𝟐 | 𝐋𝐚𝐬𝐭 𝐅𝐚𝐥𝐥

57 11 0
                                    

٢
▬▬▬▬
پایزی ڕابردوو 

دانیاڵ ئارلینگتۆن شانازی بەخۆیەوە دەکرد بەوەی کە بۆ هەموو شتێك ئامادەیە بەڵام ئەگەر بێتو شێوەیەکی هەڵبژاردایە کە باسی ئالێکس ستێرنی پێ بکات ئەوا بە"هەژەندێکی چاوەڕواننەکراو" باسی دەکرد. دەیتوانی بیر لە چەند دەستەواژەیەکی زۆرتر بکاتەوە بەڵام هیچیان بەڕەوشت نەبوون و دارلینگتۆنیش هەموو کات لە هەوڵی ئەوە دابوو کە بەڕەوشت بێت. ئەگەر لەلایەن دایک و باوکییەوە بەخێوکرابایە─کە باوکێکی بەڕواڵەت هونەردۆست و دایکێکی زمانلووس و بلیمەتی هەبوو─لەوانەیە شتێکی تری لە پێش هەموو شتێکەوە دابنایە، بەڵام لەلایەن داپیرەیەوە بەناوی دانیاڵ تەیبەر، ئارلینگتۆنی سێیەمەوە گەورەکراوە کە پێی وابوو زۆربەی کێشەکان دەکرێ بە ویسکییەکی سکۆتلەندی پڕ لە سەهۆڵ و هەڵسوکەوتی بێخەوشانە چارەسەر بکرێت.
داپیرەی تا ئەو ساتەی لە ژیاندا بوو ئالێکس ستێرنی نەبینی.
دارلینگتۆن لە ڕۆژێکی گڕەی گەرمدا و کە یەکەم هەفتەی مانگی نۆ بوو بەدوای ئەو ژوورەی بەشەناوخۆییەکاندا دەگەڕا کە ئالێکس لێی دەمایەوە. دەکرا چاوەڕێی بکردایە تا دەگەیشتە خانەی ئۆرنج بەڵام کاتێك خۆی ساڵی یەکەمی بوو مامۆستا بێهاوتاکەی بەناوی میشێل کە دواتر بوو ڤێرجیڵی ئارلینگتۆن، بەخێرهاتنی بۆ ناو یەیڵ و نهێنی شاراوەی خانەی لیسی لێکرد ئەمەش کاتێك کە سەردانی بەشەناوخۆیی ئۆڵد کامپەسی کرد. دارلینگتۆن لەسەر ئەوە سووربوو شتەکان بە دروستی بکات سەرەڕای ئەگەری ئەوەش کە هەر شتێك دەربارەی ستێرن بە هەڵەوە دەستی پێکردبێت. 

دارلینگتۆن گالاکسی ستێرنی بە دانتی خۆی هەڵنەبژاردبوو بەڵکو لە ڕاستیدا ئەوە بوون و سیفەتە باشییەکەی ئالێکس خۆی بوو کە دارلینگتۆنی لە شتێك بێبەری کرد لە تەواوی ئەو سێ ساڵەی لە لیسیدا دەستی دەڕۆیشت بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکرد؛ شتەکەش ساتی بەخشینی کارە خۆشەویستەکەی بوو بە کەسێکی نوێ، ئەو ساتەی کە ئەم جیهانە ئاساییەی بۆ کەسێكی شیاو و گومانلێنەکراو واڵا دەکرد.

تەنها چەند مانگێك پێش ئەوە، ئەو کارتۆنانەی بەتاڵکرد کە پڕبوون لە نووسراوی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و داوای خۆتۆمارکردنیان پێشکەشکردبوو هەروەها لە ژوورێکی گەورەی بلاك ئیلم لەسەریەك هەڵیچنیبوون، بە جۆش و خرۆشییەکی لەڕادەبەدەرەوە سووربوو لەسەر ئەوەی کە هەموو ئەو زیاتر لە هەژدە هەزار فایلە بخوێنێتەوە یان هەرنەبێ چاوێکیان پیادا بخشێنێت پێش ئەوەی پێشنیارەکانی بۆ خانەی لیسی تایبەت بە دەرچووانی خوێندنگا دیاری بکات. دەبێت لە دەستنیشانکردنیاندا بێ لایەن و بیرفراوان و وردبین بێت، لە کۆتاییشدا دەبێ بیست کاندید بۆ ڕۆڵی دانتی هەڵبژێرێت.
پاشان بەرپرسانی ليسی هەڵسەنگاندن بۆ پاشخانیان دەکەن و پشکنین بۆ مەترسی تەندروستی و نیشانەی نەخۆشی دەروونی و باری دارایی هەستیار دەکەن دوای ئەمانەش بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

خانەی نۆیەمWhere stories live. Discover now