Sechs

406 78 28
                                    


شەو لە هۆتێلێک ماینەوە
من و ماریا  بەیەکەوە لەژوورێک
بووین.

خەریک باس کردنی ئەمڕۆ بووین
ماریا دڵخۆش بوو بەجۆرێک بەردەوام
باسی ئەو پێدریەی دەکرد.

مــاریــا:دادە سەیرکە ئەها پێدری چەن
لێهاتو و قۆزە!

دووبارە ڤیدۆکانی ئەم کوڕەی
پێ نیشاند دەدام ساتی یاریکردن
و کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانی.

وەک هەمیشە ئەم گەمژەیەش بەردەوام
سەیری وێنەکانی دەکا و بزە دەیگرێ،
وەک ئەوەی ئەو نەبوبێ ئەمڕۆ لەبەردەمی
سووک بوبێ!

مــاریــا:دادە وەرە بەس سەیری
ئەو یاریەی بارسا بەرامبەر
میلان بکە بزانە چەند سەرسوڕهێنەرە!.

مۆبایلەکەی هێنا بەرامبەرم کەمێک
سەیرم کرد لەهیچ تێنەدەگەیشتم بەس
سەیری جوڵەکانیانم دەکرد.

مــاریــا:کوڕە ئەو ئاراوخۆییە
چ بەرگریکارێکە!!

بەسەرسامیەوە گوتی خەریک بوو بڵێم
بەرگریکار واتای چییە بەس دواتر پەشیمان

بوومەوە گەرنا ئێستا ماریا سەعاتێک دەمی
ناوەستێ و بەس درێژەی پێدەدا.

مــاریــا:ئەی خواییە لیڤانننننن
ئەوە چ گۆڵێک بوو!
ئەوەیە هێرشبەری سەرە ڕم!!

بەهاوارەوە گوتی
گۆڵێکی جوان بوو من هەمیشە

سەرسامی ئەو لیڤاندۆسکیەم!
لەتۆپی پێ نازانم بەڵام ئەو یاریزانێکی نایابە!

مــیــرا:ئێ ئەوە گاڤی نییە؟!

ئاماژەم بە گاڤی دا کەچۆن یاری دەکا.

مــاریــا:کچێ خۆیەتی!تخوا قۆز نییە دادە؟!

سەری بادەدا وەسفی دەکرد
ڕاستەکا زۆۆر قۆزە بەڵام من وەک ماریا
خۆم شێت ناکەم.

مــیــرا:ئمم خراپ نییە!

درۆم کرد گەرنا ئێستا چاوی دەردەکردم.

مــاریــا:خراپ نییە؟
تخوا دادە گوناهـ نییە بەگاڤی بڵێی خراپ نیە!
کچێ ئەوە سنوری قۆزی بەزاندوە!

مــیــرا:ئەرێ دە باشە یەکێ نەزانێ باسی کێ دەکەی!
من لیڤاندۆسکیم پێ قۆزترە بەس
سەیری ئەو چاوە شینانەی!

ئەمڕۆ ئازاد بووین گەر لەماڵەوە
ئاوا باسی ئەو یاریزانانەمان کردبا و بەسەر

قۆزی ئەوانمان هەڵدابا هاڤێرتز و فۆدین
هەر بەقژ فڕێیان دەداینە دەرەوە!

||ڪــچـــی جــلــشــــــۆر||Where stories live. Discover now