" ڕقم لە دکتۆرەکانە "

309 81 70
                                    

"یەکەم بینین ؟ یەکەم و کۆتا ترپەی دڵ "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"یەکەم بینین ؟ یەکەم و کۆتا ترپەی دڵ "
........

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاگاداری کردەوە خێزانێکی خانەدان پێویستیان بە پەرستارەیەک هەیە چاودێری مناڵەکەیان بکات

ئەمە هەواڵێکی باش بوو تا ڕادەیەک موچەیەکی باشی دەست ئەکەوێت ، بەڵام نیگەرانە دەربارەی ئەوەی کە پێویستە لە گەڵیان بژیت و هەفتەی تەنها یەک ڕۆژ مۆڵەتی هەبێ

خەریکی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی بوو تاکوو بڕواتە ماڵە نوێیەکەی

پاڕک جیمینتەمەنی 22 ساڵ کۆلێژی بەشی پەرستاری تەواو کردوەبەهۆی ڕوداوێک خێزانەکەی لە دەستداوە ، تاکە کەسێک کە هەیبێت هاوڕێیەکە بە ناوی نامجون

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پاڕک جیمین
تەمەنی 22 ساڵ
کۆلێژی بەشی پەرستاری تەواو کردوە
بەهۆی ڕوداوێک خێزانەکەی لە دەستداوە ، تاکە کەسێک کە هەیبێت هاوڕێیەکە بە ناوی نامجون

ئاواتێکی وەها گەورەی نییە زیاتر چاودێری مناڵە نەخۆشەکان ئەکات ، لە هەنێ کاتا زۆر میهرەبانە هەنێ کاتیش دڵ ڕەقیەکەی بێ سنورە

.
.
.

تەواوی کەلوپەلەکانی کۆکردەوە و سەرکەوتە نێو ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خێزانی مناڵە گەورەکە بۆیان ڕەوانە کردوە ، تەنها هیوا ئەخوازێ مناڵە گەورەکە زۆر ماندوی نەکات و کارەکانی بۆ ئاسان بکات

دوای تێپەڕ بونی زیاتر لە 25 خولەک ئەوان گەیشتنە بەردەم کۆشکێکی گەورە

ئێرە کۆشکی بازرگانە هەرە گەورەی کۆریا جیۆن جی هان

پەرستارە جیمین دوای هەنگاوەکانی پاسەوان کەوتبوو لەگەڵ بینینی هەر سوچێکی کۆشکەکە زیاتر شۆک ئەبوو ،

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پەرستارە جیمین دوای هەنگاوەکانی پاسەوان کەوتبوو لەگەڵ بینینی هەر سوچێکی کۆشکەکە زیاتر شۆک ئەبوو ،

بەنێو ڕێڕەوە فراوان و ڕازێنراوەکانی کۆشک ئەڕۆیشت تاکوو گەیشتە بەردەم دەرگا گەورەکانی هۆڵەکە هەر لەگەڵ هەنگاو نانی بۆ ژورەوە

خۆی بە کەسێکا کێشا و لەگەڵ کەوتنیا ئەوەی تر کەوت بەسەر پەرستارە جیمین

چاوە ڕەشەکان گەورەو بێتاوان بون پڕیان بوو لە بریسکە وەک ئاسمانێکی تاریکی پڕ لە ئەستێرە

" کووکە لقی لە دکتۆلەکانااا "

بە دەنگێکی مناڵانە و توڕەیەکی کیوت ئەمەی وت
چرکەیەکی تری نەبرد بەم توڕەیە قشتەی ئەوێی جێهێشت

بە دەنگێکی مناڵانە و توڕەیەکی کیوت ئەمەی وتچرکەیەکی تری نەبرد بەم توڕەیە قشتەی ئەوێی جێهێشت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جێگەی سەرسوڕمان بوو بەلای جیمینەوە ، ناکرێ ئەمە مناڵە گەورەکە بێ کە چاودێری ئەکات

پەرستارە جیمین پێشبینی کردبوو تەنها مناڵێکی پانزە یان شانزە ساڵان بێت

پاسەوانەکە خێرا جیمینی هەڵساندەوە و لەگەڵیا پیاوێکی ڕێک پۆش و بەڕێز دەرکەوت

" ببوورە بۆ ئەوەی ڕویدا ، پەرستارە پاڕک ، کوڕەکەم کەمێک لاسارە "

بە ئاماژەی دەست پێی وت کە لەسەر سۆفاکان دانیشێت و جیمینیش ئەوەی کرد

" کەواتە من لێرەم بۆ چاودێری کردنی ئەم کوڕە ؟"

جیمین پرسیاری کرد و ئەوەی بەرامبەریشی پێکەنینێکی بچوکی کرد

" جۆنکووک ، جیۆن جۆنکووک کوڕی منە ، بەڕوداوێکی ترسناک گەیشتەوە بەم قۆناغە "

لە ڕوخساریا نیگەرانی و دڵ تەنگی ئەبینرا بە داخەوە قسەکانی کرد و بۆ ئەم قسانەیشی کردی پرسیارێک بۆ جیمین دروست بوو

" ئەتوانم بزانم ڕوداوە ترسناکەکە چۆن بوو ، کەمێ باسی ئەوم بۆ بکە "

" 28 ساڵە ، ئەفسەری هێزەکانی کۆماندۆی تایبەت بە وڵات بوو ، کوڕەکەم بەهێزترین ئەفسەر بوو

بەڵام لە ڕوبەڕو بونەوەیەکا فیشەکێک بەر پشتەوەی ملی ئەکەوێ دوو مانگ لە کۆمادا مایەوە و کاتێکیش هەڵسایەوە بەم جۆرە بوو

هیوادارم بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بکەی پەرستارە پاڕک "

بە پاسەوانەکەی وت ژورەکەی نیشان بات و ماڵئاوای لە جیمین کرد ، ئیتر ژیانە تازەکەی پاڕک جیمین دەست پێ ئەکات

......................

پاڕتی یەکەم
خۆتان ئەزانن پاڕتی یەکەم و دوەم بێتام ئەبێ بەڵام ڕوداوە خۆشەکان لە پاڕتی سێیەم بەدواوە دەست پێ ئەکەن 👌

هیوادارم بەدڵتان بێت و بای

11:3
18_july_2023
mirai >

ئەفسەرە بچوکەکەWhere stories live. Discover now