ڕەفتارە سەیرەکانی جیمین!🥴

138 18 34
                                    

یونگی/ئۆھ دڵخۆشم کە دەتەوێت ڕەفتارە گەمژانیەکەت چاک بکەی
جیمینیش چاوی لێ سوڕاند
بیۆل/سوپاس بۆ ئەوەی باوەڕت پێم کرد
جیمین/کێ گوتی باوەڕم پێت کردووە؟
یونگی/واز لەوە بێنە گەر ئێستاش نەبێت هەر دەبێ دواتر باوەڕی پێ بێنی کە ئەو شێت نیە
جیمین/باشە تۆ ئەم شتانەت لە کوێ زانی؟
یونگی/بیرتە کە لاپتۆپەکەم شکاند کاتێک توڕە بووم؟پاشان شەوێک زۆرم کار بە لاپتۆپ بوو ویستم بیکرم بەڵام بیرم کردەوە تا چاکی دەکەم زۆری ئەوێت هەر بۆیەش باوکم کاتێک باسی لاپتۆپەکەمی کرد هاوڕێکەی لاپتۆپێکی پێ داین وتی تا دانەیک ئەکڕن وە کاتێک کە لاپتۆپەکەی پێ دام دوای تەواوکردنی کارەکەم شەوێکیان سەیری نێو لاپتۆپەکەم ئەکرد و ویستم ئەو شتانە بسڕمەوە کە هی خۆمن بۆیە چاوم کەوتە سەر تۆماری دەنگیەک بیرم کردەوە کە هی من نیە پێم باشتربوو دەستی لێ نەدەم بەڵام ببو بە مەراق لە دڵم هەر بۆیەش گوێم گرت دوای گوێ گرتن لە بابەتەکان پرسیارم لە باوکم کرد کە ئەم لاپتۆپە هی کێیە وتی هی ب.کیمە بەڵام زیادەیە منیش بەهانەیەکم هێناوە و وتم زۆرم کار پێیەتی دانەیەکی تری بۆ بکڕە زۆر شتی منی تیایە بە هەرحاڵ هەر بۆیەش پێم باش بوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ بیۆل بکەی
جیمین/ئەی بۆ تا ئێستا هیچت نەکردوە؟
یونگی/تەنها بە تۆماری دەنگیەک هیچمان دەست ناکەوێت لە دادگا بۆیە دەبێ بەڵگەی زیاترمان هەبێ
بیۆل/ڕاست دەکات باوکم گوتی کە بە ئاسانی باوەڕ بە تۆماری دەنگی ناکەن چونکە کەسی وا هەیە کە بە ئەنقەست دەستکاری دەنگەکان دەکەن بۆیەش من وازم هێنا
جیمین/باشە چۆن زانیاری زیاتر کۆبکەینەوە؟
یونگی/ئەوە قورسە بەڵام هەوڵ دەدەین
جیمین/ئەی لاپتۆپەکە لە کوێیە؟
یونگی/لە نێو ئۆتۆمۆبیلەکەمە
جیمین/دەبێ زۆر باش ئاگاداری بین چونکە تا ئێستا تاکە بەڵگەیە کە هەمانبێت
یونگی/ئهم
بیۆل لە خۆشیا دەستی بە گریان کرد
بیۆل/سوپاس،زۆر سوپاس کوڕینە بەڕاستی نازانم چی بڵێم باوەڕم نەدەکرد کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کەسێک لێم تێبگات و یارمەتیم بدات
یونگی دوای ئەوەی گوێی لەم قسانە بوو لە باوەشی خۆی گرت
یونگی/ششش ئەو قسانە مەکە من برای تۆم جیمینیش هاوسەرتە کەواتە ئێمە گوێ نەگرین و یارمەتیت نەدەین ئەی کێ دەیکات
جیمین تەنها بە خەندەوە لە براکەی دەڕوانی کە چۆن ڕەفتار دەکات ئەوە سەیر بوو چونکە یونگی تەنها حەزی بە ئاژاوە و گرنگی پێ نەدانە
