بازاڕ کردن🐸

85 13 21
                                    

𝑏𝑦𝑒𝑜𝑙'𝑠 𝑃𝑂𝑉
ئەمڕۆ وا بڕیار بوو کە بچین بۆ بازاڕ کردن لەڕاستیدا جیمین وا دیار بوو کە هیچ حەزی پێ نەبێت بەڵام ئیتر دەبێ ئەویش بێت خۆ بە تەنیا ناچم هیچ کامێکیان نەیانتوانی بێن جگە لە جیمین و یونگی بەڵام یونگی وتی پێویستە زیاتر یەک بناسن و کاتی زیاتر بەسەر بەرن لەگەڵ یەک بۆیە بەداخەوە ئەوەیش نەهات:(
مەیک ئاپێکی ناسکم کرد و لەگەڵ حەزیەکی کورت کە لە نێوان ڕانەکانم و ئەژنۆم وەستاوە و ڕەنگی سپی و چەند گوڵێکی سوری بچوکی لەسەرە دوای خۆ ئامادە کردن کۆتا جار سەیری خۆمم کرد
:وااھ من بۆ دەبێ ئەوەندە جوان بم ؟!
بە شۆکێکی ساختەوە
لە نێو پێداهەڵگوتنەکانم بووم تا گوێم لە زەنگی دەرگا بوو خێرا ڕامکردە لای مینجی
:هێی هێی مینجی جوان دەرکەوتوم؟!
بە شڵەژاوی
مینجی/ئەتەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ من بکەی؟
بە شۆکێکی ساختەوە
:تۆ گەمژەی یان چی دوبارە قسە بێ ماناکانت دەستیان پێ کردەوە من هەست بە شڵەژان دەکەم تۆش ئاوایی رەفتار دەکەی
بە توڕەبوونێکی ساختەوە
جیمین/ئحم ئحم سڵاو
جیمین لە ناکاو دەرکەوت لەنێو قەمیسێکی سپی کە خستبویەوە نێو پانتۆڵە ڕەشەکەی و دوو قۆپچەی سەرەوەی کراوەتەوە کە وا دەکات سنگی بە دیار بکەوێت لەگەڵ قژە ڕەشەکەی کە بۆ دواوەی بردۆتەوە و ڕوخسارە بە فیزەکەی زیاتر دەردەخات کاتێک تێبینی سەیر کردنەکەی منی دەکرد،خێرا خۆم رێک خستەوە و سەیری مینجیم کرد کە ئەویش هەمان ڕیاکشنی جیمینی هەیە بە شڵەژانەوە سەیری جیمینم کردەوە
جیمین/کۆتایت بە نوسینی چیڕۆکەکە هێنا دەربارەی شێوە و ستایلی شازادە قۆزەکە؟!
بە فیزەوە
گوێم لە پێکەنینەکەی میجی بوو و ئاوڕم داوە لای و سەیرکردنێکی بکوژانەم پێی دا ئەویش بە خێرایی خۆی ڕێکخستەوە
:بـ بڕۆین؟!
پرسیم
جیمین/دەبوو من بپرسم،،، باشە با بڕۆین
دوای ماڵئاوایی کردن چوینە نێو ئۆتۆمۆبیلەکە تەواوی ڕێگاکە بێ دەنگ بووین تاکە دەنگ لە نێوانماندا بوونی هەبێت دەنگی گۆرانیە جار جارە بە لا چاوێک سەیری ئەو فریشتە ترسناکەی تەنیشنم دەکەم کە چۆن بە ساردی لە کەشەکە دەڕوانێت
جیمین/کەی واز لە چاو تێبڕینەکانت دەهێنیت؟
بە ساردی،چاوی هەر لە ڕێگاکە بوو
:ها؟
بە شلەژاوی،ئۆھ دوبارە گرتمی
جیمین/تۆ گەمژەی یان وا خۆت دەر دەخەی ؟!
برۆیەکی بەرز کردەوە
:تۆ چۆن دەتوانین ئاوا ناوم بێنی؟
بە توڕەیی
جیمین/ئۆھ هیۆنگم پێی وتم کە توڕەت نەکەم چونکە ئەو کات دڕندەکەی ناخت بە ئاگا دێننم
: مەبەستت چیە؟
بە تێنەگەیشتنەوە برۆکانم گرژ کرد
جیمین/خۆت گەمژە مەکە ئەزانم کە شێتیت
:باشە کە دەزانی شێتـ...چی؟
جیمین/ئەوەی کە گوێت لێ بوو
: سەیرکە من نازانم کێ ئەو قسانەی کردوە بەڵام با پێت بڵێم کە شێت نیم تێگەیشتنی؟
بە توڕەیی
