part(27) ♡⁠(⁠Ӧ⁠v⁠Ӧ⁠。⁠)

3.1K 356 284
                                    

جونگکوک(بەدەنگێکی گڕ):سڵاوتان لێبێت قوتابیان من جیۆن جونگکوک مامۆستای ئێوەم وەمن وەک ئێوە یەکەم ساڵمە لەم زانکۆیە ، وە ئێستاش هەمووتان خۆتان بناسێنن(سەیری ناوتی کرد بە زەردەخەنەیەکی بەفیز) و هۆکاری ئەوەشم پێبڵێن بۆچی دوای چەند ساڵێک هاتوون بۆ زانکۆ

ناوت*نەفرەتی بۆیە دەڵێت هۆکارەکەم پێبڵێن بۆئەوەی من بڵێم هاوسەرگیریم کرد بۆیە تاوەکو ئێستا نەهاتووم بۆ زانکۆ ،دەزانم لە ئاهەنگەکە گوێی لە قسەکانی تای بوو بۆیە ناونیشانی زانکۆکەی زانیوە هاتوە بوەتەوە بە مامۆستا*

کچەکان بە چپە باسی جوانی جونگکوکیان دەکرد وە دواتر هەموویان خۆیان ناساند تەنها میسوو وە ناوت مانەوە

میسوو(هەڵسایەوە و بەڕێزەوە وتی):من کیم میسوو ،وە هۆکاری نەهاتنم بۆ زانکۆ لەکاتی خۆیدا ئەوەبوو کە  توشی نەخۆشی ژێرپەنجە بووم بۆیە چاوەڕێم کرد چاکبمەوە و قژم بەجوانی دەربێتەوە ،وە ئێستا تەمەنم ٢٤ ساڵە واتە دوایی ٧ ساڵ گەڕاومەتەوە بۆ زانکۆ

جونگکوک(سەیری ناوتی کرد واتە تۆش هەڵسە خۆت بناسێنە)

ناوت(هەڵسایەوە و بەسەوتێکی ناسک قسەی دەکرد کە هەموان بەجوانی دانیشتوون گوێیان لێدەگرت):منیش کیم ناوت ٢٢ساڵم هۆکاری نەهاتنم بۆ زانکۆ ٥ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ئەوەبوو کە هاوسەرگیریم کرد وە ئێستاش خاوەنی کچێکی جوانم

کوڕ١: بۆچی دەبێت شاجوانی زانکۆ هاوسەرگیری کردبێت

کچ: بەڵام خۆ ئێستا ئەڵقەت لەدەست نیە

ناوت(بە زەردەخەنە):چونکە کردنی ئەو هاوسەرگیریە گەورەترین هەڵەی ژیانم بوو بۆیە جیابومەتەوە لە هاوسەرەکەم تاکەشت کە بەهۆیەوە دڵخۆشم ئەو هاوسەرگیریەم کرد ئەوەیە ئێستا خاوەنی کچێکم

جونگکوک( بە توڕەی سەیری ناوتی کرد نەیدەویست کە بڵێت جیابومەتەوە  لەهاوسەرەکەم ،وە بە قسەکانی ناوت زۆر خەمباربوو ئێستا دەزانێت کە چی بەرامبەر ناوت کردوە ئەو ٣ ساڵە)

کوڕ٢(بەزەردەخەنە):گرینگ ئەوەیە کە ئێستا خاوەنی کچێکی وە دەتوانیت لە هەڵەکانی پێشوتەوە فێربیت کە زووبڕیار لەسەر کەسایەتی کەسەکانی چواردەورت نەدەیت

کچ١(بە ڕووخۆشی):وەتۆ ئەمساڵ بچوکترین قوتابیت وە جوانترینی ئەم زانکۆیەیت وەدەبێت دڵخۆشبیت کە لە ئێستاوە نازناوی شاجوانی نازانکۆت وەرگرتوە

کچ٢(بە زەردەخە):کەواتە شازادە خاتونی بچوک تەمەنی چەند ساڵە و ناوی چیە

ناوت(بە زەردەخەنەیەکی زۆر جوان):سوپاستان دەکەم بۆ قسە جوانەکانتان وە دڵخۆشم ئەمساڵ لەگەڵ کەسانی وەک ئێوە باش و رووخۆش دەخوێنم ،وە کچەکەم ناوتی جینایە و تەمەنی ساڵێک و ٣ مانگە

کوڕ٣:کەواتە دەبێت ڕۆژێک بیهێنیت

کچ:دڵنیام وەک خۆی جوانە

مامۆستا جیۆن Jk(تەواوبووە)Where stories live. Discover now