Doubt

148 28 2
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________________
.
"من گومانم لە یەکێک هەیە" وتی
.
"بەڕاست چۆن؟ وە ئەو کەسە کێیە؟" یەکێکی تر وتی
.
"گەر ناوی کەسەکەم وت بە گرینگ وەری بگرن" وتی
.
"بە گرینگ وەری دەگرین گەر گومانەکەت لە شوێنی خۆی بێت وە هۆکارەکەشمان پێ بڵێت خۆت دەزانی ئەوە یاری نیە تا بە بیرکردنەوەی خۆت یەکێک هەڵبژێری"یەکێکی تر وتی
.
"من جوان بیرم لەوە کردۆتەوە ئینجا هاتووم بۆ ئێرە تا بیرکردنەوەکەم بەش بکەم لەگەڵتان وە ڕای ئێوەش وەرگرم"وتی
.

" باشە کەواتە گومانلێکراوەکە کێیە"یەکێکی تر وتی
.
" کیم تایهۆنگ"وتی
.
هەموان دەستیان کرد بە پێکەنین
.
" یا لێکۆڵەر جیۆن ئاگەداری کە چی دەڵێی؟"یەکێکیان بە گاڵتەوە وتی
.
" ڕەنگە ئەم شەو زۆری خواردبێتەوە"یەکێکی تر بە هەمان شێوە وتی
.
" ئەوە مایەی پێکەنینە؟ "بە دەنگی بەرز وتی
.
" بەڵێ مایەی پێکەنینە خۆت دەزانی گومانت لە کێ کردووە" هەڵساوە و بە توڕەیی وتی
.
"وەک وتم بۆ ماوەیەکە لێی بە گومانم"وتی
.
"دەزانی ئەو لێکۆلەری سەرەکیە لەم کەیسە ڕاستە؟"
یەکێکی تر وتی
.
"بەڵێ زۆر باش دەزانم هەر ئەوەشە وای کردووە گومان بکەم" وتی
"پێتان نەوتم کە ڕوونی بکەوە باشە هێمن ببنەوە با ڕوونی بکەمەوە بۆچی گومانم لەو هەیە" ئەوەشی وت
.
" باشە با گوێمان لێ بێت"لە شوێنی خۆی دانیشتەوە
.
" سەرەتا بۆچی ئەو کەیسە درا بە ئەو کە زۆر کەسی شارەزاتر هەیە؟
ئەو چەند ساڵێکە وەک لێکۆڵەر کار دەکات
لە کاتێکدا لە شوێنەکەمان لێکۆلەر هەیە زیاتر لە تەمەنی ئەو کاریان کردووە بۆچی بە ئەو درا؟"
وتی
ئەوانی تر کەمێک بێ دەنگ بوون
.
" چونکە ئەو کەسێکی شارەزایە چەندین کەیسی قورسی چارە کردووە لە ماوەی کارکردنی بۆیەش درا بە ئەو"یەکێک وتی
.
" بەڵام کەسی شارەزاتر هەیە"یەکێکی تر وتی
.
" ئەوەیە منیش ئەوە دەڵێم"لێکۆلەر جیۆن وتی
.
" ئێ ئەوە تاکە هۆکارە بۆ گومانەکەت؟"
.
"بێگومان نەخێر باشە هەرگیز هەستتان بەوە نەکردووە ئەو بەر لە هەموان لێرەیە و کۆتا کەس دەڕوا بۆ ماڵەوە"جیۆن وتی
.
"جا ئەوە کێشەیە بێگومان کەیسی خۆیەتی مافی ئەوەی هەیە بەر لەوەی هەموان بێن بیربکاتەوە و ڕووداوەکان لێکدابداتەوە لە ڕوانگەی خۆیەوە دواتر قسە لەگەڵ ئێمە بکات" یەکێکی تر وتی
.
" هەست ناکەی زۆر بڕوات بە ئەو هەیە لێکۆلەر جانگ؟"جیۆن وتی
.
" ئەی هەست ناکەی بیرکردنەوەکانت زیاد لە پێویستە بەڕێز جۆنگکووک"لێکۆلەر جانگ وتی
.
" زیاد لە پێویست نیە تەنیا کەمێک بیر بکەوە"
.
" لە لایەک گەر سەیری بابەتەکە بکەیت لێکۆلەر جیۆن ڕاست دەکات بەڵام بەڵگەی تەواویش نیە کە گومانەکان ڕاست بێت"یەکێکی تر وتی
.
"وە شتێکی تر کە لە هەمووی سەیر ترە و گەورەترین و دیارترین هۆکارە بۆ گومان کردن ئەویش پلانەکانە"وتی
.
" مەبەستت چیە لە پلانەکان" جانگ وتی
.
" بۆچی هەر پلانێک دابڕێژێت پێچەوانەی پلانەکە دەبێت؟
سەرنجتان نەداوە؟"وتی
.
" ئەوە ڕاستە بەڵام ڕەنگە تەنیا ڕێککەوت بێت"یەکێکی تر وتی
وای کرد جۆنگکووک پێبکەنێت
.
" ڕێککەوت یەک جارە نەک چەند جارێک لەدوای یەک ئێمە سەرقاڵ دەکات بەو کەسەی لە پلەی یەکەمی لیستەکە دایناوە دواتر کۆتا کەسی لیستەکە دەمرێت چەند جارێک ئەوە دووبارە بۆتەوە ئەوە ڕێککەوتە؟
وە بۆچی لیستەکە لەلای خۆیەتی؟
بۆچی نەیدا بە یەکێک لە ئێمە؟
چۆن زانی کە بکوژەکە هاتۆتە ئێرە و سەیری لیستەکەی کردووە؟
باشە کامێراکەی ئێرە لە شوێنێکی زۆر ڕوون دانەندراوە تەنیا ئەوانەی لێرە کار دەکەن دەزانن کامێراکە لەکوێیە بکوژەکە چۆن توانیویەتی بیدۆزێتەوە؟
وە ئەو کۆتا کەسە کە دەگەڕێتەوە ماڵەوە
هەموو پرسیارەکان بە ڕوونی ئاماژە بە کیم تایهۆنگ دەکەن تەنیا کەمێک بیربکەنەوە
بەدڵی خۆی یاریمان پێدەکات و کارەکانی دەکات
ئەی لە کۆتا ڕووداو دا جگە لە لێکۆلەر جانگ کێی تر زۆر نزیک بوو لە شوێنی ڕووداوەکە؟"
.
" لێکۆلەر کیم یەکەم کەس گەیشتە لام"جانگ وتی
.
" بینیتان هەموو شتێک ئاماژە بە ئەو دەکات"
.
" کەواتە دەتەوێ چیبکەین؟"یەکێک وتی
.
" با بەباشی چاودێری بکەین با ماوەیەک لە ژێر چاودێری ئێمە بێت ئەوکات دەزانین کە گومانەکانی من ڕاستە یان نا"جۆنگکووک وتی
.
"باشە با ئەوە بکەین "یەکێک وتی
.
" هیچ گلەییت هەیە بەڕێز هۆسۆک؟"وتی
.
" نەخێر لە کۆتاییدا سزا دەدرێی هەر گومانەکانت ڕاست نەبوون" وتی
.
" بە سزاکە ڕازیم"وتی
.
تایهۆنگ هاتە ژوورەوە
" بەیانیتان باش زۆر داوای لێبوردن دەکەم دواکەوتم"تایهۆنگ وتی
.
"کێشە نیە خەریکی گفتوگۆ بووین لەسەر کۆتا ڕووداو"جۆنگکووک وتی
.
" کەواتە با بەردەوام بین"تایهۆنگ وتی و دانیشت جۆنگکووکیش لە شوێنی خۆی دانیشت
"لیستەکەم هێناوە دووبارە کۆتا کەس بوە قوربانی دا کار لەسەر لیستەکە بکەینەوە"
وتی  و
هەموان دەستیان کرد بە کارکردن
.
.
Nara pov
.
" خانمەکەم تۆ لێرەیی؟ "جوڵیا وتی منی لە خەیاڵەکانم هێنا دەرەوە
" چی ڕوویداوە؟" وتم
.
"هێشتا خەیاڵت لەلای ئەو نامەیە؟" دەربارەی نامەکە بە ئەویشم وت
.
" ڕاستیەکەی کەمێک بیرم لایەتی"وتم
.
" خانمەکەم پێویست ناکات نیگەران بیت دەربارەی ئەوە تۆ سەلامەت دەبیت" وتی
.
" دەزانم ماڵەکەشم سیستەمی ئاگەداری هەیە بە هەرجۆرێک بێت سەلامەت دەبم بەڵام هێشتا بە تەواوی ئارام نیم باشە بۆچی دەیەوێت بمکوژێت؟"
وتم
.
