باوکم):

219 22 19
                                    

𝑏𝑦𝑒𝑜𝑙'𝑠 𝑃𝑂𝑉:
...بۆ دەبێ ژیان بەم شێوەیە بێت؟!،،،،بەڵێھ ئەوە ژیانی منە من شێتم ئەوە ئەو شتەیە کە بەسەرم هات،هەمووی بەهۆی باوکمەوە بوو ڕقم لێیەتی زۆر!،،،،،تەمەنم 17ساڵ بوو،،ڕۆژێکیان دایکم ڕۆیشت بۆ ماڵی پورم منیش چووم بۆ دەرەوە بۆ لای هاوڕێکانم بەڵام دوای کاتژمێرێک گەڕامەوە بۆ ماڵ لەبەر ئەوەی هەستم دەرکرد کە نەخۆش دەکەوم سەرم گێژی دەخوارد کە گەڕامە ماڵەوە گوێم لە دەنگە دەنگێک بوو لە ژووری خەوتنی دایکم و باوکم،دەنگەکە بە هی دایکم نەدەچوو سەرەتا وام بیر دەکردەوە کە دایکم هاوڕێیەکی خۆی هێنابێت بەڵام دوای ئەوەی چوومە ژوورەوە هەموو شتێک پێچەوانەی ئەوانە بوون کە بیرم لێی دەرکردەوە،چاوەکانم فراوان بوون بە بینینی ئافرەتێک لەگەڵ باوکم بەڵام ئەوەی باش بوو کە جلی ژێرەوەیان لەبەرا بوو ئەو کاتە نەمدەزانی چی بکەم تا باوکم وا بزانێ کە وامزانیوە دایکمە بۆیە وتم'بمبورە دایکە'خێرا ڕامکردە ژورەکەم خۆشبەختانە کە باوکم هات قسەم لەگەڵ بکات واتێگەیشت کە من وام زانیوە ئەو ئافرەتە دایکمە بەڵام دوای ماوەیەک من و باوکم بوو بە شەڕمان زۆر شتی ئاشکرا کرد یەکێک لەوانە ئەوە بوو کە براکەم زانی ئەو ئافرەتە خۆشەویستی باوکمە بۆیە بوو بە دەمەقاڵێیان باوکم براکەمی کوشت!
کاتێک کە قسەم لەگەڵی دەکرد دەنگ تۆمارکەرم داناوە وە دوای ئەوەی ئەو زانی لێی شکاندم بەڵام باش لەوەدا بوو کە کۆپیەکم لێی دروست کرد و خستمە نێو لاپتۆپەکەم بەڵام باوکم لاپتۆپەکەمی دا بە کوڕێک بێ پرسی خۆم ئێستاش دەمەوێت بزانم ئەم کوڕە کێیە و لە کوێیە بەڵام نەمدۆزیەوە ویستم بە دایکم بڵێم دەربارەی ئەم شتانە بەڵام باوکم منی بە شێت دانا هەموو کات دەگریام و دەمگوت من شێت نیم باوکم منی بردە لای دکتۆرێک پارەی بە دکتۆرەکە دا تا بڵێت کە من شێتم باوکم ١ساڵ منی لە ژوورەکەم بەند کرد تا وای لێ هات هاوارم دەکرد بۆ ڕزگار بوون لەو دۆزەخە بۆیە باوکم لێی دەدام زۆر شتی زیاتریشم بەسەر هات،،،،،ئایە ئێستا من بەڕاستی شێت بوومە دوای ئەو هەموو ناخۆشیە؟!
𝑒𝑛𝑑 𝑃𝑂𝑉 𝑏𝑦𝑒𝑜𝑙'𝑠
𖧷____________________𖧷

مینجی/دایکە بەو شێتە بڵێ قژم بەربدات" بە تووڕەیی
بیۆل/تۆ بەریبدە ئەوکات منیش وا دەکەم" بەهەمان شێوە
خ.کیم/بەسیکەن خۆ مناڵ نین کۆتایی بەو شەرە بێنن!!
بە هاوارەوە
بیۆل/دایکە خەتای ئەوە من نیم دەبێ ئەو واز بێنێ
خ.کیم/هەتا ٣ئەژمێرم ١..٢....
خێرا هەردوکیان بەریان دا
خ.کیم/٣..ئافەرین ئێوە بەڕاستی منداڵن
ب.کیم گەڕاوە ماڵەوە
ب.کیم/ئێوارە باش
خ.کیم,مینجی/ئێوارەی تۆش باش
خ.کیم و مینجی وەڵامیان داوە جگە لە بیۆل
دواتر دەستیان کرد بە نان خواردن لەسەر سفرەکە بوون
ب.کیم/ئەم شەو میوانمان هەیە
خ.کیم/باشە بەڵام کێ دێت؟
ب.کیم/ب.پارک و خێزانەکەی دێن بۆ بینینی بیۆل
بیۆل چاوەکانی فراوان بوو
مینجی/بۆچی؟
ب.کیم/من و ب.پارک پێویستە کۆمپانیاکەمان سەرکەوتوو تر بکەین هەر بۆیەش دەبێ یەکێک لە ئێوەی پێ بدەم"
بەبێ باکی ئەو قسانەی دەکرد وەک بڵێی باسی شتێکی ئاسایی دەکات لە ڕاستیدا ئەو لەبەر ئەوەی ڕقی لە بیۆلە بۆیە ئەویان پێ دەدات
خ.کیم/ئەوە چەند دەخایەنێت؟
خ.کیم بە خەم خۆریەوە
ب.کیم/ساڵێک شتێکی وا!
مینجی/واتا من ساڵێک لە تۆ دوور دەبم بیۆل؟
بە خەمەوە بیۆل خۆی تێک نەدا چونکە دەیزانی باوکی بۆ وا دەکات
ب.کیم/باشە خێرا نانەکەتان تەواو بکەن و دواتر جلێکی جوان لەبەر بکەن'
دوای تەواو بوونی خواردنەکان خۆیان گۆڕی بیۆل لە خودا دەپاراوە کە کوڕێکی باش بێت و وەک باوکی نەبێت هیوای دەخواست ئەو ساڵە بە باشی بڕوات و بە شێت! ناوی نەبات بەڵام ئایە ئەو کوڕە باش دەبێت؟! بێگومان ئەو بەو جۆرە بیر دەکاتەوە کە وەک باوکی بێت چونکە دەزانێ ژیانی ئەو بریتیە لە ناخۆشی.....!

.

.

.



Please Vote & comment

‌سەرەتا سوپاس بۆ خوێندنەوەی،،،،،هیوادارم پشتگیریم بکەن چونکە ئەمە یەکەم چیڕۆکمە بەراستی نازانم کە بە دڵتان دەبێت یان نا وە لە کەم و کوڕی و هەڵەی ڕێزمانیشم ببورن!!!


تۆ سێر ئەو کەشخەییەی تاتام بکەن🥲😂

Deze afbeelding leeft onze inhoudsrichtlijnen niet na. Verwijder de afbeelding of upload een andere om verder te gaan met publiceren.

تۆ سێر ئەو کەشخەییەی تاتام بکەن🥲😂

~Love you all🤍✨

من شێت نیم!//ᵖᵃʳᵏ ʲⁱᵐⁱⁿWaar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu