دکتۆر: بەڕێزم تۆچی ئەم خاتونەی
جونگکوک: مامۆستای ئەوم
دکتۆر: خاتوون ناوت لات ئاساییە ئەم بەڕێزەش گوێی لە قسەکانمان بێت ، چونکە دەبێت زانیاری نەخۆش تەنها لای خێزانەکەی باسبکەین
ناوت : ئاساییە وە تکایە من زۆر ماندووم دەمەوێت زوو بڕۆمەوە
دکتۆر : باشە خ.ناوت تۆ دەربارەی نە خۆشیەکەت دەزانی
ناوت: بەڵێ( جونگکوک بەس گوێی دەگرت خەریک بوو شێتەبوو بۆئەوەی بزانێت بچکۆلەکەی چی نەخۆشیەکی هەیە )
دکتۆر : ماوەی چەنێکە نەخۆشی
ناوت: سێ ساڵە
دکتۆر :کەواتە کە تۆ دەزانیت گورچیلەیەکت لەدەستداوە و دانەکەی دیکەشت %20کاردەکات ، وە گورچیلە خوێن بۆدڵ پاڵفتەدەکات ،بۆیە دەبێت تا دوو مانگی دیکە نەشتەرگەریەکە بکەیت ئەگەرنا
جونگکوک: ئەگەرنا چی
دکتۆر: بەداخەوەم دەمرێت
جونگکوک : سوپاس ئێوە ئامادەکاری بکەن بۆ نەشتەرگەریە ،گەر مانگێکی دیکە نەشتەرگەریە کە بکات هیچ کێشە هەیە ؟دکتۆر: نەخێر
ناوت : من ئەو نەشتەرگەریە نەفرەتی ناکەم
جونگکوک( بەهاوارو وتورەوە): نەفرەتی بۆچی ناکەیت ،باشە خۆتبەلاوە گرینگ نییە ،چی دەربارەی دایک و باوکت گەر تۆ بمریت ئەوان چێیان لێدێت دایکت شێتەبێت و باوکیت جەڵدە لێیدەدات ، ئەی ئەو برایەیی دووساڵە خوشکەتاقانەکی نەبینیوە ،ئەی هانا و جاک و شیا و جان ،ئەی خۆت ها دەتەوێت لە تەمەنی ١٦ ساڵی بمریت ،ها جوابم بدەرە بەر نەفرەتی خوا بکەویت
ناوت( بەگریان و هاوارە ): چونکە من دەترسم دکتۆرەکان وتیان چاندنی گورچیلە بۆ تەمەنی من نەشتەرگەرییەکی زۆر قورسە(سەیری دکتۆرەکەی کردوو وتی )،باشەئەگەری سەرکەوتنی نەشتەرگەری کە چەندە ؟
دکتۆر : %30چونکە بەهۆی گورچیلەکانتەوە دڵیشت لەگەڵی خەریکە لاواز دەبێت ، بۆیە ئەگەری هەیە دڵت لەکاتی نەشتەرگەریەکە دڵت لە لێدان بوەستێت
ناوت (بەگریانەوە): باشە گریمان نەشتەر گەریەکە سەرکەوتو بوو ،ئەگەری چی هەیە ڕوو بدات
دکتۆر : حاڵەتی کۆما ، یان لەدەستدانی قاچەکانت واتە نەتوانێت جارێکیتر بەپێ بڕۆیت
ناوت(بەگریان و هاوار قسەی دەکرد وە نەی توانی بەپێ بوەستێ یەکسەر کەتە زەویەکە و سەیری جونگکوکی دەکرد ): ئێستەش پێمدەڵێیت بۆ نەشتەرگەریە کە ناکەی ئێوە، تۆ و دایکم و باوکم و براکەم و هاوڕێکانم نازانن من بۆچی نامەوێت نەشتەرگەری بکەم ،من پێم باشترە بمرم لەوەی کە قاچەکانم لەدەستدەم من دەمەوێت بمرن نامەوێت بژیم (کاتێک لەخۆی دەداو هاواری دەکرد )
جونگکوک بەچاو بەدکتۆرەکەی وت بچێتە دەرەوە ،وەخۆشی چوەلای بەتوندی باوەشی پیاکرد ، تاماوەیەک وا مانەوە ناوتیش کەمێک هێور بووەوە
بەم شێوەیە :
جونگکوک...........
💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐هیوادارم بەدڵتان بێت
خۆشم دەوێت💜
YOU ARE READING
مامۆستا جیۆن Jk(تەواوبووە)
Romanceکیم ناوت(قوتابی)٫تەمەنی ١٦ ساڵە جیۆن جونگکوک(مامۆستا),تەمەنی ٢٦ ساڵە