part 1

96 16 41
                                    

pov gavi
هەموومان بەدڵخۆشی هاتینەوە شوێنی پشوودانەکە دوای ئەوەی چاڤی بانگی کردین بۆ ئەوەی هەواڵێکی خۆشمان پێ بڵێت

چاڤی"هاوڕێیان لەم دوو ڕۆژەدا ڕاهێنان مەکەن و بڕۆنە ماڵەوە خۆتان ئامادە بکەن گەشتێکی یەک هەفتەیمان هەیە لە بەڕازیل"

پێدری"چەند خۆشە دەڕۆینە بەڕازیل ئینجا دەڵێن ئەوێ کچی جوانی لێیە بزانم دانەیەکیان ڕازی ناکەم"  بە چپەوە لە لای گوێم وتی

گاڤی"کوڕە ئا ئا ئیجا دەڵێن زۆر بەشیان زۆر ڕوو خۆشن"بەهەمان تۆنی پێدری گوتی

فێران"کوڕە بێدەنگ بن با ئێستا چاڤی پەشیمان نەبێتەوە خۆتان دەیناسن چەند تووڕە دەبێت کاتێک قسە دەکاو یەکێکیتر قسە دەکا"بەهەمان تۆنی ئەوان گوتی

من و پێدری تەنها سەرمان بە بەڵێ هەژاند فێران ڕاست دەکات ئەگەر بێدەنگ نەبین ئەوا ناچین لەو کاتەی قسەمان دەکرد لاپۆڕتا هاتە ژوورەوە هەرچەندە زۆر بەدڵم نیە بەڵام دەی چیبکەین خۆ دەری ناکەین

لاپۆڕتا"هاوڕێیان وەکو چاڤی وتی دوو بەیانی ئامادەبن و بەیانیش وەرن تکتی فڕۆکەو شتەکان ببەن ، چاڤی ساتێک تۆ لەگەڵ من وەرە کارم پێتە بۆ فڕۆکەو شتەکان ئینجا منداڵینە ئێوەش بڕۆنە ماڵەوە ئەگەر دەشتانەوێ دواتر بڕۆن و هەندێک ڕاهێنان بکەن لێرە"

دوای ئەوەی ئەوان ڕۆیشتن ئێمەش لەسەر چیمەنی یاریگاکە دانیشتبووین لە کامپ نۆ هەرکەسەو لەگەڵ هاوڕێیەک یان دوو هاوڕێی خۆی قسەی دەکرد

گاڤی"باوەڕکەن هیچ کەیفم بە لاپۆڕتا نایەت هەموو قسەکانی چاڤی دووبارە دەکاتەوە ئینجا دەڵێت دەبڕۆن" بەتۆنێکی بێزاریەوە بە پێدری و فێران و ئیریکم گوت

ئیریک"ڕاست دەکەیت ، بەڵام لەوە گەڕێن گوێم لێتان بوو پێدری گوتی کچ ڕازی دەکەم پێدری گیان تخوا ئەگەر ڕازیت کرد بۆمنیشی ڕازیکە زۆر جوانیش نەبێ قەینا بەس مردم لە سینگڵی"بە داماوی بە پێدری گوت و خۆی کیوت کردبوو

پێدری"ئیریک دەڵێی کەرەکەی نێو فلیمی شرێکی کە خۆی کیوت دەکات هیچ لێت نایه"بەبێزاری گوتی

ئیریک"دوور لەڕووی من ئینجا خۆشت ئەڵێی شرێکی کە فیۆنا لێی توڕە دەبێت و دەمووچاوی دەدابەیەکدا"

تاکو شیتیگن هات و بینی هەرکەسەو لەگەڵ هاوڕێی خۆی قسە دەکا گوتی

شتیگن" ئەوەچیە هاوڕێیان تۆزەک جوان دانیشن ئێمە هەموومان هاوڕێین دەی بازنەکەی چاککەنەوە هەمووتان وەکو یەک بازنە دانیشن"

