.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Vote
.
.
.
.
.
3:55pm
Nara pov
خەریکە ڕوحم لە جەستەم جیا دەبێتەوە کەسانێک لە بەردەمم دێن و دەڕۆن ئەو هەمووە ڕووناکیە و کامێرانە پێنج خولەک ماوە بۆ پەخشە ڕاستەوخۆکە
"فەرموو ئەوە بگرە" کارمەندێک دەستە سڕ و ئاوی پێدام سوپاسم کرد و ڕووخسارم سڕی و ئاوەکەم خواردەوە
"خاتوو نارا" هەڵسامەوە وا دیارە ئەو کچە پرسیارەکان دەکا "خۆشحاڵم بی بینینت من پرسیارەکانت ئاڕاستە دەکەم" تەوقەم لەگەڵ کرد
"منیش خۆشحاڵم" وام وت و لە شوێنەکانمان دانیشتین
" مەشڵەژێ پرسیارەکان سادەن" وای پێ وتم
"هەوڵدەدەم وا بم"
End Nara pov
.
.
No one pov
.
"ئەم کاتەتان باش لە پڕۆگرامێکی تر گەڕاینەوە لاتان پڕۆگرامی ئەمڕۆ زۆر تایبەتە خۆتان دەزانن میوانی ئەمجارەمان کێیە وایە؟ درێژە بە قسەکانم نادەم با میوانەکەمان خۆی بناسێنێت" سەیری نارای کرد
.
" سڵاو لە هەموو لایەک من پاڕک نارام بەڕێوبەری کۆمپانیای NR بۆ کەلوپەلی جوانکاری "وای وت
.
" بەڵێ میوانی ئەمڕۆمان یەکێکە لە بەناوبانگترین بەڕێوبەر دەتوانم بڵێم بەناوبانگترین دەست بە پرسیارەکانم دەکەم یەکەم پرسیار هەستت چۆنە کە لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدای؟"
.
"ڕاستیەکەی شڵەژاوم چونکە ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنمە وە ڕاستەوخۆشە کەمێکیش دەترسم"وای وت
.
"پێویست بە ترس ناکا خاتوو نارا پرسیاری دواتر ئایە هیچ هۆکارێک هەبوو یان پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لەم بوارەدا کار بکەیت؟ "
.
" ڕاستیەکەی من لە تەمەنێکی بچووکەوە حەزم بۆ ئارایشت و ئەو بابەتانە هەبوو و بەجۆرێک شارەزاییم هەبوو بۆیە حەزم دەکرد بەرهەمێکم هەبێت لەو بابەتانە"
.
" زۆر باشە ئایە خێزانەکەشت هەمان کارەن؟"
.
" من هیچ خێزانێکم نیە "
.
" ئۆ داوای لێبوردن دەکەم پێم نەزانی بوو"
.
" کێشە نیە.. بۆ کارەکانیان نەخێر ئەوان فەرمانبەری ئاسایی بوون پەیوەندیان بەم بابەتە نەبوو" زەردەخەنەیەکی کرد
.
" باشە ئەمە پرسیارێکی سادەیە ڕەنگی دڵخوازت چیە؟ "
.
"ڕەش ڕەنگە وا دیار نەبێت چونکە بۆ کار ڕەنگی کراوە دەپۆشم بەڵام دڵخواز ترین ڕەنگ لەلام ڕەشە"
.
" بەڕاستی وا دیار نەبوو کە کەسێکی وەک تۆ دڵخواز ترین ڕەنگی ڕەش بێت ئەی جگە لە ڕەش؟ "
.
"سوور ڕەنگە زۆربەی کەس بزانن کە ڕەش و سوور گونجاون لەگەڵ یەک بۆیە ئەو دوو ڕەنگە لای من تایبەتن"
.
" تێگەیشتم ئەی کەواتە گۆرانی دڵخوازت یان گۆرانی بێژی دڵخوازت؟ "
.
"لە ڕاستیدا من هیچ گۆرانیەک یان گۆرانی بێژێکی دڵخوازم نیە"
.
" بەڕاست؟ ئەوە سەیرە لە سەردەمێکی وا حەزت بە گۆرانی نەبێت سەرەڕای ئەوەی کۆریا گۆرانی و گروپی ناوداری هەیە ئایە هیچ گروپێکی گۆرانی ناناسیت؟ "
.
" دەزانم سەیر دەردەکەوێت هەرخۆی من تەنها گوێ لە مۆسیقای کلاسیک دەگرم"
.
" واتا هیچ گۆرانیەکی پۆپی کۆری نازانیت؟" بە سەرسامی پرسی
.
" بەڵێ وایە ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەر لەوەتەی منداڵ بووم گوێم لە مۆسیقای کلاسیک گرتووە"
.