" شتێکی لەمجۆرە ڕوونادات دڵنیام "وتی
.
"من بیرم لە شتێک کردەوە گەر بکوژەکە کچێک بوو وە ئەو کچە زۆر ڕقی لێم بوو؟" وتم ئەو گومانە کەوتۆتە دڵم دەمێکە
.
" بڕوا ناکەم کچێک بتوانێت ئەوەندە بە زیرەکی و نادیاری کارەکانی بکات"وتی
.
" بۆچی مەگەر ناڵێن کچ بیری باشترە وەک لە کوڕ"پرسیم
.
" ڕەنگە بیر کردنەوەی کچ باشتر بێت بەڵام ئەو کارانە هێزی جەستەییشی پێویستە هەموانیش دەزانن کچێک هێزی جەستەیی لاوازە بۆیە مەحاڵە کچێک بێت"وتی
.
" باشە کەواتە ئاسوودە دەبم گەر کوڕێک بێت ناتوانێ بمکوژێت" وتم بە شێوەیەکی پرسیاری سەیری کردم
.
" واتا چۆن؟" پرسی و کەمێک پێکەنیم
.
" باشە گەر تۆ کوڕێک بیت و بێیتە ماڵەکەم بۆ کوشتنم دەتوانی بمکوژی کاتێک خەوتووم؟"دەستەکانم لەسەر ڕوومەتەکانم دانا
جوڵیا کەمێک پێکەنی
.
" نەخێر بێگومان ناتوانم"وتی
.
" منیش ئەوە دەڵێم هیچ کوڕێک ناتوانێ بمکوژێت چونکە لە یەکەم بینینەوە دەکەوێتە داوم" هەردووکمان پێکەنین
" باشە با بزانم چەند کارم ماوە"
.
End pov
.

Taehyung pov
.
پەیوەندیم پێوە کرا لە شوێنی ڕووداوی کۆتایی پێویسە بڕۆم کەمێک زیاتر سەیری دەوروبەرەکە بکەم ڕەنگە دووبارە نامەیەکی جێهێشتبێت
.
.
کە گەیشتمە شوێنەکە ئۆتۆمبێلەکەم کەمێک دوورتر وەستاند و دەستم کرد بە ڕۆیشتن بۆ لای خانووەکە
بەڵام هەست دەکەم کەسێک لە دواوە چاودێریم دەکات سەیری دواوەم کرد بەڵام هیچ کەسێک لە شەقامەکە نەبوو جگە لە من بەڵام بەڕاستی لەوە دەچوو یەکێک لەدوام بێت
بەهەرحاڵ ڕۆیشتمە شوێنی ڕووداوەکە
.
End pov
.
No one pov
.
"خەریک بوو ئاشکرا ببین ئێستا کاتیەتی گەر بکوژیش بێت لە ناوەڕاستی ڕۆژ کەس ناکوژێت" هۆسۆک وتی
.
"منیش ئەوە دەزانم بەڵام گەر ویستی بەڵگەیەک یان شتێک لەناو ببات" جۆنگکووک وتی
.
"وا قسە دەکەی وەک ئەوەی ئەو بەڕاستی بکوژەکە بێت" وتی
.
"گومان دەکەم گومان وە بۆ ئەوە بەمجۆرە خۆم کردۆتە چاودێر تا گومانەکەم پشت ڕاست بکەمەوە"وتی
.
" ئەو کارەی دەیکەین شتی باشی بەدواوە نایەت"هۆسۆک وتی
.
" چۆن ئەوەندە دڵنیایی ڕەنگە شتی زۆر باشی بەدواوە بێت"جۆنگکووک وتی
.
" باشە با بیبینین کە باش دەبێت یان دەبێتە کارەسات"هۆسۆک وتی
.
.
Taehyung pov
.
لە شوێنەکە دا دەگەڕام
لەسەر یەکێک لە مێزەکان کاغەزێکم بینی بەڵێ وەک پێشبینیم کرد دووبارە نامەیەکی تر
ڕۆیشتمە لای مێزەکە و نامەکەم کردەوە
.
.
تێیدا نووسرابوو
.
.
"هەستێکی چۆنە پێشبینییەکانت ڕاست نەبێت؟"
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________________
See u in next part
.
1049 words
.

~Lovely Criminal~Kurdish✔️Where stories live. Discover now