جیمین/بەڵام باوکت وای بە باوکمم وت وە هیچ باوکێک لە خۆیەوە کچەکەی لە شێتێک ناچوێنێت منیش باوەڕم بەوە نەکرد چونکە زۆر ئارام دیار بووی ئەم شەوە بۆیە لە هیۆنگم پرسی ئەویش گوتی کە باوکت گوتوویەتی تەنها توڕەی مەکەن چونکە ئەو تەنها لەو کاتانە تێک ئەچێت
هەوڵی تێگەیاندنی شتێکی دام کە دورە لە ڕاستی بەڵام ئەوە شۆکم ناکات لەوەی کە باوکم ئەو قسانەی کردوە چونکە من باش ئەو دەناسم
:باشە کەواتە بۆچی رازی بووی کە هاوسەرگیری لەگەڵ من بکەی؟
چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک هەوڵم دەدا دایان نەخەم تاکوو فرمێسکەکانم گەشت بۆ سەر ڕوومەتەکانم نەکەن
جیمین/وەک بڵێی منیش حەز بەوە بکەم،بەڵام هیوادارم کێشە دروست نەکەی لەم ساڵەدا چونکە ئێمە تەنیا ساڵێک بەیەکەوە دەبین لەبەر گرێبەستەکە
هیچم بۆ نەوترا بەڕاستی ئەوە بە ئازارە
بە بێدەنگی ماینەوە تا گەیشتینە بازاڕ لە نێو سەیارەکە هاتینە خوارەوە و بە نێو بازاڕەکە دەڕۆیشتین تا گەیشتینە مۆڵێک و هەندێک شتمان کڕی دواتر چوینە نێو دوکانی جلی بوکێنی چەند جلێکم تاقیکردەوە بەڵام بە دڵم نەبوو ڕاستی بڵێم هەوڵم دەدا زیاتر ئەوەی بەرامبەرم چاوەڕێ بکات
جیمین/ئەرێ تۆ تەواو نەبووی من خەریکە ئەمرم ئێستا ئێوارە دادێ و تۆش هەر جلێکت هەڵنەبژارد
بە بۆڵەوە
بەڕاستی کەمێک سکم بۆی سوتا دەی داماوە لە بەیانیەوە دوکانی پێ ئەکەم و هەموو ئەشیاکانیشم بە ئەو هەڵگرتووە هەر بۆیەش بڕیارم دا کە ئەمە کۆتا جلم بێت هەر خۆی زۆرم بە دڵە بەڕاستی ناوازە دەردەکەوم تیایدا هاتمە دەرەوە لە ژوری خۆ گۆڕین و لەبەردەم ئەودا وەستام
:جوانم ؟
بە خەندەوە
جیمین/ئهم
سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند
:جیمین!!
وەک ئاگادارکردنەوەیەک
جیمین/وااھ بە ڕاستی جوانە تۆ ئەو جوانیەت لە کوێ دزیوە پێم ناڵێی ؟..ئاوات بە دڵە؟
بەشێوەیەکی دراماتیکی،دواتر خۆی گرژ کردەوە
: جیمین تکایە بوەستە لە گاڵتە کردن دەزانم تۆ دڵ خۆش نیت بە بوونم بەڵام لانی کەم لە ئێستایە وا سەیرمکە کە خۆشەویستەکەت بم
بە تکاوە
جیمین/باشە کەواتە زۆر جوانە بە دڵمە ئەوە دڵخوازترینمە ئەگەر خۆشت لات جوان نیە ئەوا بیگۆڕە بەڵام بەڕای من زۆر ناوازە دەردەکەوی تیایدا
بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو وشانەی بەکار هێنا بەڕاستی دڵخۆشکەر بوو بەڵام چی؟ ئەمە مانای ئەوەیە کە خۆشەویستی هەیە؟ نەخێر ئەوە ڕاست نییە،من دڵنیام کە وا نیە بە ڕاستی من نامەوێت ئەوە ڕوو بدات،هەستم بە تەڕبوونی ڕوومەتەکانم کرد خێرا هەوڵی سڕینەوەیانم دا
جیمین/تۆ دەگری؟ وااھ وشەکانم ئەوەندە جوان بوون کە وا بکات هەست بجوڵێنێ؟
بە شۆکێکی ساختەوە
:من تەواو بووم ئەمەوێ بگەڕێمەوە ماڵەوە
بە دڵ پڕی وام وت هەرچەندە هەوڵی شاردنەوەی دڵتەنگیەکەم دا بەڵام بەڕاستی ئەوە بە ئازارە کە ئەو خۆشەویستیی هەبێ
