دەستم لە هیچ شتێک نەدا نەمدەویست هیچ شتێک تێک بدەم لە شوێنی کارەکەی
تەنها لەبارەی کۆبونەوەکە قسەی کرد کە لەگەڵ لۆرد برۆنوین کۆدەبێتەوە
خۆشبەختانە ئەو منی نەبرد لەگەڵ خۆی
لۆرد برۆنوین سەرۆکی شارەکە بوو تەنانەت پێش ئەوەی من لە دایک ببم بەڵام هیچ کەسێک نەیدەزانی ئەو خوێنمژە وە من بەراستی نەمدەویست ئەو ببینم
گەورەم لەوانیە زانی بێتی ئەگەر لەگەڵی برۆم کێشەی بۆ دروست دەکەم
لەناکاو دەرگاکە کرایەوە بە توندی لە شوێنی خۆم بازم دا
"بوکەڵە "گەورەم هاواری کرد دەرگاکەی لە دواوەی داخست
چاوەکانم فراوان بوون کاتێ ئەوەی وت
ئەو هەرگیز پێشتر بە بوکەڵە بانگ نەکردووم
هەنگاوەکانی خێرا بوون بۆ لای مێزەکەی جەستەی گرژ بوو چاوەکانی بە ژوورەکەدا دەگێرا
هەرکە چاوەکانی خستە سەر من خۆم بچوک کردەوە سەرینەکەم نزیکتر کردەوە لە باوەشم
دەتوانم بڵێم ئەو تورەیە ئەوە لەسەر دەموچاوی دیار بوو ئەو کەمێک بێزار دیار بوو
دیار بوو کە کۆبونەوەکەی بە باشی نەرۆیشتووە
لەسەر کورسیەکەی خۆی دانیشت پەنجەکانی خستە سەر مێزەکە
"وەرە بۆ ئێرە "ئەو فەرمانی کرد
چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون ترسێک لە لاشەم دروست بوو جەستەم لە شوێنی خۆی بەستبووی هەوڵمدەدا لە رووی دەروونیەوە خۆم ئامادە بکەم بۆ ئەوەی چیم لێ دەکا
بەگشتی کاتێک گەورەکان تورە دەبن بوکەڵەکانیان دەبنە زیانپێگەیشتووی یەکەم
من بە هێواشی فەرمانەکەی ئەوم جێبەجێ کرد لە شوێنەکەم هەڵسامەوە وە هەنگاوم نا بەرەو لای ئەو
![](https://img.wattpad.com/cover/333127328-288-k495906.jpg)
YOU ARE READING
𝑇𝐻𝐸 𝑉𝐴𝑀𝑃𝐼𝑅𝐸 𝐷𝑂𝐿𝐿||𝐾𝑇𝐻 ( completed)
Fanfictionجیهان زۆر لەمەوپێش بۆ ئێمە بوو بوو بە دۆزەخ جیهان دەستی بەسەرداگیرابوو پێشبرکێی خوێنمژەکان بوو وە دەوڵەمەندترین مرۆڤەکان رزگاریان دەبوو وە ئەوانەی تر لەلایان خوێنمژەکان ڕاودەکران بۆ پاشەکەوتی کردنی خوێن لە راستیدا ئێمە هەموو لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان...