<< ڕاستیەکان>>

91 12 32
                                    

Mira pov 0:

چاوەکانم کردەوە بینیم لەسەر کورسیەک بەستراومەتەوە ئایش خوایە من لە کوێم هەموو جەستەم ئازاری هەیە وەک ئەوەی لێم درابێ کەمێک جوڵامەوە نەفرەت ئازارێک بە ڕادەی مەرگ بە جەستەم دا هات هەستم کرد کەسێک دێتە ئێرە هاا؟! کیم جیۆنگ ؟! چی نەفرەتیەکە ئەو منی ڕفاندووە واتا؟ هاها مدرم ئەوە چیە لەبەرێتی بەحساب ترسناکم لێم بترسە تش نازانێ پێکەنینم پێی دێت جلێکی لەبەر بوو نازانم چۆن بوو ئات وت لە لەنگە هێناویەتی، بێ هیچ شتێ دەستی کرد بە قسە کردن

جیۆنگ: دەزانم ئێستا دەڵێی لەو هەمو کەسە بۆ منی هێناوەتە ئێره، من بۆ تێکدانی ئێوە نەهاتومەتە ئێرە، بەڵکو دایکم منی ناردە ئێرە تاوەکوو نارا توشی نەخۆشی دەروونی بکەم، وە ٠ ٠ ٠

میرا: وە؟ ٠

جیۆنگ: من کەسێکی خراپ نیم، وە تا ئێستا نارا تاکە کەس بووە ویستوومە ببمە هاوڕێی ، کە دایکم وا بڵێت ناتوانم قسەی بشکێنم، لە هەرزەکارییەوە وا فێری کردووم هەر شتێکم کرد دەبێ ڕازی بێت، وە بۆ ئەم مەبەستەش پارەی یا بە لیژنە تاوەکوو من بکەن بە ئەندامێک لە بلاکپینک،  وە دایکم گوتی نەک تەنها نارا بەڵکو ئازاری هاوڕێکانیشی بدە، ئەو شەوە من بێ هیچ مەبەستێ وام کرد، دایکم وتی دەرمانی حەز بکڕە و بیکە ناو بیرە'کەی تایهیۆنگ و کامێرا بکەمەوە، ئەوکاتەی تای لەگەڵم بوو تەنها ناوی تۆی دەهێنا، وای دەزانی تۆم، دەرمانەکەی کە بە تایهیۆنگم دەدا دایکم دەینارد،  وتی گەر وانەکەی ژیانی جۆنگکووک و نارا ئەکەوێتە مەترسیەوە  ٠ ٠ ٠

میرا: باشە جۆنگکووک بۆ؟

جیۆنگ: هاه نارا باسی نەکردوە بۆت؟ من لەو کاتەی نارام ناسی جۆنگکووک ستان بووم بەڵام کە ئێستا هاوسەری هەیە و دڵی ئەوەی دەوێت هەموو شتێک دەکەم بۆ دڵخۆشیان، بۆ ناراش ، دایکم وتی گەر هاوڕێی بیت مناڵەکەی ئەکوژم و ژیانی ناراش ئەخەمە مەترسیەوە،  سوێند دەخۆم بۆ ژیانی ئێوە ئاوام لە تای کرد خۆ ناتوانم ٣ کەس بکەمە قوربانی ١ کەس بکەم وانیە؟

میرا: بەڵێ وایە

جیۆنگ: ئیتر ئەوە کۆتایی بوو ٠

میرا: چی دەربارەی ئۆرا؟ ئەی ڕفاندنی من؟ ئەوانە لە پێناوی چی؟

جیۆنگ: ئەوەی ئۆرا ڕێک خستن بوو سوێند دەخۆم نەمدەزانی بەو ڕادەیە ئەکەوێتە کۆما، ئەوەی تۆش ،من زانیم کە تۆ کەسێکیت بە زوویی لە کەسی بەرامبەرت تێدەگەی، وە هەستم کرد نهێنی پارێز بیت ، بەڵام تکایە ئەم شتانە بە کەس مەڵێ ، سەبارەت بە نێوان من و تایهیۆنگ ،کە پاش ئەم شەوەوە هیچ شتێک لە نێوانمان ڕوی نەداوە ، تانها یەک شتت پێدەڵێم ٠ ٠ ٠ ٠

The New Idol • ئـایـدۆڵـە نـوێـکـە ✔Where stories live. Discover now