کووکە نایەوێ بمرێت

347 82 93
                                    


" لە باوەشم بکە ، ئەمە برینەکانم چارەسەر ئەکات ئەزانی ؟"

....................

بە هێواشی دەرگاکەی کردەوە و سەیری ژورەوەی کرد ، دوبارە سەیری تیڤیەکە ئەکات کە فیلم کارتۆنە دڵخوازەکەی خستراوەتە سەر کووکەی بچوک حەزی بە فیلم کارتۆنی دراگۆنەکانە
( چۆن ئەژدیهاکە ماڵی بکەم )

جیمین لەم کاتەیا وتی
" تۆ ئەژدیهاکان ماڵی بکە ، منیش تۆ ماڵی ئەکەم کەروێشکی بچوک "

دوای ئەوە بە هێواشی دوو جار لە دەرگایدا

" کووکە ڕێگە ئەدا مینی بێتە ژورەوە ؟"

قسەکردنی جیمین بەس بوو تاوەکو کووکە ببێتەوە مناڵێکی هاروهاجی شێت

" کووکە نایەوێ ، کووکە لێگەنادا کەش بێتە ژولەکەی ، مەیە ژولەوە دیشان ژولەکەم تێک ئەیەی "

جیمین لێی تێگەیشت پێویستی بە ڕێگایەکی تر هەیە تاکو ژورەکەی پاک بکاتەوە شیر مۆز بە تەنها بەس نابێت بۆ ئاقڵ کردنی کووکە

دوای ئەوەی کووکە دەرگاکەی بەسەریا داخست
بەرەو چێشتخانەکە هەنگاوینا ،

" خاتوو لی ، بۆچی قاپە پلاستیکەکانت داناوە ؟"

ئێستا کووکە ئاقڵ بوە ، بۆیە جیمین پرسیاری لە خاتوو لی کرد تاکوو بزانێ بۆچی ستایلی سەر مێزەکە ناگۆڕێ

" بەڕێزم ، لە ڕاستیا هێشتا جێگەی متمانە نییە ، ئەگەری هەیە دوبارە قاپەکان بشکێنێت و ئازاری خۆی بات "

خاتوو لی بە نیگەرانیەوە ئەم قسانەی کرد چونکە تەنها خۆی ئەزانێ دواجار کووکە چۆن خۆی بریندار کرد بە شکاندنی تاقمی سەر مێزەکە

" تۆ نیگەران مەبە ، هەر شتێ ڕوبات من چارەی ئەکەم خاتوو لی "

دودڵ بوو بەڵام خاتوو لی ئەوەی کرد کە پارستارە جیمین وتی مێزەکە بە تاقمێکی ناوازە ڕازێنرایەوە
کەوچک و چەتاڵی زیوی ، قاپ و گڵاسی شوشە
خواردنەکان دانران ، هەموو شتێک ئامادە بوو
خاتوو لی بە خزمەت کارێکی وت ئاگاداریان بکاتەوە بۆ خوانی ئەم نیوەڕۆیە

بەڕێز جیۆن و هاوسەرە نازدارەکەی هاتن بۆ سەر سفرە و لە دوای ئەوانیشەوە سیۆکجین و لە دواتریشا جیمین ، تەنها کووکە ماوە !

برسیەتی بۆیە دوبارە ڕائەکات ، گوێی لە هاوارەکانیەتی کە ئەڵێ

" کووکە بلسیەتی بلسیەتی کووکە بلسیەتی "

ئەفسەرە بچوکەکەWhere stories live. Discover now