A Girl??

179 32 14
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
......................................................................
.
.
ناتوانم  بڕوا بە چاوەکانم بکەم

بەهۆی سەرسامیم نەمتوانی لە شوێنی خۆم بجوڵێم لەدەستم ڕۆیشت لە چاو تروکانێکدا وون بوو
ئەو زۆر خێرایە!
لە شوێنی خۆم مابوومەوە دوای کەمێک جیمین هاتە لام
"چی بوو بینیت؟ توانیت پێی بگەیت؟" بە هەناسە بڕکێوە ووتی
.
"بۆچی ئەوەندەی خایاند تا بگەی بە ئێرە ئەوەندە دوور ڕۆیشتبووی؟" پێم وت
.
"بەڵێ داوای لێبوردن دەکەم کەمێک دوور ڕۆیشتم تۆ کڵاوت لەلا نەبوو ناکا ئەوا!!!" بە سەرسامی وتی و کڵاوەکەی لە دەستم برد
.
"بەڵێ هی ئەوە جیمین ئەو.. ئافرەتە"پێم وت
"ئەو کەیسە تۆشی تێکدا براکەم"وتی
.
"جیمین دەڵێم ئەو ئافرەت بوو "کەمێک بە دەنگی بەرز وتم
"چۆن شتی وا دەبێت ڕەنگە تەنیا شێوەی لە کچێک بچێت "
.
"قژی بە قەد نیوەی باڵات بوو من بینیم بە چاوەکانی خۆم بینیم ئەو بکوژە ئافرەتە"وتم
.
" باشە چۆن دڵنیا بین ئەو خۆی بوو؟"پرسی
.
" چەکوشەکەی دەستی.. با بڕۆین بۆ لای قوربانیەکە و برینەکەی ببینین" وتم و بەیەکەوە ڕامان کرد بۆ ماڵەکە
.
End pov
.
.

