کووکە ناچێتە گەرماو

646 100 137
                                    

"بچوکە بەڵام جەستەیەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە !!"
.........................

بەهێواشی چاوەکانی کردەوە و یەکەم شت کە چاوی پێکەوت مینی بوو ، کووکە دڵخۆشبوو بە بینینی مینی بەڵام دڵخۆشیەکەی درێژەی نەکێشا کاتێ بۆی دەرکەوت هاتوەتە ژورەکەی ئەو

تاکوو هێزی هەبوو هاواری کرد و وای لە جیمین کرد لەسەر بێدەکە بکەوێتە خوارەوە

" کووکە وتی نەیەیتە زولەوە ، کووکە ئەژناکا کەس بێتە زولەکەی ، ئەی پیششش بلۆ دەلەوە لە ژولەکەم
بلۆ دەلەوەااااا "

لێرەیا جیمینی بێچارە سەری سوڕمابوو کووکە خۆی داوای کرد لەلای بخەوێت چونکە ئەترسا ، ئێستاش ئەڵێ بڕۆ دەرەوە لە ژورەکەم ؟ هیچ کەسێ ناتوانێ لەم کەروێشکە هاروهاجە تێبگات

" کووکە ئەی پێت نەوتم ئەترسی ؟ وتت لەلای تۆبم "

ئەسڵەن کووکە نەیهێشت جیمین قسەکانی تەواو بکات سەرینێکی هەڵگرت و پیای کێشا
جیمینیش دوبارە توڕەی دەستی بەسەرا گرت و هەمان کاری کرد

" وەلە بۆ ئێلە ئەی پسیلەی قەلەو "

بەدوای مینی ڕای ئەکرد تاکوو بەو سەرینەی دەستی زۆری لێ بات بەڵام جیمین ئەوەندە بە ئاسانی خۆی ڕادەست نەئەکرد

وەک دوو مناڵ بە نێو ژورە جیا جیاکانی کۆشکەکە ڕایان ئەکرد و ئەو پەڕە نەرم و سپیانەی نێو سەرینەکە لە هەموو شوێنێ بڵاو ببونەوە

بەم هاتو هاوارەیان گەیشتنە هۆڵەکە
جی هانی باوکی کووکە خەریکی خوێندنەوەی ڕۆژنامە بوو سوزانی هاوسەری لە تەنیشتیەوە سەیری گۆڤاری خانمانەی ئەکرد ڕاچڵەکین لەگەڵ هاواری ئەو دوو مناڵەی خەریکی شەڕکردن بون

"کووکە وتی وەلە بۆ ئێلــە "

هەرچەنە کووکە بە جیمینی ئەوت بچێ بۆلای تاکوو لێیبات بەڵام جیمین بەرهەڵستی ئەکرد و زمانی لە کووکە دەرئەهێنا تاکوو زیاتر توڕەی بکات

" کووکە ناتوانێ مینی بگرێت هاهاها"

ئەمجارە جیمین زۆر بە خراپی کووکەی توڕەکرد
جیمین ڕایکرد بەڵام قاچەکانی لێک ئاڵانو کەوتە سەر سۆفاکان کووکە ئەم هەلەی لەدەست نەدا
چوە سەر کەمەری جیمین و بەهەموو هێزیەوە سەرینەکەی پێدا ئەکێشا ، بێگومان جیمینیش ئاوا ناوەستێ سەرینەکەی توندتر بە کووکەیا ئەکێشا

ئەوان تێبینی ئەم دوو مرۆڤەی بەرامبەریان نەکرد کە چۆن شۆک بونە بەم بارودۆخەیان

کاتێ سەرینەکان بەتاڵ بونەوە و ئەوان هیلاک بون لەو شەڕەی ئەیان کرد کووکە سەیری مینی کرد کە پەڕە بچوکەکان لەنێوو قژیا ماوەتەوە دەستی بۆ بردو دانەیەکیانی هەڵگرت

" تۆ لە جوجەلە ئەشی مینی "

هەرکە ئەم قسەیەی کرد
مینی چاوەکانی زەق بونەوە کووکە بەم بارودۆخەی ئەو دایە قاقای پێکەنین و جیمینیش خێرا ئەوی پاڵ کەواند و ختوکەی کووکەی ئەدا

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 31 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ئەفسەرە بچوکەکەWhere stories live. Discover now