خێزانی پاڕک!

90 17 20
                                    

𝑏𝑦𝑒𝑜𝑙'𝑠 𝑃𝑂𝑉:
دایکم وتی کە کەمێکی تر ئەوان لێرە ئامادە دەبن بەڕاستی من زۆر شڵەژاوم نازانم چی بکەم زۆر دەترسم لەو داهاتووە نادیارەی کە دەبێت نازانم کە ئایە دڵ خۆش دەبم یاخود وەکو ژیانی ئێستامە،،،دایکم خەریکە قژم چاک ئەکات و قسەم بۆ دەکات تا باش بم بەڵام من مێشکم لای ئەو نیە کە چی دەڵێن بەڵکوو لە دونیایەکی ترە....
خ.کیم/بیۆللل!!
بە کەمێک هاوارەوە
:ها چیە هاتن ئەوان ئێستا لێرەن
بە شلەژاوی
خ.کیم/نەخێر کچم بەڵام ویستم بتهێنمەوە دونیای ڕاستی،،کچم هەموو شتێک باش دەبێت دڵنیا بە هەر خۆی ئەوەندە نابات تەنها ساڵێکە دواتر ئێمە سەردانی یەکتر دەکەین خۆ ئەوەندە لێک دوور نابین
بە خەمەوە
ئەو بەڕاستی ساڵێکی لا کەمە هەر خۆی من خەم بۆ ئەوە ناخۆم کە دەڕۆم بەڵکوو دڵخۆشم بۆ ئەوەی لای باوکم نامێنم تەنها دەترسم ئەو وەک باوکم بێت و هیچی تر دەترسم ژیانم لەوە تاریک تر بێت...
مینجی بە ڕاکردن هاتە ژورەوە
مینجی/هێی ئونی ئەوان هاتن خێرا دەرگا بکەوە
بە هەناسە بکڕێوە
:باشە!!
دوای ئەوەی چوومە خوارەوە لە دەرگا درا منیش بە خێرایی کردمەوە نەفرەت!! من چی دەبینم کوڕێکی جوان نا نا بەڵکو کوڕێکی زۆر هۆت!! کە لە نێو قاتێکی ڕەش دایە کە لەگەڵ جەستەی گونجاوە وەک بڵێی تایبەت بۆ ئەو دروست کراوە هەوڵم دا زیاتر مێشکم سەرقاڵ نەکەم چونکە بەهۆی سەیرکردنەکانم خەندەی بە فیز دەخاتە سەر لێوە جوانەکەی
گوڵەکەی بۆم ڕاگرت منیش بە شڵەژاوی لێم وەرگرت
؟؟/سڵاو جوانکیلە
بە فیزەوە
ب.پارک/کوڕە شێتەکەم لە ئێستاوە ئەو وشانە بەکار دێنێت
بە پێکەنینەوە ئەوانی تریش پێکەنین جگە لە کوڕێک کە هە بە ساردی سەیرم دەکات
:ئۆھ ببورە فەرموون وەرنە ژوورەوە
ئەوان هاتنە ژورەوە بەڵام کوڕە ساردەکە هاتە گوێم و وتی
؟؟/باش بوو ڕێگات پێ داین وابزانم لە ئێستاوە بەرگەی جوانیەکەی جیمیمت!! نەرگت
بە فیزەوە
جیمین؟؟ واتا ئەو ناوی جیمینە! ئۆھ ناوەکەشی وەک خۆیەتی،بیۆلی گەمژە کەمێک پێش ئێستا شەرت لەگەڵ مێشکە بچوکەت دەکرد کەچی ئێستاش دڵخۆشی تەنها لەبەر ئەوەی جوانە؟!
𝐵𝑦𝑒𝑜𝑙'𝑠 𝑒𝑛𝑑 𝑃𝑂𝑉
ئەوان لە ژووری میوان دانیشتوون و قسە دەکەن بیۆل دوای ئەوەی بەخێرهاتی ئەوانی  ڕۆیشت تا ئاو بێنێت گەڕاوە و ئاوی بۆ ئەوان ڕاگرت سەیری کرد کە خ.پارک چۆن بە دڵخۆشیەوە سەیری دەکات بیۆل کاتێک گەیشتە جیمین بینی کە جیمین وەک براکەی بە ساردی لە کەشەکە دەڕوانێت  کاتێک ئاوی بۆ ڕاگرت بینی کە هەر سەیر کردنێکیشی پێ نابەخشێ ^ئایە ئەو دووانە بۆ وان؟!^لە مێشکی خۆی دا وتی
دوای کەمێک
جیمین/یونگی؟!!
لە بن گوێی یونگی چرپاندی
یونگی/چیە؟!
جیمین/ئەی باوکم نەیگووت ئەو کچە شێتە
یونگی/ئهم باوکم وتی کە هیچ کێشەیەکی نیە تەنها ئەگەر توڕەی نەکەی بەڵام بۆ کاتەکانی تر زۆر بە کەمی قسە دەکات وەک ئەوە وایە کەواتە ئەوەی لەسەرتە توڕەی نەکەی
