بەشی ٧

160 32 20
                                    

هەمیشە بە گۆرانیەکانی ڕۆژ کەریم یان ئەردەلان بەکر پارت دەنووسم و ئارام دەبم بەس ئەوجارە زۆر تووڕە بووم لێتان.. ئەوە حەیبب ناکەن چیرۆکی نوێم دانایە ڤۆت ناکەن؟
دەبڕۆ ڤۆت کە دەی لۆ ڕاوەستای؟ناوی(پیشەی خۆشەویستی)

---------//-/--//-

هێرا چاوەکانی کردەوە کە نەیدەتوانی بە ڕوونی شتەکان ببێنێ..

چاوە جوانەکانی کردەوە ئەو چاوانەی کە هەمیشە فرمێسکەکانی هێرا ئازاری ئەدا..

---
(دەمرم لۆ ئەو گۆرانیەیی)🥺❤️❤️.
---

سەیرێکی تەنیشتی کرد بینی جیۆن لای پەنجەرەکەیە و هەردوو دەستی لە نێو گیرفانیەتی..


جیۆن سەرنجی لەسەر هێرا نەبوو..


کۆتا شت کە هێرا بیری یەتەوە ئەوەیە کە ویستی ڕابکا.. بەڵام لەهەمان شوێنە...

هێرا توانای ئەوەی نەبوو ئەسڵەن هەستێتەوە..

هەستی بە بێتاقەتی دەکرد، لە ژیانیا هەرگیز هێندە هەستی بە نەخۆشی جەستەی نەکردوە


هێرا بە دەنگێکی کز گوتی(تکایە کەمێک ئاوم دەوێت) جیۆن خێرا ئاوڕی یایەوە و بەرە و ڕووی هێرا چوو نزیکی دەمووچاوی کەوتەوە

گوتی( چیت دەوێ ئەزیزم؟) بە دەمووچاوێکی نەرموونیان و دەنگێکی ئارام


هێرا دووبارە گوتی (کەمێک ئاوم پێ بدە) جیۆن بە خێرایی پەرداخێک ئاوی بۆهێنا کەمێک سەری هێرا بەرز کردەوە و ئاوەکەی پێدا هێرا کەمێک لە ئاوەکەی خواردەوە جیۆن بە هێمنی جەستەی هێرای لەسەر جێگاکە داناوە وسەرنجی دەمی هێرا ی دا کەمێک بە ئاوەکە تەڕ ببو بۆیە بە دەستەکانی دەمی سڕی..



جیۆن دەستی بە قژی هێرادا هێنا دەهێنا وەک منداڵێک کە دەیەوێ بخەوێ ...

هێرا بە ئارامی لەسەر جێگاگەی خەوی لێ کەوتبۆوە..



جیۆن هەستی بەوە دەکرد کە زۆر هۆگری هێرا بوە و ئەسڵەن بێ ئەو ناتوانێ..

جیۆن لە قژی هێرا نزیک بویە وە و بۆنی دەکرد ..

جیۆن لە هەموو ژیانیا هێندە هەستی بە ئارامی نەکردوە ..

دواتر سەری لەسەر سینەیی هێرا دانێ و ماچێکی ملی هێرای کرد .. و لە ژورەکە چووە دەرەوە-




جیۆن فەرمانی بە خزمەتکارەکان کردبوو کە زۆر بە باشی ئاگاداری هێرا بن بۆ ئەوەی زوو چاک بێتەوە و .. خزمەتکارەکان شۆک ببون چونکە گەورەکەیان هەرگیز هێندە گرنگی بە کەس نادا..
--


ڕۆژێک تێپەڕیوە و هێرا بە هۆش خۆی هاتۆتەوە و باشتر بوە
بەڵام لەو کاتەوە جیۆنی نەبینیوە وە ناش زانێ لە کوێیە و لە لایەکی تر هیوا دەخوازێ بچێتەوە ماڵەوە


هێرا چەندین ڕۆژە نەچۆتە دەرەوە لە ژورەکەی بۆیە لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە و چویە دەرەوە چونکە زۆری برسی بوو



دەرگای ژورەکەی کردەوە کە لە نهۆمی چوارەم بوو، خێرا خزمەت کارێک بەرەوە لای هات و



خزمەتکار:فەرموو خاتوون چیتان پێویستە؟
زۆر بە ڕێزەوە گووتی

هێرا ش داوای خواردنی کرد، ڕاستە هێرا کەلەرەقە بەرامبەر جیۆن بەڵام زۆری برسی بوو.


خزمەت کارەکەش بزەیەکی کرد وو داوای لە هێرا کرد بچێتە ژورەوە و خواردنی بۆ دەهێنێتە ژورەکەی

هێراش بێ هیچ قسەیەک چویە ژورەکەی و هیچ و نەگووت

لە ژورەوە زۆر لەو جلانەی بێزار بوو چونکە هێرا حەز بەم جلانە ناکات..

چاوەڕێی خزمەتکارەکەی دەکرد بێتە ژورەوە. و داوای کەمێک جلی لێبکات..

تا خزمەت کارەکە لە دەرگای ژورەوەت دا و هاتە ژورەوە و خواردنەکەی لەسەر مێزەکە دانا و ویستی بڕوا بەڵام هێرا وەستاندی

هێرا:ببورە من دەمەوێ جلەکانم بگۆڕم ئەتوانم جلێکی خۆتم بۆ بێنی..

هێرا بە ئاسایی گوتی

خزمەتکار:ئەوە چی قسەیەکە خاتوون چۆن دەبێ جلی خزمەتکار لەبەر بکرێ..
بە دەمووچاوێکی سەیرەوە گوتی


هێرا:بۆچی نابێ کێشەت چیە؟

خزمەتکار: پاسەوانەکان چەند جلێکیان بۆتۆ هێناوە ئەگەر دەتەوێ بۆتی دەهێنم و لەبەری بکە

هێرا: کێ داوای کردوە

خزمەت کار:نازانم لەوانەیە بەڕێز جیۆن داوای کردبێ

هێرا بەو قسەیی توڕە بوو

هێرا:ئەو گەمژەیە وا دەزانێ بۆ هەمیشە لێرە دەبم
بە دەمووچاوێکی گرژەوە گوتی

خزمەتکار:ئەگەر دەتانەوێ گەرماوێک بکەن باشتر دەبێ.

هێراش سەری بەبەلێ سوراند چونکە لەو جلە زۆۆۆر بێزارر بوو..

--------------------

زۆرم لۆتان نوسی وەبزانم.. سوپاس بۆ ئەکتیڤ بوونتان چاویشتان قایمە ڤۆت ناکەن بەس قەینا هەر خۆشم دەوێن❤️❤️

تـــەنها بۆ منی✔︎Where stories live. Discover now