جیمین/لە کۆتاییدا
هەناسەیەکی ئارامی داوە
بەڕاستیەتی؟واتا ئەو نەیپرسی کە بۆ دەگریم؟ دەبێ ئەوەندە ڕقی لێم بێت؟ ئێ بۆ خۆ من هیچ خراپەیەکم بەرامبەر ئەو نەبووە !ئارام بەوە بیۆل تۆش گرنگی پێ مەدە وەک چۆن ئەو وا دەکات...
پارەکەیمان دا و ویستمان بچینە نێو ئۆتۆمۆبیل بەڵام چی ئایسکرێم؟ بەراستی حەزم پێیەتی بەڵام چۆن داوای بکەم سەیری ئەوم کرد بینیم کە چۆن سەیرم دەکات سەرم جوڵاند بە مانای پرسیار
جیمین/ئایسکرێمت دەوێ؟
سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند
جیمین/باشە کەوایە با ئەم شتانە بخەینە نێو ئۆتۆمۆبیل ئەو کات
بە شێوەیەکی ئاسایی
چومە نێو سەیارەکە ئەویش شتەکانی دانا و چوو بۆ کڕینیان،ئەو زۆر سەیرە هەر جارە و بە جۆرێک ڕەفتار دەکات ئێستا ئەو کەسێکی گرینگی پێدەرە یان چی؟....لە نێو ئەم بیرکردنەوانەیا بووم تا بینیم کە سواری ئۆتۆمبێلەکە بوو دوو ئایسکرێمی پێ بوو دانەیەکی بۆم ڕاگرت منیش وەرم گرت
: سوپاس
کەمێک هاتە پێشەوە لێم و لە ڕوخساری دەڕوانیم وەک بڵێی هەوڵی خوێندنەوەیان بدات
جیمین/تۆ گەمژەی؟
ئێستا ئەوە چی بوو؟
:دوبارە ئەم وشەیە؟بۆچی؟
جیمین/بۆچی گریایت؟
: نازانم
بەڕاستی هیچ درۆیەکم بۆ نایە هەست بە بۆشی مێشکم دەکەم بەڕاستی فۆرمات بوو
:بۆ لات گرنگە ؟
جیمین/نەخێر
بە ئاسایی وتی و ڕۆیشتەوە شوێنی خۆی دەستی کرد بە لێخوڕین دوبارە بەرگە ساردەکەی سەر ڕوخساری پۆشیەوە
تەواوی ڕێگاکە بێدەنگ بووین دوبارە هیچ کامێکما قسەمان نەکرد حەزم بە ئاوازی دەنگیەتی بەڵام بۆ دڵم وا باشە کە هیچ قسەیەک نەکات چونکە دەزانم دوبارە قسەی ناخۆش دەکات بۆیە بێدەنگی باشترە... گەیشتینەوە بەر دەرگای ماڵەوە دوای ماڵئاوایی کردن ڕۆیشتمە ژوورەوە بەڕاستی تاقەتی کەسم نیە بۆیە بێ ئەوەی سەیری ڕاست و چەپ بکەم چووم بۆ ژوورەکەم و بە بێ خۆ گۆڕین و هیچ شتێک سەرم خستە سەر بێدەکە و خێرا خەوم لێ کەوت.....
𝑒𝑛𝑑 𝑃𝑂𝑉✌︎
___________
هەلەو گوڵەکانم
ئەم پارتەتان پێ چۆن بوو؟؟؟
ڕای خۆتان لە کۆمێنت بڵێن بۆ چیڕۆکەکەم ئەگەر هەر ڕەخنەیەکیشتان هەبوو لە کۆمێنت بینووسن ئەیخەمە سەر چاوم بە دڵێکی گەورەوە وەری ئەگرم بەڵام
ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن تکایە!!!:(

𝑒𝑛𝑑 𝑃𝑂𝑉✌︎___________هەلەو گوڵەکانمئەم پارتەتان پێ چۆن بوو؟؟؟ڕای خۆتان لە کۆمێنت بڵێن بۆ چیڕۆکەکەم ئەگەر هەر ڕەخنەیەکیشتان هەبوو لە کۆمێنت بینووسن ئەیخەمە سەر چاوم بە دڵێکی گەورەوە وەری ئەگرم بەڵامڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن تکایە!!!:(

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


بێ هیچ دودڵیەک من ئاشقی ئەو کوڕە بووم🥺
Byeeeee!

من شێت نیم!//ᵖᵃʳᵏ ʲⁱᵐⁱⁿWhere stories live. Discover now