<<ئەندامی نوێ.>>

186 26 67
                                    


ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە،وە پارتی پێشوو دەستکاریەکم تێدا کردوە بڕۆ بیخوێنەوە دووبارە،وە ڤۆتیش لەبیر مەکە...♡⁩

Let's go ♪♥
________________________________________________________________________
Author pov:

ئەو چوار کچە هاوڕێیە بەیەکەوە چوونە ناو قوتابخانە،وە کەمێکیش دڵەڕاوکێیان پێوە دیار بوو لەبەر تاقیکردنەوەکە،هەمویان بێدەنگ بوون تاوەکوو میرا خۆرە گەشاوەکەی ناویان قسەی کرد

میرا:کچینە،زۆر خۆتان قەلەق مەکەن،وەکوو قۆناغەکانی دی ئاساییە،وە هەموشمان بەباشی خۆمان ئامادە کردووە،دڵنیام زۆر ئاسان دێتەوە.

کچەکانیش وەک قایل بونێک سەریان بە بەڵێ جوڵاند و دوبارە دەستیان کردەوە بە ڕۆیشتن،و ڕۆشتنە کلاسەکەیان،دوای تاقیکردنەوەکە ڕێستێکیان هەبوو، بۆیە بەیەکەوە چوونە کافتریای قوتابخانەکە،لەوێ هەر چواریان خەریکی قسە بوون تاوەکوو کەسێک بە بەهێزی لە مێزەکەیانی دا،نارا'ش پێکەنینێکی گاڵتەجاری کرد چونکە زوو زانی کێیە، بەڵێ،یەکێکە لە دوژمنەکانی

نارا:دوبارە چیت دەوێ؟
؟؟؟؟؟:لەناوبردنی تۆ ناشرینی قێزەون
نارا: تکایە دەستت لابە بەکتریای زیان بەخش لەسەر مێزەکە بڵاو دەکەیەوە خاتوو جیۆنگ
(بەگاڵتەجاری )
جیۆنگ: تشش پارتی دوەم ماوە یان پێبکەنم؟
نارا: بۆ فلمم داناوە تا پێبکەنی؟
(بە جدییەوە)
جیۆنگ: زۆر هەزەلی
نارا:بۆ ئاوێنەی تۆم؟
؟؟؟؟؟:هێی گەمژە بێدەنگ بە
(یەکێک لە هاوڕێکانی جیۆنگا هاتن)
ئۆرا:ئۆھ گەمژەکەی تر هات،بەداخم بۆ جۆنگکووک کە هەواداری وا قێزەونی هەیە
؟؟؟؟؟:تۆ قسە.....
نارا:ئۆرا گیانم لێیان بگەڕێ
یوری:هێی گەمژە
(هەر سێ کچەکە سەیری یوریان کرد)
یوری:کێ وتی لەگەڵ ئێوەمە،ناوی خۆشتان دەزانن؟
(بە پێکەنینەوە)
سایۆنگ:ئاھ مێشکم لەدەست دەدەم
میرا:بۆ تۆ مێشکیشت هەبوو نەمزانیوە؟
(خۆی شۆک دەردەخست و پێدەکەنی)
سییانگ:کچینە با بڕۆینە
نارا:لەبیرنەکەی مێشکیشت بدۆزیتەوە چونکە وابزانم لێت کەوتووە
جیۆنگ:لەسەرت ناچێت نارای پیس
نارا:لەسەرم نەچێت لە دەستم دەچێت؟
جیۆنگ:زۆر هەزەلی ژانە سکم گرت
نارا:تازە بەخوا ئەمری
(بە دراماییەوە)
سییانگ:بەسیکەن با بڕۆین
دوای ئەوەی ئەو بێزارکەرانە ڕۆیشتن ئەو چوار هاوڕێیەش دەستیان کردەوە بە قسە و باسیان تاکوو یوری پرسیاریکی کرد

یوری:ناراشییی،تۆ بۆچی بەردەوام وەرزش دەکەی؟
پێش ئەوەی نارا جواب باتەوە ئۆرا وتی

ئۆرا :کەسایەتی نارا INTPە ، کەسایەتی ئەو بەجۆرێکە کاتێک لەخەویش هەڵدەستێ بیردەکاتەوە،وە کەسێکی بێ ئۆقرەن بۆ زانینی شتەکان ،کەسایەتیەکی خەیاڵاوی هەیەو جیاواز بیردەکاتەوە ،وە زیاتر حەزیان بە تەنهاییە،وە هاوڕێیەتی کەسانێک دەکەن کە هەمان ئامانج و بیرکردنەوەی هەبێ،وە کەسانێکن زۆر شکست خواردون بۆ دەربڕینی هەستەکانیان،وە ئەوشتانەی کە دڵخۆشیان دەکات بریتیە لە گرنگی دان بەخۆیان و تەنها بوون و نەکردنی هیچ شتێک،تاقیکردنەوەی شتی نوێ،وە هەبوونی کەسێک کە بەتەواوی لێیان تێبگا و شتەکانیان بە نهێنی بهێلێتەوە،وە ئەو شتانەی حەزیان پێیە بریتینە له داهێنان،یاری ئەلیکترۆنی،وەرزش،فێربوونی زمانی نوێ،خوێندنەوە،وێنەگرتن،زانست سروشت،وێنەکێشان،سەفەرکردن و نوسین و میوزیک و گەڕان و دۆزینەوە،قسەکردنی قوڵ،دەرونناسی،پرسیارکردنی زۆر،بێدەنگی و ئارامی،سەرکێشی،ئەستێرە و دەریا و ئاسمان و گەردونناسی ،چیرۆکە خەیاڵیاکان،ئەفسانەکان و فلم.
(ئۆرا لە کۆتایی قسەکانی هەناسەیەکی هەڵمژی)

The New Idol • ئـایـدۆڵـە نـوێـکـە ✔Where stories live. Discover now