دوای کەمێک بیۆل لە باوەشی یونگی هاتە دەرەوە
یونگی/دایکم وتی کە هەفتەیکی تر دەچین بۆ خانووە کۆنەکە بۆ سەیران
جیمین/من هەموو کات ئامادەم بۆ ئەم شوێنە جوانە...ئەی تۆ دێی؟
لە بیۆلی پرسی
یونگی/نەمزانی کە ئاوا گەمژەی ئەی خۆ لێرە جێیناهێڵین
بیۆل بەم قسانە پێکەنی جیمین کە بیۆلی بینی بەم شێوەیە خەندەیەکی بۆ کرد
جیمین/ئێ منیش دەزانم بەڵام گوتم نەوەک حەزی پێ نەبێت خۆ بە زۆر تایبەین
یونگی/باشە ئەگەر حەزیشی پێ نەبوو ئەوە تۆ بەبێ ئەو نایەیت ئەوە قسەی دایکمە هەر بۆیەش بە هەر جۆرێک بێت دەبێ ڕازی بکەی گەر بتەوێت لەگەڵمان بێیت
جیمین/گیانەکەم تکایە لەبەر من بڵێ بەڵی دەی تەنها ئەم جارە
بیۆل ئەو ڕەفتارەی لا سەیر بوو چۆن وا گۆڕا لەناکاو،سەیری یونگی کرد و بینی کە یونگی سەری بە مانای نەخێر جوڵاندن ئەویش تێگەیشت
بیۆل/تۆ بە منت وت گیانەکەم؟ بۆچی لەبەر ئەوەی کارت پێمە پێم ئەڵێی گیانەکەم ئەی بۆ هەتا ئێستا گوێم لەم وشە سۆزداریانە نەبووە؟هەر لەبەر ئەوە دەڵێم نەخێر
جیمین/واھ واتا لەبەر ئەوە گوتت نەخێر تۆ چەند سەیری
چاوی لێ سوڕاند
بیۆل/سەیرکە کاتێک وتم نەخێر وەک خۆی لێ هاتەوە کەواتە ببینە کە ماڵەوە چەند خۆشە
خەندەیەکی سەرکەوتنی کرد
جیمین/ئێ دەی بیۆل!! تەنها ئەم جارە...
بیۆل/چی بیۆل؟ تۆ یەکەم جارە ناوی من دێنی واتا ئەوەندە حەزت پێیەتی؟
بەڕاستی سەیری پێهات کە ناوی هێنا چونکە هەتاکوو ئێستا گوێی لە ناوی خۆی نەبووە ئەوە دڵخۆشی کرد بەڵام خۆی دەرنەخست
جیمین ڕوخسارە خەمباریەکەی گۆڕی بۆ ساردەکەی جاران
جیمین/خەتای خۆمە کە داوای شتێک لە تۆ دەکەم
سەیری یونگی کرد کە چۆن لەژێرەوە بەو دوو شێتە پێدەکەنێ
جیمین/بە دایکم بڵێ نایەن
یونگی/باشە بەڵام ئەوە کۆتا بڕیارە؟
جیمین/کە شتەکان کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو شێتە وای لێ دێت
وەک مردووێک سەریری بیۆلی دەکرد،یونگی هەستاوە سەر پێ
یونگی/باشە کەواتە کاتێکی خۆش بەسەر بەرن لە ماڵەوە
چاوی لێ داگرتن و ڕۆیشت جیمین بە خەندەیەکی بە فیزەوە سەیری بیۆلی دەکرد و چاوێکی لێ داگرت پاشان بە دوای یونگیدا ڕۆیشت بۆ ئەوەی بەڕێی بکات بیۆل دوای سەیرکردنەکەی جیمین خێرا تێگەیشت لە مەبەستی چاوەکانی فراوان بوون
بیۆل/بێ شەرم!
بەبۆڵەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 03, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

من شێت نیم!//ᵖᵃʳᵏ ʲⁱᵐⁱⁿWhere stories live. Discover now