" واتا لە تەمەنێکی بچووکەوەش؟ "
.
" ئەو کاتەی بچووک بووم دایکم گوێی لێ دەگرت منیش لەگەڵ ئەو گوێم دەگرت تا ئێستاش گوێی لێ دەگرم"
.
" تێگەیشتم بەڵام ئەوە سەیر بوو کە وتت هیچ گۆرانی بێژێکی وڵاتەکەت ناناسیت"
.
" نەخێر وەک ئەوە نیە نەیانناسم بەڵام گوێ لە گۆرانیەکان ناگرم ئەگەرنا چەندین گۆرانی بێژ ڕیکلامی کردووە بۆ بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەم"
.
" ئۆ ئەوە باشە بەڕاستی سەرم سوڕما"هەردووکیان پێکەنین" پرسیاری دواتر بەڕای من ئەو پرسیارە گرینگە.. کارمەندەکانی کۆمپانیا چۆن دەبینیت؟ "
.
" لە ڕووی تایبەتیەوە ئەوان وەک خێزانی منن لە ڕووی کارەوەش هەر هەموویان خاوەن بەهرەی تایبەتی خۆیانن و چالاک و ماندوو نەناسن دەتوانم بڵێم کارمەندەکانی کۆمپانیای NR باشترین کارمەندن لەسەر ئاستی هەموو جیهان" بە زەردەخەنەوە باسی دەکرد
.
" کارمەندەکانت زۆر بەبەختن کە سەرۆکێکی وەک تۆیان هەیە"
.
" نەخێر من زیاتر بەبەختم کە ئەوانم هەیە"
.
" سەیرە کە سەرۆکێک کارمەندەکانی ئەوەندە خۆش بوێت وادیارە بەڕاستی تایبەتن؟"
.
" وەک وتم ئەوان وەک خێزانن بۆم لە هەموو کاتە قورسەکان لەلام بوون پشتیان لێم نەکردووە خیانەتیان لێم نەکردووە هۆکاری ئەوەی من ئێستا لێرەم بەهۆی ئەوانە چۆن دەکرێت خۆشم نەوێن"
.
"منیش قبوڵ دەکەی وەک کارمەند"هەردووکیان پێکەنین
.
" بۆچی نا"
.
" زۆر میهرەبانیت.. دەچینە سەر پرسیاری دواتر خۆشترین خواردنەکانی خاتوو نارا چیە؟"
.
" بە گشتی من زۆر ناخۆم بەڵام خۆشترین خواردن لەلای من تۆپۆکیە وە بەرگر "
.
" زیاتر خواردن لەدەرەوە دەخۆی یان ماڵەوە؟"
.
" ماڵەوە ئەوەندە حەز بە خواردنی دەرەوە ناکەم"
.
"کەواتە چێشتلێنەریشی؟ "
.
" بەڵێ بێگومان کەسێک بەتەنیا بژی دەبێت بزانێت خواردن ئامادە بکات"
.
" کەواتە هیچ خزمەتکارێکت نیە؟ و بەتەنیا دەژیت؟"
.
" بەڵێ کەسێکم حەزم لە تەنهاییە"
.
" هەرگیز هەستت بە تەنهایی کردووە؟ یان حەز بکەی لەگەڵ کەسێکی تر بژیت؟"
.
"نەخێر من زۆر دەمێکە تەنیام بەجۆرێک فێربوومە چۆن بەتەنها بژیم دواتر بۆچی هەست بە تەنیایی بکەم شەو دەگەڕێمەوە دەخەوم و بەیانی زوو دەڕۆم بۆ کار"
.
"کاری ماڵەوەش خۆت دەیکەیت ئەوە ماندوو کەر نیە؟"
.
" درۆ دەبێت بڵێم ماندوو کەر نیە بەڵام حەز ناکەم کەس دەست لە شتەکانی من بدات و نزیکیشی بکەوێتەوە"
.
" ئۆۆۆ بەڕاستی کەسێکی سەرسوڕهێنەری"
.
" سوپاس بۆ ستایشەکەت"
.
" کەواتە حەز بە شیرینی دەکەیت؟"
.
" ئۆۆۆۆ خاڵی لاوازی منت دۆزیەوە"پێکەنی
.
" دەبوایە بزانم زۆر شیرینی دەخۆیت بۆیە ئەوەندە شیرینی کەواتە خۆشترین تام لەلات چیە بۆ شیرینی"
.
"شیرینی واتە شوکڵاتە"
.
" باشە.. سەیری فیلم دەکەی؟"
.
"بێگومان هەرکاتێک کارم نەبوو سەیری دەکەم"
.
" خۆشترین ژانەر لەلات؟"
.
" ئاکشن، تاوانکاری، ترسناک"
.