ئێمەش هەموومان وامان کرد و بووینە یەک بازنە

شتیگن"ئێستا تەواوە ئەوجە باسی چتان دەکرد"

ئیریک"باسی ئەوەمان دەکرد کە ئەگەر پێدری کەپڵی گرت دەبێ دانەیەک بۆمنیش بگرێ بەڵام وتی نایگرم"

لیڤان"جەوی ئێوەم نیە دەچمەوە لای ژن و دوو منداڵە جوانەکەم چیم داوە لەئێوە"

پێدری"برۆ بڕۆ منیش ژنێکی وام هەبووایە ئێستا لەلای ئەمانە دادەنیشتم"بە بێهیوایەوە گوتی کاتێک سەیری هاوڕێکانی دەکرد

دی یۆنگ"منیش دەڕۆم"

شتیگن"منیش"

فێران"منیش"

ئاراوخۆ"بوەستن کوڕینە دەتانەوێ من بەتەنها لەناو ئەم هەموو منداڵە بم؟"گوتی کاتێک بەخێرای بەدوایان کەوت

ئیریک و پێدری و من ماینەوە کاتێک بۆ ساتێک سەیری یەکمان کرد هەرسێکمان پێکەنین باشە ئەوە کاری ڕۆژانەی ئێمەیە هەمووان لەبەر ئێمە دەڕۆن بەداخەوە

پێدری"هاوڕێیان ئەم ئێوارەیە دەعواتی منن لەو ڕێستۆرانتەی هەموو جارێک یەک دەبینین"

من"باشە"

ئیریک"من بۆ ئەم جۆرە بابەتانە ناڵێم نا"

دواتر هەموومان چوینەوە ماڵەوە
end pov gavi

دوای دوو ڕۆژ
no one pov
هەموو یاریزانەکانی بەرشەلۆنە لەناو فڕۆکەکە دانیشتوون و هەندێکیان قسە دەکەن و هەندێکیان خەریکی مووبایلەکانیانن هەندێکیشیان خەوتبوون

دوای ٥ کاتژمێر

"سەرنشینە بەڕێزەکان تکایە داواتان لێ دەکەین پشتێنی سەلامەتی ببەستن چونکە ئێستا فڕۆکەکە دەنیشێتەوە"

سپیکەری فڕۆکەکە گوتی دوای قسەکەی هەموو یاریزانەکان دەهاتنە خوارەوە لەفڕۆکەکە هەرکە هاتنە خوارەوە وەکو هەموو جارێک ئەوێ خەڵکی زۆری لێبوو هەریەکەیان لەفڕۆکەکە دەهاتنە خوارەوە وێنەی زۆریان دەگیرا ئینجا دەچوونە نێو ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکانیان

دوای ۲ کاتژمێر لە هوتێلەکە

چاڤی"باشە هاوڕێیان چوار کەس لە ژوورێکدا دەبن"

شتیگن"چی؟ بۆچی وەکو هەموو جارێک دوو کەس لەژوورێک نین"

چاڤی"باشە هاوڕێیان ئێمەش دەمانویست بەو شێوەیەیە بێت بەڵام خزمەتگوزاری نیوەی ژوورەکان لەکار کەوتووە"وتی به غەمباری

لیڤان"هەر بیریشی لێمەکەوە ئێمە هەموومان هاوڕێین دەتوانین لەیەک ژوور بین"وتی بە زەردەخەنەیەکی دڵنیا کەرەوە

دوای ئەوە هەموو چونە ژوورەکانیانەوەو بەهۆی ماندوویەتی یەکسەر خەوتن

.stop
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
593 word.
ئەوجە لەبۆ وەختی تەیارەکەی ئەمن نازانم چەندی دەوێ لۆیە وەختەکی هەڕەمەکیم هەڵبژاردیە







کێ گاڤی کوشت؟ ?who killed gaviWhere stories live. Discover now