𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 ....18...POV TAEHYUNG
____________فرۆشیارێکی تەمەن مام ناوەند لەوێ بوو من هەندێک جار سەیری رایڵم دەکرد کە بە دڵخۆشیەوە پێدەکەنی
من تەنها بە بێدەنگی وەستابووم چاوەرێ بووم بزانم ئەو چی دەوێت تاکو پارەکەی بدەم و برۆین
پلانم دانا دوای ئەمە سەردانی دەرمانخانە بکەم و هەندێک کەرستەی پزیشکی بکڕم
هەرچۆنێک بێت وادەردەکەوێ رایڵی دڵخۆشە
ئەو چەند خولەکێک گەڕا من هەڵسامەوە پێش ئەوەی دەستەکانم بخەمە نێو گیرفانم
چەند خولەکێک وەستام لە پشتی چونکە ئەو هێشتا هیچی هەڵنەبژاردبوو راستیەکەی من دڵنیام ئەو راناکا بەهیچ شێوەیێک
ئەو بیرکردنەوە دەزانم بە مێشکی تێدەپەرێ بەڵام نایکا وابروا ناکەم ژیانێکی ئەوەندە ناخۆشم پێی دابێت وابکا
سەیری ئەوم کرد کە وەستابوو نزیک بوومەوە لێی
رووخساری دڵتەزێن دەردەکەوت پاشان زەردەخەنەی کرد"چی دەکەی ؟"پرسیارم کرد سەبارەت بە کردارەکەی
ئەو بە وریایەوە سەیری کردم" من دڵنیا دەبوومەوە لەوەی هیچ شتێکی زۆر گران نەکڕم"
بۆ ساتێک وەستام و سەیری ئەوم کرد
"نرخەکان گرینگ نین رایڵی هەرچیێکت دەوێت بیکڕە"
چاوەکانی فراوان بوون بە شێوەیێکی کرداری رووناک بوون
"بەراستی ؟"جۆش و خرۆش بە دەنگیەوە دیار بوو
من تەنها سەرم جوڵاند بەراستی پارە کێشە نەبوو
هەروەها بیرم نەچووە ئەو فرۆشیارە زۆر بە نەرێنی سەیری رایڵی دەکرد وەکو ئەوەی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی کوشتبێ رۆیشتم تاکو پارەی پێویست بدەم کاتێک رایڵی تەواو بوو لە هەڵبژاردنی خواردنەکان
خوایە مرۆڤەکان بێزارم دەکەن بەتایبەت ئەم فرۆشیارە
بیرکردنەوەکانم دوورخرانەوە کاتێک خەریکی وتووێژ بووم لەگەڵ فرۆشیارەکە چاوەکانم کەوتنە سەر سترۆبێریپای کە بە بچوکی دروست کرابوون رایڵی زۆر حەز بەمە دەکا
![](https://img.wattpad.com/cover/333127328-288-k495906.jpg)
YOU ARE READING
𝑇𝐻𝐸 𝑉𝐴𝑀𝑃𝐼𝑅𝐸 𝐷𝑂𝐿𝐿||𝐾𝑇𝐻 ( completed)
Fanfictionجیهان زۆر لەمەوپێش بۆ ئێمە بوو بوو بە دۆزەخ جیهان دەستی بەسەرداگیرابوو پێشبرکێی خوێنمژەکان بوو وە دەوڵەمەندترین مرۆڤەکان رزگاریان دەبوو وە ئەوانەی تر لەلایان خوێنمژەکان ڕاودەکران بۆ پاشەکەوتی کردنی خوێن لە راستیدا ئێمە هەموو لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان...