𝟒 | 𝐋𝐚𝐬𝐭 𝐅𝐚𝐥𝐥

73 10 0
                                    

٤

پایزی ڕابردوو 


دارلینگتۆن گوتی”هـەستە.“پاشان یارمەتیدا هەڵبستێتەوە سەر پێیەکانی. ”لە هەر ساتەوەختێکدا وەهمەکەت نامێنێ و دواتر وەکو سەرخۆشی دوانیوەڕۆ بە حەوشەکەوە پاندەبیتەوە.“ دارلینگتۆن بە نیوەناچڵی تاکو هەیوانەکە ڕایکێشا.

ئالێکس هێندەی لە توانایدا بوو بەسەر چەقەڵەکاندا زاڵ بوو بەڵام ڕەنگ و ڕووی باش دیارنەبوو و بە زەحمەت هەناسەی دەدا.”سەروچاوت لە باش ناچێت.“

”هەروەها لە تۆش خوێڕیتر بوونی نییە.“

”بەو قسەیە بێت هەردووکمان چەندین لەیەکتر تێنەگەیشتمان هەیە دەبێ بەسەریاندا زاڵ ببین، پرسیارت لێ کردم کە لە لیسی چی چاوەڕێت دەکات، فەرموو ئەوە ئێستا دەزانی.“

ئالێکس خێرا قۆڵی لە دەستی دەرهێنا.”پرسیم پێم بڵێی نەك بمکوژی.“

دارلینگتۆن بە هێمنی و جڵەوگیرییەوە سەیری کرد، بەلایەوە گرنگترە کە لە قسەکانی تێبدەگات.

”بە هیچ شێوەیەك لە مەترسیدا نەبووی، بەڵام بەڵێنی ئەوەش نادەم کە هەموو جارێك وادەبێت. ئەگەر ئەمە بە جدی وەرنەگری دەکرێ خۆت یان کەسێکی تر بەئازار بگەیەنیت.“

”یەکێکی وەکو جەنابت؟“

دارلینگتۆن لە وەڵامدا گوتی”بـەڵێ، زۆربەی کات لە خانەکانی لیسیدا هیچی وا خراپ ڕوونادات هەروەها شتانێکیش دەبینی کە حەز دەکەی لەبیریان بکەی لەگەڵ ئەوەشدا شتی دەرئاسا دەبینی بەڵام کەس نییە بەتەواوەتی لەوە تێبگات کە چی لەودوی ڤەیڵەوە هەیە یانیش لەوێ چی ڕوودەدات، بوونی ئەگەریش کە ئەوەی لەودیوی ڤەیڵەوەیە بێتە ئەمدیوەوە. مەرگ بە باڵە ڕەشەکانییەوە چاوەڕێ دەکات و ئێمەش بە ڕم و قەڵغانەوە و سەربازە چەکدارەکانمان لەبەردەمی ڕادەوەستین.“

ئالێکس دەستی خستە سەر ڕانی و بە وردی چاوی تێبڕی.”باشە ئەو قسانە لەخۆتەوە دەکەی؟“

”هی کابـۆت کۆڵنسـە، بە شاعیری لیسی ناویان دەبرد.“دارلینگتۆن دەستی بۆ دەرگاکە برد.”هەردوو دەستی نەمابوو ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەی کاتی خۆی دەروازەیەکی نێوانە ڕەهەندی بە دەستەکانیدا داخراوە، لەو کاتەدا کە وای لێ هات خەریکی تازەترین بیرۆکەی کارەکەی بووە.“

ئەوە مووچووڕکەی بە گیانی ئالێکسدا هێنا.”تەواو تێگەیشتم، کارەکە جدییە و شیعرەکەش هیچ و پووچە. بەس پێم بڵێ ئەو سەگانە ڕاستین؟“

”لە ڕاستەقینەوە نزیکن. ئەمانە سەگی ڕۆحین کە لەسەریانە خزمەتی کوڕ و کچانی لیسی بکەن. ستێرن، پێم بڵێ بۆچی جلی قۆڵ درێژ لەبەر دەکەی؟“

”لەبەر ئەوەی شوێنی دەرزی پێوە دیارە.“

”بـەڕاست؟“دارلینگتۆن گومانی کردووە کە بەهۆی ئەوەوە بێت بەڵام تەواو باوەڕی پێ نەدەکرد.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 20, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

خانەی نۆیەمWhere stories live. Discover now