part(18) (⁠ʃ⁠ƪ⁠^⁠3⁠^⁠)

3.2K 341 303
                                    

بەڕێوبەر:قوتابیان لەمڕۆوە دەستەکەین بە گەشتەکەمان ،وەهەموتان دەکەین بەگوروپ وەهەر گروپێک مامۆستایەک سەرپەرشتی دەکات ،وە نابێت لە مامۆستاکەتان دوربکەونەوە چونکە ئێوە ئێرە شارەزانین وە ئێمەش شارەزا نین بۆیە جگە لەوەی مامۆستایەکتان لەگەڵە وە ڕێپیشاندەرێکیش لەگەڵ مامۆستاکەتان لەگەڵتان دەبێت ،ئێستا سەعات ٩ بەیانیە تا سەعات ١٢ دەچینە مۆزەخانە و دواتر نان دەخۆین وە سەعات ٢ دەچینە پێشانگایەکی وێنەکێشان تا سەعات ٥ ئێوارە دواتر نانی ئێوارە دەخۆین ،دەی کەستان پرسیارتان هەیە

ناوت: ئەی شەو چیبکەین خۆ بەتەما نین دانیشین

بەڕێوبەر : بێگومان شەویش ئاهەنگی باڵۆنەکان  هەیە دەچینە ئەوێ

ناوت: ناوازەیە بادەستپێبکەین چاوەڕێی چین

بەڕێوبەر :چاوەڕێی ئەو کوڕانەین کەڕێمان پیشان دەدەن وتیان سەعات ٩ لێرەدەبن واتە کەمێکی دیکە دێن

ناوت: مامۆستا گوێت لێبوو بەڕێوبەر وتی چی

جونگکوک: وتی چی

ناوت: کوڕی ڕێپیشاندەر

جونگکوک(برۆیەکی بەرزکردەوە):مەبەستت

ناوت: زۆر باش دەزانیت مەبەستم چیە دڵنیام کوڕەکان گەنجن

جونگکوک(بە کەمێک توڕەیی): هەر بیریشی لێنەکەیتەوە سەیری کوڕێک بکەیت ،سەیرکە چۆن خۆشی جوان کردوە ئەڵێی بۆ ئاهەنگەرۆین باشە بۆ لەو هەموو ڕۆژە ئەمرۆ قژت لول کردوە

ناوت: من سەیری کوڕ ناکەم ئەوان سەیری من (ویستی قسە بکات بەڵام کۆمەڵێک کوڕ هاتنە لای بەڕێوبە قسەیان لەگەڵی ئەکرد بەڵام کوڕەکان بەس سەیری ناوتیان دەکرد هەموان هەستیان پێکردبوو ،جونگکوک سەیری ئەو شوێنەی کرد کە ناوت سەیری دەکات بەڵام خوێنی دەستی کردە کوڵان کە ئەو کورە گەنجانەی بینی کە سەیری موڵکی ئەو دەکەن)

جونگوک(بەتوڕەی):ناوت سوێن بەخوا نازبکەیت و بە لەنجەولار بڕۆیتە ڕێگا ڕێک دەتکوژم  و

کوڕێک(نەیهێلا قسەکەی تەواو بکات ،دەستی تەوقەی بۆ جونگکوک بەرزکردەوە ):سڵاو مامۆستا جیۆن من ئەلێکس ئەم ٨ ڕۆژە من ڕێ پیشانی گوروپەکەی تۆ دەدەم

جونگوک(تەوقەی لەگەڵی گۆڕیەوە ):سڵاو لەتۆش وادیارە بەڕێوبەر منی پێناساندویت بەڵام حەزدەکەم بە ناوی خۆم بانگم بکەیت ،ناوم جونگکوکە

ناوت(بە ناسکی کە دڵی ئەلێکسی کردە ئاو،وە توڕەی جونگکوکی زیاد کرد):سڵاو ئەلێکس منیش ناوت خۆشحاڵم بەناسینت

جونگکوک(توڕەیی لەدەنگیا بەدی دەکرا):ئەزیزم شوڕەیە بە ناوی خۆی بانگی بکەیت بڵی بەڕێز ئەلێکس نەک ئەلێکس

ئەلێکس(بەس سەیری جوانی ناتی دەکرد کە جونگکوک ئاگای لەخۆی نەما لەتوڕەیدا، ناوت کەسەیری جونگوکی کرد زانی زۆر توڕەیە): من کێشەم نیە

مامۆستا جیۆن Jk(تەواوبووە)Where stories live. Discover now