𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 [15]

1.7K 330 1K
                                    












𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 ....15...







POV RAYLIE
____________






من زیندووی بووم


ئەو هەموو بیرکردنەوەیە بۆ من نامۆ بوو



لە راستیدا لە مانگی خوێن رزگارم بوو


نەک هەر ئەوە بەڵکو ئەو شتانەی دوای بۆ من هاتن زۆر نامۆ بوون


سەیری تایهیۆنگم کرد کاتێک تەلەفۆنەکەم دانا لەسەر مێزەکە کە لە نزیکی دانیشتبوو  بیرکردنەوە و پرسیاری زۆر لە مێشکم بوون بەڵام بریارمدا بێدەنگ بم


لەو کاتەوەی لە خەو هەڵساوین بێدەنگ بووم  هەروەها تایهیۆنگ



لەبەر هەندێک هۆکار هەستم بە نامۆی دەکرد لە نێوانمان



دڵنیا نیم لەوەی ئەو هەستی پێ کردبێ بەڵام بەدڵنیایەوە من هەستی پێ دەکەم



لەوانەیە من زیادەرەویم کردبێ


ئەو نواندی دەکرد جیاواز لە دوێنێ شەو  ئایە ئەو لێم تورە بووە چونکە گوێم لێی نەگرت


لەوانەیە لەبەر ئەوە بێ کە بێدەنگە


بە نارەحەی قاچەکانم لە باوەش گرت ناتوانم بزانم ئەو لە من تورەیە یاخود نا



هەرکاتێک دەمبینی تورەیە بە ئاشکرا دیار بوو وە دەنگی بەرز دەکردەوە



بەڵام ئەو ئێستا بێدەنگە  وە ئەوە زۆر توشی دڵەراوکێی دەکردم


دەبێت تورە بوو بێت لەوەی روویدا


نەک ئەوەی دەمویست بیزانم  بەڵام تەنها دەمویست ئەو وەڵامە وەربگرم تاکو هەست بە ئاسودەی بکەم


"بەم نزیکانە خواردنی بەیانی ئامادە دەبێت" ئەو بە روونی وتی کەمێک بەروو لای من هات


بەخێرای چاوەکانم خستە سەر چاوەکانی هەرچەندە کاتێک خۆرهەڵات باڵەکانی نەمان بەڵام هێشتا هیچ کراسێکی لەبەر نەکردبوو


"ئۆە باشە"  بە نزمی وەڵامم دایەوە  رۆیشتم بەرە و لێواری جێگاکە" ئایە دەبێت خۆم ئامادە بکەم؟"


"نەخێر "ئەو وتی" من تەنها بە یەکێک لە کۆیلەکانم وت خواردن بهێنێتە سەرەوە برۆ دانیشە لەسەر قەنەفەکە"


𝑇𝐻𝐸 𝑉𝐴𝑀𝑃𝐼𝑅𝐸 𝐷𝑂𝐿𝐿||𝐾𝑇𝐻 ( completed)Where stories live. Discover now