part 2

60 13 12
                                    

pov gavi
بەیانیەکی نوێیە لەگەڵ دەنگی هاوڕێکانم هەستام هەرسێ هاوژورەکانم هەستابوون

گاڤی"بەیانی باش"وتم بە خەواڵویی

لیڤان"نیوەڕۆ باش"

گاڤی"کاتژمێر چەندە؟"

پێدری"کاتژمێر یازدەیە بەڕێز گاڤی"

گاڤی"چی! ئێمە دەرچوونی بەیانیانمان هەبوو دەبوایە کاتژمێر هەشت بڕۆین و کاتژمێر دە بێینەوە بۆچی نەچووین ئەوڕێستۆرانتەی دەمانویست بۆی بچین حەزم لێ بوو"سەرەتا بەشۆک و هاوارەوە گوتم دواتر بەخەمباری قسەکەم تەواو کرد

لیڤان"هەر گوێشی مەدێ بەیانی زۆر جوان خەوتبووی دڵم نەهات خەبەرت کەمەوە بۆیە خواردنمان بۆ هێنای لێرە بیخۆی" گوتی بەخەندەیەکی کەمەوە

گاڤی"سوپاست دەکەم بۆ خواردنەکە بەڵام بۆ خەبەرم ناکەیتەوە خۆمن ژنی تۆ نیم جوان خەوتبم" گوتم بەتۆنێکی بێزاریەوە

لیڤان"لە ژنەکەم ناچی بەڵام لە منداڵەکەم دەچی"

چاوم بە بێزاریەوە سوڕاند تاقەتی ئەمانەم نیە هەستام و دەموو چاووم شۆرد و نانم خوارد و هەندێک مۆبایلم کرد کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ بوو
پێدری هاتە ژوورەوەو گوتی

پێدری"هاوڕێیان وەرنە خوارەوە چاڤی و لاپۆڕتا بانگمان دەکەن"بە هاوارەوە لای دەرگاکە گوتی

گاڤی"بەس بمزانیبا ئەوانە چیان دەوێ کاتی ڕاهێنانەکانیش نیە تاوەکو بڵێن وەرن ڕاهێنان بکەن تۆش بەڕێز پێدری ئەمجارە کە بانگی مرۆڤێک دەکەیت جوان بانگی بکە بۆ ئاوا هاوار دەکەیت"
بەبێزاریەوه چاوم سوڕاند چونکە خەریک بوو خەوم لێبکەوێتەوە لەدیار فلیمەکە کەچی کاکم نەیهێشت

پێدری"ئینجا بەڕێز گاڤی من خۆمرۆڤ بانگ ناکەم ئاژەڵێک بانگ دەکەم"وتی و بە خێرای زمانی لێم دەرهێناو ڕایکرد

گاڤی"بۆستە بۆم"گوتم و بە هەموو هێزم بەدوایدا ڕامکرد

لەخوارەوە

لاپۆڕتا"پات و مات بوەستن جیتر بەدوای یەک ڕامەکەن و وەرن کارم پێتانە"وتی و ڕۆشت

گاڤی"باوەڕکە خۆشی دەڵێی دراوسێ عەبووسە تێکدەرەکەیە"گوتم بە بێزاری

پێدری"ئایا دراوسێی عەبوسیان هەبوو؟"بە پرسیارەوە  گوتی چونکە دڵنیام نەیبینیوە

گاڤی"کوڕە خۆ منیش نەمدیووە بەڵام دڵنیام هەیان بووە ئەوەنیە ئێمە هەموومان هەمان هەمانە"

دی یۆنگ"ئەرێ گاڤی و پێدری دەوەرن بەخوا ئێستا تۆزێکی تر لەلای ئەو پیرە مێردە نەبین هەر دەمانشواتەوە بە قسە ئیجا کەلە نێزیکەوە قسە دەکا بۆنی سیری لێ دێت بۆیە بازوو بچین پێش ئەوەی ئەمانە ڕووبدا"

کێ گاڤی کوشت؟ ?who killed gaviWhere stories live. Discover now