"چاوەڕێ بووم بڵێی ڕۆمانسی و کۆمێدی بەڵام بەڕاستی کەسێکی پێشبینی نەکراوی"
.
" بە ڕووخسار بڕیار مەدەن"
.
" کەواتە چ شتێکی ئەو ژانەرانە سەرنجی ڕاکێشاویت؟"
.
" هونەری شەڕکردن بەڕاستی فێری شەڕی زۆر باش بووم لەم جۆرە فیلمانە وە چیڕۆکە کانیان"
.
" کەواتە دەتوانی شەڕیش بکەی؟"
.
" تەنیا بەشی ئەوەی بتوانم خۆم بپارێزم جیهانێکی گەورەیە ڕەنگە ڕۆژێک تووشی کێشە ببم ئەو کات سوودی دەبێت"
.
"هۆکارەکەت زۆر جوانە بەڵام کێ دەتوانێت زیانت پێ بگەێنێت"
.
" وا مەڵێ دوای هەموو شتێکیش من کچم بۆ هەمووانیش ئەو قسە دەکەم گەر کچیت و سەیرم دەکەی ئێستا ئامۆژگاریت دەکەم فێری شەڕ بن بۆ پاراستنی خۆتان کەس نازانێت چی ڕوودەدات و هەموو کات کەسێکت لەگەڵ نیە گەر دەتەوێ تووشی کێشە نەبیت و زیانت پێ نەگات فێربە چۆن خۆت بپارێزیت"
.
" کەواتە منیش پێویستە خۆم فێر بکەم"
.
" بێگومان فێربە"
.
" کەوایە دەتوانین بزانین خانووەکەت چۆنە؟"
.
" نە کۆشکە و نە خانوویەکی زۆر بچووک"
.
" زۆر باشە پرسیاری دواتر چەند هاوڕێت هەیە یان لەگەڵ کێ زۆر قسە دەکەیت و تێکەڵی لەگەڵی؟"
.
" لە ڕاستیدا یەک هاوڕێم هەیە کە زۆر نزیک بم لێی یان زۆر قسەی لەگەڵ بکەم ئەویش لێرە ناژیت بەداخەوەم"
.
" واتا هاوڕێی ئینتەرنێت؟ "
.
" نەخێر لە قوتابخانە بەیەکەوە بووین ئێستا لە دەرەوەی وڵات دەژی بەڕاستی دەتوانم بڵێم ئەو هاوڕێی منە یان دەتوانم بڵێم لە هاوڕێیەک زیاترە بۆم وەک خوشکێکە زۆر دەمێکە بەیەکەوەین"
.
" دەبێت زۆر بیری بکەیت"
.
" بەڵێ زۆر بیری دەکەم هەرچەندە دوێنی شەو قسەمان کرد بەڵام هەر وەک ئەوە نیە لەلام دانیشێت گەر سەرقاڵیش نەبێت ئێستا سەیرم دەکات"
.
" دەتوانی سەیری کامێراکە بکەیت و چەند قسەیەکی بۆ جێ بهێلێت؟"
.
" بێگومان"
.
" کەواتە فەرموو"
."بیۆل هاوڕێکەم زۆر سوپاس تا ئێستا هاوڕێمی هەرچەندە شایەنی زیاتری وەک لە سوپاسێک تۆ ئەو کەسە بوویت کە لە کاتە سەختەکانم لەلام بوویت ئەو کەسە بوویت لە پشتم بوویت لە هەموو کات و ساتێک لە هەموو بارودۆخێک هیوادارم دووبارە بتوانم بتبینمەوەو لە باوەشت بگرم وەک ئەو باوەشەی کاتی قوتابخانە هەموو کات تۆ یەکەم جار باوەشت لێ دەدام دڵنیات دەکەمەوە ئەم جارە من باوەشت لێ دەدەم خۆشم دەوێی"
.
" هیوادارم ئەو نامەیە ببینێت بەڕاستی کاریگەر بوو باشە.. ئایە تەنیا ئەو هاوڕێیەت هەیە؟"
.
"وەکو هاوڕێ بەڵێ تەنیا ئەو هەیە بەڵام کەسێکم هەیە هەموو ڕۆژ قسەی لەگەڵ دەکەم ئەویش سکرتێرەکەمە"
.
"ئایە تا ئێستا هیچ هاوپۆلێکی خۆت بینیوەتەوە؟"
.
" بەڵێ لەم ڕۆژانەدا هاوپۆلێکی خۆم بینیەوە"
.
" ئەوە دڵخۆشی کردی یان توڕە.. لە مەبەستم تێگەیشتی؟وایە"
.
"تێگەیشتم نەخێر توڕەی نەکردم بەڵکو زۆر دڵخۆشی کردم دوای ئەو هەمووە ماوەیە هاوپۆلێکی خۆمم بینیەوە"
.