New day
.
Nara pov
.
وەک هەموو ڕۆژێک دوای کردنی ڕۆتینی بەیانیانم ڕۆشتمە کۆمپانیا
هەموو کارمەندەکان خەریکی مۆبایلەکانیان بوون و سەرسام بوون دەبێت چی ڕووی دابێت
" بەیانی باش خانمەکەم"جوڵیا هاتە لام
.
" شتێک ڕوویداوە لێرە؟" لێم پرسی
.
"لێرە نا بەڵام شتێکی سەیر ڕوویداوە" وتی
.
"چ شتێکە هەموانی بەمجۆرە سەرسام کردووە؟" لێم پرسی مۆبایلەکەی هێنا دەرەوەو دوای ئەوەی خستیە سەر هەواڵێک نیشانی دام
.
"ئەو بکوژە زنجیرەییە ئافرەتێکە"وتی
.
" چی؟ چۆن شتی وا دەکرێت؟" وام وت
و مۆبایلەکەی خۆم هێنا دەرەوە و پەیوەندیم بە تایهۆنگەوە کرد
*
" سڵاو نارا شتێک ڕوویداوە؟"
وتی
.
" تای ئەوەی هەواڵەکە ڕاستە؟" لێم پرسی
.
"بەڵێ ڕاستە نارا ئەو ئافرەتە" وتی
.
"دەمەوێ زیاتر بزانم لەکوێی دێم بۆ ئەوێ"
وتم
.
"بەڵام بۆچی دەتەوێ..."قسەکەیم بڕی
"کە گەیشتمە لات پێت دەڵێم ناونیشانەکەت بنێرە" وتم و پەیوەندیەکەم داخست
.
" جوڵیا تا دەگەڕێمەوە ئاگەداری کارەکان بە
هیچ چاوپێکەوتنێکی گرینگ هەیە؟"وتم
.
" دوای نیوەڕۆ دانەیەک هەیە وە زۆر گرینگە"وتی
و خشتەکەی نیشاندام
.
"تا ئەو کاتە لێرە دەبم"وتم و بەخێرایی لە کۆمپانیا ڕۆیشتمە دەرەوە
.
.
گەیشتمە ئەو ناونیشانەی کە بۆی ناردم ئێرە ماڵێکە دەکرێت ئەمە ماڵی خۆی بێت؟
لە دەرگام دا جیمین دەرگاکەی کردەوە
" بەخێربێیت بۆ ماڵەکەم"وتی
ئەوە ماڵی ئەوە
ڕۆیشتمە ژوورەوە و منی بردە ژوورێک وا دیارە ئێرە بووە بە ژووری لێکۆڵینەوە
"سڵاو تای" وتم و کۆتەکەم دانا
.
"بۆچی ئەوەندە سەرسام بوویت" تای لێی پرسیم
.
"نامەکەت بیرە؟" پێم وت
"بەڵێ بیرمە بەڵام ئەمە چ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەو نامە هەیە؟"پرسی
.
"گەر کچێک بێت تای بەڕاستی ئەوە یاری نیە چی گەر ئەو ڕقێکی بەرامبەر من هەبێت دەشزانم کە هیچم نەکردووە بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کچە"
وتم
.
" بەڵام چی گەر کچ نەبوو؟" جیمین وتی
" مەبەستم وەک کچێک خۆی نیشاندا بێت تا بە ئاسانی ئاشکرا نەبێت لە ئەنجامدا کەسێکی زیرەکە" ئەوەشی وت
.
" ئەوەش ڕاستە تای توانیت چاوەکانی ببینی یان هەر بەشێکی ڕووخساری؟"وتم
.
" نەخێر تەنانەت چاوەکانیشی داپۆشراو بوو" وتی
"هیچ بەڵگەیەکی گرینگی بۆ جێنەهێشتین" جیمین وتی
.
" کڵاوەکەیم برد بۆ پشکنین بەڵام نەیانتوانی هیچی لەسەر بدۆزنەوە"تای وتی
.
" با بە گومانەکەی منیش بچینەوە تای"جیمین وتی
.
" بەڵام شێوەی جەستەی لە کوڕێک یان پیاوێک نەدەچوو جەستەیەکی تەواو لاوازی هەبوو باڵای بە قەد باڵام دەبوو بەپێی ڕاکردنی هەموو شتێکی هیچ لە کەسێکی تەمەن گەورە نەدەچوو"
تای وتی
.
" بەڵام ناتوانین شێوەی جەستەی بکەین بە پێوەر بۆ تەمەن"وتم
.
" نارا ڕاستە سەیری من بکە هەموو وا دەزانن من بچووکترم لە خوشکەکەم کە بە سێ ساڵ گەورە ترم لەو"جیمین وتی
.
" بۆ منیش وایە ڕۆژێک کەسێک پێی وتم کە لە کەسێکی سی ساڵی دەچم"وتم
.
"کەواتە بینینی هیچ بە سوود نەبوو"تای وتی
.
" کێ ناڵێت بە ئەنقەست خۆی دەرخست"جیمین وتی
.
" ئەوە ڕاستە!! "وتم بەڕاستی جیمین زۆر زیرەکە
.
" واتا بۆچی دەبێت خۆی دەرخات؟"تای وتی
.
" نازانم بەڵام دڵنیام شتێک لەم خۆ دەرخستنەی هەیە"وتی
.
" دەتوانم بزانم قژی چۆن بوو تاکە شتە کە بە ڕوونی بینی بێتت"وتم
.
"قژێکی درێژی هەبوو"وتی
.
"بە قەد قژی من دەبوو؟" پرسیم
.
" تای بەمنی وت بە قەد نیوەی باڵات بوو"
.
ئەوە زۆر درێژە قژی من لەسەر شانەکانمە
"تا کۆتایی پشتی بوو؟"لێم پرسی
.
" کەمێک درێژ تر"وتی
نابێت قژێکی ئەوەندە درێژ!
.
" ڕەنگەکەی چۆن بوو؟"پرسیم
.
" ڕەنگە سرووشتیەکەی ڕەش بوو بۆیەکەش نازانم چۆن بیڵێم بڵۆند نەبوو بەڵام زۆر نزیک بوو لە بڵۆند ڕەنگێکی سەیر بوو" وتی
.
"سەیر؟" وتم و بەخێرایی مۆبایلەکەم هێنا دەرەوە لەدوای وێنەیەک دەگەڕام تا دۆزیمەوە وە نیشانم دان
"ئەو ڕەنگە بوو؟" پرسیم
.
" بەڵێ ڕێک خۆیەتی ئەو ڕەنگە بوو"تای بە سەرسامی وتی
" بەڵام چۆن زانیت هەر کاتێک وتم سەیر؟"
.
"چونکە ئەو بۆیەی قژە یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەم کاتێک بڵاوبوویەوە هەمووکەس بە ڕەنگە سەیرەکە ناویان دەهێنا وە ئەوە بەرهەمێکە کەمێک نرخەکەی گرانە و لەهەموو شوێنێک بەردەست نیە یان لە مۆڵە گرانباوەکان یاخود لە کۆمپانیاکەم واتا ئەو بەهیچ شێوەیەک نابێت کەسێکی هەژار بێت یان لەدوای پارە بێت "وتم
.
" ئەوەم دەزانی کە نابێت هەژار بێت"
.
" تای گەر لە کۆمپانیا ئەوەی کڕی بێت ئەوا ناسنامەی تۆمار کراوە لە سیستەمی کۆمپانیا گەر دەتەوێت سەیری دەکەم"وتم
.
" زۆر باش دەبێت گەر سەیری بکەیت"
.
" بەڵام چی گەر ناسنامەی ساختەی بەکارهێنابێت یان شێوەی گۆڕی بێت یان بە داواکردن کڕی بێتی"جیمین وتی
.
"هیچ داواکردنێکی ڕاستەوخۆ نیە لە کۆمپانیا بۆ ساختەکردنیش نازانم چونکە ئەو بەرهەمە ماوەیەکی زۆرە درووست کراوە بەڵام هەر سەیری تۆماری کڕیارەکان دەکەم "خۆم کۆکردەوە
.
" ئێستا پێوسیتە بڕۆم وە گەر کارێکی زۆرم نەبوو ئێوارە ئاگەدارتان دەکەمەوە دەربارەی تۆمارەکە" وتم
.
" سوپاس گوزار دەبین"جیمین وتی
.
" ئاگەداری خۆت بە"تای وتی
.
" وادەکەم بەهیوای کارێکی باش"وتم
.
" بۆتۆش"هەردووکیان وتیان و جیمین تا لای دەرگاکە لەگەڵم هات
ڕۆیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و دەستم کرد بە لێخوڕین بۆ کۆمپانیاکەم
.

~Lovely Criminal~Kurdish✔️Where stories live. Discover now