Zwei Und Zwanzig

442 82 44
                                    


خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکەم
بووم تاوەکو بگەڕێمەوە ماڵەوە تا ئەوەی جۆردان
لەلامەوە پەیدا بوو.

جــۆردان:دەڕۆیتە ماڵەوە؟

زنجیری جانتاکەم داخست و سەیرم کرد.

مــاریــا:نا خەریکم جێگا دادەخەم لێرە دەخەوم
ئەی چی گەمژە؟

بەگاڵتەجاڕیەوە گوتم بەشیرینی ڕوومەتی
گرتم.

جــۆردان:جا بۆ توڕەدەبی!
گوتم گەر من بتگەیەنمەوە ئەمڕۆ.

بەئاسایەوە گوتی کەمێ بیرمکردەوە
لەڕاستیا من ئێستا جۆردان وەک هاوڕێیەکی
زۆر نزیکم دەبینم هەتا لە کچەکان لەپێشترە بۆم!

مــاریــا:بێگومان،دەی بابڕۆین.

گوتم و جانتاکەم لەشان کرد و دەستی
گرتم و بەیەکەوە ڕۆشتین.

لەقوتابخانە هاتینە دەرەوە و بەسەر شەقامەکاندا
دەڕۆشتین دەست لەناو دەست.

باشە ئێستا دەبێ نزا بکەم براکانم نەمبینن
گەرنا قژە جوانەکەم بای بای لەسەرم
دەکا.

گەیشتینەوە گەڕەکەکەمان و وەستام
جۆردان سەیری کردم

مــاریــا:با دراوسێکان بەیەکەوە
نەمان بینن دواتر هەر قسە دەکەن.

سەری بە بەڵێ قایل کرد و شانەکانی
گرتم .

جــۆردان:باشە گەر وات دەوێ
بەڵام لەبیری مەکە من لەپێناو تۆدا
هەموو قسەیەک دەخەمە ژێر قاچم و
گرینگی بەهیچ نادەم!


بەجددیەوە گوتی و لەچاوەکانی دەڕوانیم

مــاریــا:سوپاس کە هەیت جۆردان!

بەدڵپڕیەوە گوتم لەباوەشم گرت
تائەویش توندتر لەباوەشم بگرێ
تا ئێستا کەس ئەو قسانەی پێنەگوتوم
تەنانەت پێدریش!

جــۆردان:من هەموو کاتێک بۆتۆ هەم
ماریا'م

بەچرپەیەکەوە گوتی
هەستی ئەوەی کە کەسێک بەهەموو کەموکوڕیەکانەوە
تۆی قبوڵ بێ و جگە لەتۆ کەسی لا گرینگ نەبێ
وادەکا دڵت خێرا لێبدا و ئەوت
لەلا باشترین کەس بێ!

مــاریــا:دەبێ بڕۆم

جیابومەوە لەباوشی
بەرلەوەی لێی دوورکەومەوە خۆم کەمێک
بەرز کردەوەو ماچی ڕوومەتیم کرد.

بێ ئەوەی لەکاردانەوەی ئەو کارەم بەرامبەری
بڕوانم خێرا لێی دوورکەوتمەوە دەرگای
ماڵەوەم بەپەلە کردەوە.

||ڪــچـــی جــلــشــــــۆر||Where stories live. Discover now