"ئایە زۆر تێکەڵ بوویت لەگەڵ ئەو هاوپۆلەت؟لە ڕابردوو"
.
" نەخێر وەک وتم من تەنیا قسەم لەگەڵ یەک کەس دەکرد بەڵام هیوادارم لە ئێستادا تێکەڵ بین و ببینە هاوڕێ"
.
" ئەو هاوپۆلە کوڕە یاخود کچ؟"
.
"... کوڕە "
.
" کەواتە چاوەڕێی هەواڵی ژوان بەستنم"
.
" نەخێێێر شتی وا ڕوونادات"زەردەخەنەی کرد
.
" گاڵتە دەکەم بۆچی وا شڵەژای"
.
" تەنیا قسەیەکی لەناکاو بوو"پێکەنین
.
" ئۆ بەداخەوەم ئەوە کۆتا پرسیارە حەزم دەکرد پرسیارەکان زۆرتر با"
.
" چەند بە خێرایی تێپەڕی"
.
"ڕاستە هەر وەک وتویانە کاتە خۆشەکان بە خێرایی تێدەپەڕن بەهەرحاڵ کۆتا پرسیار.. ئایە چەند دانە لە بەرهەمە تازەکەت فرۆشراوە؟"
.
" ئۆۆ نازانم دوای بڵاوکردنەوەی دەستم بە ئامادەکاری کرد بۆ ئەم پەخشە ئایە دەزانن چەندی لێ فرۆشراوە؟ ژمارەکە کەمە؟"بە نیگەرانی وتی
.
" تا ئێستا... پێنج سەد هەزار دانەی لێ فرۆشراوە پیرۆزەە"بە دەنگی بەرز وتی و
کۆمەڵێک کاغەزی ڕەنگاو ڕەنگ بڵاو بوویەوە لەسەر نارا
نارا دەمی شاردبوویەوە بەهۆی سەرسامی
.
" پیرۆزە خاتوو نارا وا دیارە بەرهەمەکەتیان بە دڵ بووە "
.
" بڕوا ناکەم ئەوە یەکەم بەرهەمە بەم خێراییە ئەوەندەی لێ بفرۆشرێت زۆر سەرسامم"
.
" شایەنی لەوە زیاتریشی.. بەڕاستی نەمدەویست بەرنامەکە کۆتایی بێت بەڵام گەیشتینە کۆتایی هیوادارم کاتێکی خۆشت بەسەر بردبێت"
.
"بەڕاستی لەوە خۆشتر بوو کە بیرم لێی دەکردەوە سوپاس بۆ هەموان تا ئێستا بینەرم بوون"
.
"بەڵێ گەیشتینە کۆتایی بەرنامەکە هیوادارم خۆشیتان بینیبێت لە پەخشی ئەمجارەمان سوپاسی خاتوو نارا دەکەین ڕازی بوو بەم پەخشە سوپاسی هەموان دەکەم تا کاتێکی تر و پەخشێکی تر ماڵئاوا"
.
پەخش تەواو
Nara pov
.
تەواو بوو دەتوانم بڵێم کاتێکی خۆشم بەسەر برد هەڵسامەوە هەموان چەپڵەیان لێدا
" نایاب بوویت خاتوو نارا"پێشکەشکارەکە ووتی
.
" سوپاس" وتم و خۆم دانەواند وەک ڕێزێک
.
" خاتوو نارا یەکێک لەدەرەوە چاوەڕیتە"یەکێک لە ئەندامی ستافەکە وتی
دەبێت کێ بێت؟ ئا ڕەنگە جوڵیا بێت
...
ڕۆیشتمە دەرەوەی باڵەخانەکە دوای ئەوەی خۆم کۆ کردەوە بۆ ڕۆیشتن یەکێک وەستا بوو پشتی لێم بوو "تۆ ویستت بمبینیت؟" کەمێک دەنگم بەرز کردەوە چونکە مەودایەک لە نێوانمان هەبوو سەیری کردم
چاوەکانم فراوان بوو
بەڕاستی دەمویست بیبینم
.
.
"تایهۆنگ"
.
.
.
************************************
تایبەت ترین پاڕت لەلام
هیوادارم بێزار نەبووبن کەمێک درێژ بوو هەموو پاڕتێک وانابێت
خواتان لەگەڵ
1414 word
YOU ARE READING
~Lovely Criminal~Kurdish✔️
Mystery / Thriller"بۆچی ئەو کەیسە درا بە من؟" . . . "من پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کەیسە چیە؟ . . . "واز ناهێنم تا کۆتایی بە هەموان نەهێنم" . . . Writer-rina Start:19/10/2023 End:15/9/2024