بەشی ١

381 39 34
                                    

( هێرا) کچێکی جوان و دڵپاک لە تەمەنێکی گەنجیەوە ژیانی وێران بوو..

کۆریا ~ سیئۆل~



هێرا لە سوچێکی دانیشتوە لە شوێنیکی زۆر پیس کە پێی دەڵێن شوێنی لەشفرۆشان ئەو کچە گەنجە بە شێوەیەک بێ هیوا بوە کە ناتوانی باسی بکەیی دەنگی گۆرانی و پیاوە سەرخۆشەکان و ژنە لەشفرۆشەکان کە ئەسڵەن قێزیان لێ دەکەیەوە



تا لە ناکا و کچێکی هاوتەمەنی خۆی دێتە لای و لای دادەنیشێ و دەست بۆ ڕوخساری هێرا دەبات قژی لەسەر ڕوخساری لا دەبات و بە جوانی سەیری دەکات پێی دەڵێ تۆ نوێی لێرە؟




هێرا کە زۆر سەر لێ شێواو بوو لە ترسان هەڵدەرزی و وەڵامی نەدایەوە ئەسڵەن وەڵامی چی بداتەوە بڵێ سڵاو من لەشفرۆشێکی نوێم؟ سەری داخست و بێدەنگ بوو




کچەکە تێ گەشت کە بە زۆر هاتۆتە ئێرە بۆیە دەستی و گرت و بردیە ژورێک کە پڕی بوو لە کچی هاوتەمەنی خۆی و هێرا




هەموو بە شێوەیەکی سەیر سەیری هێرا یان دەکرد وەک ئەوەی خۆیان لەشفرۆش نەبن..




هێرا دەمووچاوی بریندار ببو ژێر لێوەکانی برین بوو




کچەکە لە سەر کورسیەک داینیشاند وو دەیوسیت برینەکانی بۆ پاک بکاتەوە




من ناوم چا سوو - یۆنگە هەوڵ بدە لێرە ڕابێیت گەر زیرەک بیت لەوانەیە بتوانی ڕۆژێک لێرە ڕزگارت بێت

چا سوو یۆنگ گوتی کاتێک برینەکانی بۆ تیمار دەکرد




هێرا زۆر دڵی پڕ ببو باوەڕ بە خۆی ناکات لە شوێنێکی وا پیس و بۆگەنە تا چا سوو یۆنگ لەو خەیاڵانە دەری هێنا گوتی ناوت چیە تۆ؟

هـ.هێرا هێرا گوتی بە دوو برگە چونکە زۆر دەترسا



کچەکە کەمێک لێی ڕاما و گوتی باشە جوانێکی وەک تۆ چیەکات لێرە؟




نا هەقی نیە گەر پێی بڵێ کچێکی جوانی وەک هێرا چیەکات لەوێ بەڕاستی هێرا کچێکی زۆر جوان بوو قژێکی ڕەشی شەپۆلی تا سەر سیەنی و چاوێکی کاڵ و پێستێکی سپی وەک لۆکە تەمەنی هێشتا ١٩ ساڵە زۆر ئاواتی هەیە تا بەدی بهێنی چیەکات لەو شوێنە پیسە.






هێرا نەیدەویست بۆی ڕوون بکاتەوە کە چۆن هاتۆتە ئێرە.. بۆیە دووبارە. بێدەنگ بوو




کچەکە دووبارە تێگەشت لێی ئاهێکی هەڵکێشا




تۆش ڕادێی لێرە خەمت نەبێ، تۆ وا باشترە گەرماوێک بکەیت.


کچەکە هێرا ی بردە گەرماوەکە و جلی پێدا و پێی گوتی کە ئەو جلە لەبەر بکات



هێرا لە گەرماوەکە سەری بە ئەژنۆکانی کردبوو دەگریا ئاوەکەش ئەی یا لە جەستەی کە بەهۆیەوە کەس گوێی لە گریانەکەی نەبوو بەڵام هەر چۆنێک بێت قژی شۆری و جەستەی پاک کردەوە کە بە خوێنن ببوو......



فلاش باک...


هێرا لە یەکێک لە فرۆشگاکانی جل و بەرگ کار دەکات ئەو ڕۆژە دەبوایە تا درەنگانی شەو بمێنێتەوە چەند دیزایێنێکی جل و بەرگ دروست بکات بۆ یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی ئەو
شارە




کاژێر ١٢ ی نیوی شەو بوو هێرا لە کارەکەی تەواو بوو فرۆشگاکەی داخست و بەرە و ماڵەوە دەچوو سەرنجی لەسەر ڕێگاکە نەبوو خەیاڵی ڕۆشتب ووو بیری لە زۆر شت دەکردەوە وەک ئەوەی خەیاڵەکانی هەموو کات بێزاری بکەن لە ناکاو. ڕووناکیەک ئەیا لە چاوی سەری هەڵبڕی ئۆتۆمبێلێک بوو کە زۆر بە خێرایی بەرە و ڕووی دەهات

ویسیتی خۆی لا بدات بەڵام ئۆتۆمبێلەکە خۆی پیادا کێشا و قاچی بریندار بوو بەڵام باشبوو زۆر بریندار نەببو

---

پێتان وایە ئەو شۆفێرە کێیە؟

ئەو ئەستێرەی داگرە ڕوو قایم😄🙂.

خۆشم دەوێن🦋.

تـــەنها بۆ منی✔︎Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin