بەشی ١١

165 26 18
                                    


ئەو شەوە هێرا لە نەخۆشخانە مایەوە و بێگومان جیۆن ڕێگەی نەدا کەس پۆلیس ئاگەدار بکاتەوە.. بە چەک و پیاوەکانی بە ڕێوبەری نەخۆشخانەکەی ترساندبوو.. وا دیارە جیۆن پەشیمان بۆتەوە لەوەی واز لە هێرا بهێنێ






جیۆن هێرای لە باوەشە و خەریکە ئەیبات بەرەوە و ژورەکەی.. بەڵێ جیۆن وەک هەموو کات ئەو شتە دەکات کە ئارەزووی ليێیەتی




جەستە لاوازەکەی هێرای لەسەر جێگا نەرم و گەرمەکە دانا و سەرچەفێکی بە جەستەی هێرادا دا.






جیۆن فەرمانی کرد کە هەموویان بچنە دەرەوە.








کاتێک هەموو چونە دەرەوە، جیۆن لە تەنیشت هێرادا پاڵەکەوت بە شێوەیەک کە تێر نەدەبوو لە سەیرکردنی ڕوخساری هێرا.







ئاخر بۆچی کەس ناپرسێ لە پشت ئەو هەموو خراپیەی ئەو پیاوە چی هەیە؟







جیۆن لەبەر ئەوەی ئەو شەوە زۆر ماندوو ببو لەگەڵ هێرادا خەو بردیەوە...





------

هێرا بە دەنگێکی کز ناڵەیەکی لێوە هات بە هۆی ئازاری دەستیەوە دواتر سەیرێکی تەنیشتی کرد بینی جیۆن لە تەنیشتیەوە خەوی لێ کەوتوە..







هێرا پێی سەیر بوو.. ئەی ئەو پیاوە خۆ بەزل زان و خراپە چی لێ هات؟






هێرا ئەیویست جیۆن لە خۆی دووربخاتەوە بەڵام نەشی ئەتوانی لە خەوی بکا..









هێرا کەمێک دەستی جوڵاند دڵ خۆش بوو بەوەی هێشتا دەستەکانی کار دەکات ...








چونکە هێرا هێندە بە بێ زەیی دەستەکانی بڕی.. وای ئەزانی ئیتر چاوەکانی دوونیا نابینن.







هێرا نەیدەزانی چۆن خۆی لە جیۆن دووربخاتەوە بۆیە بەزۆر هەڵسایەوە و چووە شوێنێکی تر پاڵکەوت..

---

فلاش باک (٢٠١٣)

کوڕێکی گەنجی خوێن گەرمی ١٨ ساڵ لە لادەیەک ئەژیا

لەگەڵ دایک و باوکی و خوشکەکەی

ئەو کوڕە گەنجە ناوی (جیۆن ) بوو

ژیانێکی ئاسایی هەبوو تا ئەو کاتەی باوکی جیۆن هاوسەرەکەی کوشت چونکە خیانەتی لێ کرد ( دایکی جیۆن)

بەبەرچاوی جیۆنەوە باوکی هاوژینەکەی کوشت..




ئەوە ئەسڵەن زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی جیۆن هەبوو بە ڕادەیەک هەندێک جار بە چەندین ڕۆژ قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد.

-----

زۆرم خەو دێ بەس ئەوەم لۆتان نوسی چونکە پارتی ١٠ زۆر کەمم بوو

خۆشن دەوێن❤️🕊️..

تـــەنها بۆ منی✔︎Where stories live. Discover now