Zwanzig

379 74 18
                                    


هــاڤــێــرتز:میرا وەڵام بدەرەوە ئەوە
تۆیت؟

بەتوڕەیەوە گوتی وەک ئەوە وابوو
زمانم قوتدابێ بەشڵەژاویەوە سەیریانم
دەکرد.

مــاریــا:نا کاکە ئەوە دادەم نییە!

سەیری ماریام کرد بەچاو ئاماژەی پێمدا
ئارام ببمەوە.

فــۆدیــن:ڕادەبوێری ماریا؟
کوا تۆ سەیری تیڤی بکە!ئەوە ئاشکرایەوە
کە ئەو میرایە.

بەپێداگیریەوە گوتی

مــاریــا:ئەرێ کاکە جا دادەم چ کارێکی لەوێ
هەییە؟دڵنیابە ئەوە کچە
نمایشکار و ئەوانەیە و لەوانەیە
بەدادەم بچێ!ئەو یاریزانانە
چۆن کچانی وەک دادەم دەکەن بەخۆشەویستیان!

لەوکاتە دەمویست بڕۆم باوەش لەماریا
بدەم!ئافەرین بەس سەیری چۆن
درۆی ڕێکدەخست بێ ئەوەی بترسێ
یاخود بشڵەژێ!

سەیری هاڤێرتز و فۆدینم کرد
بێدەنگ بون و بەتوڕەیەوە برۆکانیان لێکدابوو
وەک ئەوەی بیر لە قسەکانی ماریا بکەنەوە.

هەناسەکانم کورت و خێرا بوون
تکایە با باوەڕ بکەن
ئاخ گاڤی سەیر بەبۆنەی جەنابتەوە
توشی چی بووم!

فــۆدیــن:ئەوەش دەبێ !
دواتر برا سەیرکە میرا ناونیشانی ئەو کوڕە لەکوێ
دەزانێ؟یاخود وەک ماریا گوتی ئەو جۆرە
دەوڵەمەندانە چ کاریان بە کچی هەژارە؟
لەوانەییە کەسێک بێ لەو بچێ !

دەمویست لەخۆشیان هاواربکەم
دڵم خێرا لێیدەدا ئەوە فۆدینیش
باوەڕی کرد تەنها هاڤێرتزی کەلەڕەق ماوە
بەقەلەقیەوە لەهاڤێرتزم ڕوانی.

هــاڤــێـرتــز:ڕاستدەکەی !
لەوانەییە قسەکەی تۆ بێ !

هەستم کرد دڵم خاو بویەوە
هەناسەیەکی ئارامیم هەڵمژی واهـ
لەمردن گەڕامەوە !

سەیری ماریام کرد کەچۆن بەدڵخۆشیەوە
سەیرم دەکا.

شەو کاتێ ڕۆشتینە ژوورەوە خێرا
ماریام بەدڵخۆشیەوە لەباوەش گرت.

مــیــرا:سوپاس ماریا !
تۆ نەبایت منێکی دەم خوار هەموو شتێکم
ئاشکرا دەکرد !

مــاریـا:شایەنی نیە!
لەکۆتایدا هەر منت بەکەڵک دێ خـانـم !

بەلوتبەرزیەوە گوتی چاوم لێی سواڕند
ئەمەش تۆزێک وەسفی بکە
لەخۆی بای دەبێت.

مـیــرا:ڕاستە دەی ئەمەش
لەکۆڵ بوویەوە کەواتە ئێستا پێویست
بەو خۆناساندن و شتە ناکا!

||ڪــچـــی جــلــشــــــۆر||Where stories live. Discover now