<<بۆچی>>

86 11 15
                                    

Taehyung pov :

زۆر توڕەبووم ئەم چەند ماوەیە جین هیۆنگ زۆر خۆی لە میرا نزیک ئەکردەوە، زیاتر لە هەموو شتێک ماچەکەی پێنج مانگ بەر لە ئێستام بیر ئەکەوێتەوە ڤە نەفرەت بن، کاتێک بینیم کە لە گوێی جین هیۆنگا چرپانی ئیتر سەبرم نەما، هەر کە ڕۆیشت منیش بە دوایا ڕۆشم و دەرگاکەم قوفل کرد سەیرێکی کردم هاها وابزانم لێم ئەترسێ  لێی نزیک بوومەوە تاوەکوو پشتی بەر دیوارەکە کەوت و دەستم لەملا و لەولای سەری دانا و خۆم لێی نزیک کردەوە ،کەمێک سەیرم کرد پاشان لێوم لەسەر لێوی دانا و بە هێواشی جوڵاندم لەسەر لێوی، هەستم کرد شۆک بوە بەڵام گرنگی نایەم چونکە من 7 مانگی ڕێکە تامی ئێرەم ناکردوە، بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک، پاش چەند خولەکێک وازم لێی هێنا و نێوچاوانم لەسەر نێوچاوانی دانا بە بێدەنگی دڵم ئازاری هەیە کە ئەبینم قسە ناکات بێدەنگیەکەم شکاند

تای: بۆچی بێدەنگیت؟ ئەو بێدەنگیەت دەم کوژێت

میرا: بەڵام دەنگە دەنگی تۆ ئازاری دام

تای:  سوێند دەخۆم بە هەڵە تێگەیشتویت، منێک کە سەرگەردانم بۆ وشەیەکت کەچی تۆ 7 مانگە خۆتت لێم کردووە

میرا: کە سەرگەردانی منیت بۆچی ئاشتت نەدەکردەوە؟

تایهیۆنگ: سوێند دەخۆم دایکی جیۆنگ بە گیانی تۆ هەڕەشەی لێکردم وتی گەر نزیکی ببیتەوە دەیکوژم

میرا: گەر بەڕاستی منت بویستایە ئەو کاتە نە خیانەتت دەکرد نە لەو پیرە ژنەش ئەترسای

تای: بۆچی باوەڕ ناکەی من کە دەڵێم بە گیانی تۆ هەڕەشەی لێکردم بۆچی لەبەر دڵە نەفرەتیەکەم تۆ بکەمە قوربانی؟

میرا: ٠ ٠ ٠

تایهیۆنگ: شتێک بڵێ دڵم ئازاری هەیە کە بێدەنگیت

میرا: ٠ ٠ ٠ ٠

تای: میرا؟

میرا: ٠ ٠ ٠ ٠ 

تای: باشە بێدەنگ بە خۆم قسە ئەکەم

تایهیۆنگ: لەو 7 مانگەدا تەنها بە زەبری دەرمانی دڵ خۆم گرتوە، بە خۆ دوورخستنەوەت لە من، توشی نەخۆشی دڵ هاتم، من توشتی گرێێ سەر دڵ بوومە میمی، دکتۆر وتی گەر نەشتەرگەری بۆ نەکەم ئەوکاتە ئەمرم، وە من وتم تا میراکەم ئاشتەوە نەبێت نەشتەرگەری ناکەم، ئەگەر تۆ لێم خۆش نەبیت ، ئەوا چاوەڕێی مەرگم دەکەم باشە؟ ، من تاکە کەس لێرە دڵم پێ خۆشبێت تۆی ،تۆ تاکە مەعشوق کە دڵی منت بردبێت، تاکە کەسی کە خۆشەویستیەکەم بۆت لە ڕادەبەدەر بێت و هەردەم لە زیاد بوون بێت،  ئەزانی ئەونە ماوەی لای جیۆنگیش بووم زەڕەیەک خۆشەویستیم بۆی نەبوە بەڵکو دڵم زیاتر تۆی ویستووە ، تکایە لێم خۆشبە، سوێند دەخۆم تۆ پەیوەندیەکەت زوو داخست ئەگینا بەس ماچکردن بوو هەرگیز دەستم لێی نەیاوە، سوێند دەخۆم، تکایە لێم خۆش بە  همم؟

The New Idol • ئـایـدۆڵـە نـوێـکـە ✔Where stories live. Discover now