part 4

48 15 15
                                    

no one pov
هاوڕێکان هەریەکەیان لەشوێنێک لە نزیک باڵەخانەکە وەستابوون

شتیگن و لیڤان لەپشت باڵەخانەکە تەنها هەندێک قسەی هەڕەمەکی و ئاساییان دەکرد

هێکتۆر و یەماڵ و ئانسو چونە ماڕکێتێکی نزیک چونکە برسیانبوو و ئێستا خەریکبوو دەگەڕانەوە لای بیناکە چونکە خەریکبوو شەو دادەهات

پێدری و فێران لەبەردەم بیناکە وەستابوون بۆئەوەی هەرکە گاڤی هاتە دەرەوە یەکسەر مێشکی کون بکەن بەپرسیار

ڕافینهاش دی یۆنگی بردە لایەکیتر چونکە خۆشەویستەکەی لێی توڕە بوەو دەیەوێ پرسیار لە دی یۆنگ بکات کەچۆن ئاشتی بکاتەوە ئاراوخۆش بێکاربوو بۆیە لەگەڵیان ڕۆیشت

لەلایەکی تریشەوە یەکێک سەیری ئێمیلیا و گاڤی دەکات هیواخوازە کەلە شوێنی گاڤی بوەستێت ڕۆژێک لە ڕۆژان

بەمشێوەیە هەموویان خەریکی ئەوکارەبوون کەدەیانکرد تاوەکو ئەوهاوارەی لەبینایەکەدا هات هەمووانی توشی شۆک کرد و بەخێرای ڕایانکردە لای باڵەخانەکە بەڵام ئەوەی بینیان توشی شۆکی کردن گاڤی و ئێمیڵیا بەبێهۆشی لەسەر عەرزەکە کەوتون و هەموو گیانیان خوێنە

لیڤان"شتیگن من ئێمیڵیا هەڵدەگرم و تۆش گاڤی بێنەو وەرە لای ئۆتۆمبێلەکە"

لیڤان بەشێواوی وتی و ئێمیڵیای هەڵگرت و ڕایکردە لای ئۆتۆمبێلەکە شتیگنیش بەخێرای گاڤی هەڵگرت و ڕۆیشت ئەوانیتریش تەنها وەستابوون بەشۆکەوە

ئاراوخۆ"هاوڕێیان بائێمەش بڕۆین بەدوایاندا"

ڕافینها"باشە"

ئاراوخۆ ئۆتێمبێلێکی لێدەخوڕی کە فێران لەتەنیشتیەوە دانیشتبوو یەماڵ و هێکتۆر و لەدواوە

ڕافینهاش ئەوەی تری لێدەخوڕی کە دی یۆنگ لەتەنیشتیەوە دانیشتبوو پێدری و ئانسو لەدواوە

هەرسێ دانە ئۆتۆمبێلەکە بەیەکەوە گەیشتنە نەخۆشخانە دووبارە لیڤان ئێمیڵیای هەڵگرت و شتیگن گاڤی هەڵگرت و بەیەکەوە ڕایانکردە ژورەوە

لیڤان"یارمەتی،کەس لێرەیە؟"

هەندێک پەرستار و دکتۆر هاتن ئێمیلیا و گاڤیان بردەسەر نەقالەکەو ڕۆشتن

دکتۆر"هەردوکیان ببەن بۆژووری نەشتەرگەری"

هەموو دکتۆرو پەرستارەکان چونە ژوری نەشتەرگەری تەنها کوڕەکان لەوێ مابوون

ئاراوخۆ"چی ڕوویدا بۆچی کەوتنە خوارەوە؟"
پرسیاری کرد دوای کاتژمێرێک و نیو لەبێدەنگی

هەموویان تەنها بەبێدەنگی سەیری یەکتریان دەکرد ئەوان ئێستا زۆر بێهیوان بەشێوەیەک کەنازانن بیر لەچی بکەنەوە

کێ گاڤی کوشت؟ ?who killed gaviWhere stories live. Discover now