جیمین/باشە هەر خۆی نامهەوێ بیشیبینم جا بۆ توڕەی بکەم
یونگی/ئەوە لە دەستی خۆتە چی دەکەی بەڵام پێویستە باش بیت لەگەڵی
جیمین/تۆ لەکەیەکەوە گرینگی پێدەر بوویت؟!
یونگی/من باشتر دەزانم بۆیە تاوەکو پەشیمان نەبیتەوە ئەوە بکە کە دەیڵێم
جیمین/زۆر سەیر ڕەفتار دەکەی دەزانی
یونگی/با وا بێت من گەمژە نیم دەزانم کە چۆن ڕەفتار دەکەم ڕاستە من ساردم بەڵام دەزانم لە چ کاتێکدا دەبێ میهرەبان بم
جیمین/هیوادارم کارە ڕاستەکە بکەی
یونگی/متمانەت پێم بێ ئەو زیانی بۆ ئێمە نابێ تەنها بە کاتی بسپێرە تا دڵنیا بیتەوە کە ئەو چ کەسێکە
جیمین سەری بیۆلی دەکرد کە هیچ وەک ئەوە نیە کە شێت بێت بیری دەکردەوە کە ئەم کچە شتێکی لە ژێر سەر بێت بەڵام بە بیرکردنەوە لە قسەکانی یونگی مێشکی ئاڵۆزتر دەبوو،،ئایە یونگی ڕاست دەکات دەربارەی ئەوەی ئەو بێ زیانە؟؟...
دوای قسەکردنێکی زۆر ئەوان بڕیاریان دا کە بۆ بەیانی بچن بۆ بازاڕ کردن وە بڕیاریاندا کە ئاهەنگێکی گەورە بکەن تا کەس نەزانێ لەبەر کۆمپانیایە ئەم هاوسەرگیریە
ب.پاڕک/ئێستا ئێمە پێویستە بڕۆین و بەیانی دەست بە ئامادەکاریەکان بکەین
مینجی/ئاوا زوو دەکرێ؟
ب.پارک/بەڵێ کچم پێویستە زوو هاوسەرگیریکە بکرێ
دوای ماڵئاوایی کردن گەڕانەوە ماڵەوە
بیۆل لە ژورەکەی خۆی دانیشتبوو لە نێو خەیاڵی داهاتوو دابوو تا مینجی هات و لە باوەشی گرت
مینجی/شتەکان بە قورسی وەرمەگرە دەزانم بە ئازارە بەڵام بیرت بێت تۆ لە باوکم ڕزگارت دەبێ هم؟
بیۆل لە باوەشی هاتەدەرەوە
بیۆل/بەڵام مینجی ئەو کوڕێکی زۆر خوێن ساردە تەنانەت براکەشی
مینجی/دەزانم ئونی دەزانم ئەوانم بینی بەڵام هەر هیچ نەبێ باشترە لەوەی لای باوکم بیت
بیۆل/ئەی ئەگەر ئەویش وەک باوکم بوو چی؟
مینجی/ئەی ئەگەر وەک ئەو نەبوو چی؟ ئونی پێویست ناکە بەم شێوەیە بیر بکەیتەوە هەوڵ بدە کەمێک گەشبین بیت هم؟
بیۆل بە توندی لە باوەشی گرتەوە
بیۆل/سوپاس کە تۆ هەیت بەڕاستی من زۆر بیری تۆ دەکەم مینجیاا
کۆتاییان بە باوەکە هێنا
مینجی/بەڵێ بەڵێ بیری من دەکەی دڵنیام لەبەر زاوا منت هەر بیر نامێنێت
بیۆل شەقێکی لە شانی مینجی دا
بیۆل/گەمژە!
مینجی/ئەرێ ئونی زاوات پێ چۆنە؟بە دڵتە؟
چاوێکی لێ داگرت
بیۆل/مینجیااااا!!
بە کەمێک هاوارەوە
مینجی/ئونی بەڕاستی زۆر کیوتی دڵنیام زاوا ڕێک ئەتخوا
بیۆل سەیرکردنێکی بکوژانەی پێ دا
مینجی/تەواو تەواو من بێدەنگ بووم
هەر دووکیان لەگەڵ قسەکانی خۆیان پێدەکەنین و بڕیاریاندا کە ئەم شەو کات لەگەڵ یەک بەسەر بەرن .....
_____________________

ئەو پارتەیانم درێژتر بوو لە پارتی ١😂🤦
هیوادارم بە دڵتان بێت کاتێکی خۆش

ئەو پارتەیانم درێژتر بوو لە پارتی ١😂🤦هیوادارم بە دڵتان بێت کاتێکی خۆش

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جوانی ئەم کوڕە دڵ دەوەستێنێ🥺💜✨

‌I Luv u more than myself jkkk😭🖤

Bye٫have a good timeシ︎

من شێت نیم!//ᵖᵃʳᵏ ʲⁱᵐⁱⁿWhere stories live. Discover now