𝐏𝐫𝐨𝐥𝐨𝐠𝐮𝐞 | 𝐄𝐚𝐫𝐥𝐲 𝐒𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠

280 31 16
                                    


پێشەکی | سەرەتای بەهار

تا ئالێکس بەسەرکەوتوویی خوێنەکەی لە چاکەتەکەی کردەوە زۆر گەرمی کرد تا چاکەت لەبەر بکاتەوە. بەهار بەنابەدڵی گەیشت، ئاسمانی کاڵی بەیانیان تۆختر نەدەبووەوە بەڵکو دوانەڕۆی گرژ و شێداری بەدوای خۆیدا دەهێنا هەروەها زوقمی پیس و ڕەق بە شێوەی تۆپەڵ تۆپەڵ لە دەوری ڕێگاکە کۆڵەکە بووبوو. بەڵام لە دەوری ناوەڕاستی مانگی ئازاردا چیمەنی نێوان ڕێگا بەردینەکانی ئۆڵد کامپەس بە توانەوە خۆیان لە دەست بەفری زستان دەربازکرد و گژوگیای تەڕ و پەرشوبڵاوی تۆخیان لێ دەرکەوت. ئالکێسیش لە ژوورێکی شاراوەی نهۆمی سەرەوەی ٢٦٨ یۆركدا خۆی ترنجاندبووە کورسییەکی لای پەنجەرەکەوە و کتێبێکی دەخوێندەوە بەناوی ئەو شتانەی بۆ کاندیدەکانی لیسی داواکراوە.
کاتێك کڕیار دەچوونە ناوەوە یان دەرەوەی فرۆشگای جلوبەرگەکە لە خوارەوە، گوێی لە چکەچکی کاتژمێر و لێدانی زەنگ دەبوو. ژوورە شاراوەکانی سەروو فرۆشگاکە بە دڵسۆزییەوە ناسراوە بە (هەچ) لەلای ئەندامەکانی لیسی، شوێنە بازرگانییەکەی ژێرەوەش لە ماوەی جیاواز جیاوازدا فرۆشگای پێڵاو یان جلوبەرگی دەشتایی یانیش شوێنی بیست و چوار کاتژمێری فرۆشتنی تەنوورە بوو کە کولێرە بە قیمەی تایبەت بەخۆی هەبوو. یادنامەکانی لیسی کە لەو ساڵانەدا نووسرابوون پڕبوو لە ناڕەزایی ئەوەی کە بۆنی ناخۆشی پاقلەمەنی سوورکراوە و پیازی برژاو بە هەموو نهۆمەکاندا بڵاوبووەتەوە─هەتا ساڵی ١٩٩٥ کاتێك کەسێك نۆژەنکردنەوەی بۆ شوێنەکە و ئەو ژێر قادرمانەی دەچوونە سەر کۆڵانەکانی کرد، بۆیە ئێستا هەمیشە بۆنی مێخەك و شامپۆی بۆنخۆشی لێ دێت.
ئالکێس نامیلکەیەکی دۆزییەوە کە نامیلکەی ڕێنماییەکانی خانەی لیسی بوو ئەمەش کاتێك دەستی کەوت کە چەند هەفتەیەك بەسەر ڕووداوەکەی سەرادا تێپەڕ بووبوو. لەو کاتەوە تەنها یەك جار سەیری ئیمەیڵەکەی کردووە ئەوەیش لەسەر کۆمپیوتەرە کۆنەکەی باڵەخانەکە بوو بەڵام کە زنجیرە نامەکانی دیـن ساندۆی بینی دایخستەوە. بێ باکانە وازی لە مۆبایلەکەی هێنا تا پاترییەکەی کەمبووەوە، وانەکانی فەرامۆش کرد، سەرنجی کردە سەر لق و پۆپی دارەکان لە کەلێنی لقەکانەوە گەڵا دەربکەن وەك چۆن ئافرەتێك ئەڵقە تاقی دەکاتەوە. هەرچی خواردنی ناو بەفرگر و کۆگاکە هەیە تەواوی کرد─خواردنەکانیش سەرەتا پەنیری گرانبەها و ماسی برژاو بوون، دواتریش دەستی کرد بە خواردنی پاکەتە پاقلەمەنی و قاپە قۆخی پڕ مرەبا کە لێیان نووسرابوو ژەمەخۆراکی باری پێویست. کە ئەوانەش نەمان بەشێوەیەکی لە ڕادەبەدەر خواردنی دەرەوەی دەخوارد، ئەوەیش هەمووی بە پارەی بانکی دارلینگتۆن کە هێشتا کارتەکەی لە کاردایە. ڕێگای هاتنە خوارەوە و چوونە سەرەوە بە قادرمەکاندا هێندە ماندووکەر بوو کە دەبوو سەرەتا پشوو بدات ئینجا دەست بە خواردنی نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە بکات هەندێ جاریش هەر گوێشی بە خواردنی ژەمەکان نەدەدا و ڕێك لەسەر کورسی بەردەم پەنجەرەکە یان لەسەر زەوییەکە لە تەنیشت دەفر و زەرفە پلاستیکییەکەدا خەوی لێ دەکەوت. کەس نەدەهات لێی بپرسێتەوە. کەس نەمابوو.
کاغەزی نامیلکەکە هەرزان چاپکرابوو، پەڕەکانی بە دەرزی کاغەز لەیەك درابوون، وێنەیەکی ڕەش و سپی تاوەری هارکنیس بە پێشی نامیلکەکەوە بوو و لە ژێریشییەوە نووسرابوو" ئێمە وەکو شوانی مەڕ ڕابەریکەرین، بە شاخەکاندا ڕۆیشتین و ئەو کاتەی ئەستێرە تازەکە دەرکەوت ڕانە مەڕەکانمان بەجێهێشت."
بیری لە لـێن دەکردەوە کە لەسەر جێگاکە ڕووی تێبکات و دەستی بکاتە ژێر کراسەکەی، بە چرپە بڵێ"ئەو ڕابەرانە پووشێکی سووتاویش ناهێنن."
ڕێنمانییەکان بۆ کاندیدی لیسی لە نزیك پشتەوەی نامیلکەکە نووسرابوون و کۆتا جار لە ساڵی ١٩٦٢ پێداچوونەوەیان بۆ کراوە.

خانەی نۆیەمWhere stories live. Discover now