کاتی ئاهەنگگێڕانە

555 52 21
                                    

نۆوا داوای دەکرد کە یەکێک لە ڕێگادا هەڵیگرێ بەڵام کەس یارمەتی نادات.
ئەو بوگاتیەکی سووری ڕاگرت و ئەوە ناوەستێت بۆیە هەندێک وشەی خراپی وت بە هاوارەوە،  پاشان ئەو ئۆتۆمبێلە وەستا.
وە سەیارەکە هاتە دواوە. ئێستا هەست بە شەرمەزاری و خراپی دەکات لە هاوارکردنی ئەو وشە خراپانە.
ئۆتۆمبێلەکە ڕاست لەبەردەمیدا وەستا و شۆفێرەکە کوڕێکی گەنجی قۆز بوو.

"سڵاو" کوڕەکە لە دەرەوەی پەنجەرەکە بە زەردەخەنەوە بۆی وتی. "من
مایک، دەتەوێت هەڵ بگرم بکەیتەوە؟"

نۆوا سەری لەقاند خۆی دانا و چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە. "هێی، من نۆوام"

"ئم ناوێکی خۆش بەڵام بۆچی لێرە لە ناوەڕاستی ئەم جادە چۆڵەیت؟" مایک پرسی.
بە تووڕەیەوە وتی: "زڕ برا گەمژەکەم (نیک ویڵیام) لێرە لە ڕێگایە بە تەنیا جێی هێشتم".

"چاوەڕوان بە نیک زڕ براتە؟."

"بەڵێ"

"باشە، ئەتوانم بوبەمە پاڕتیەکەی (ئاهەنگەکەی) ڕاستە؟" مایک وتی

"پارتی؟ پێموایە هەڵە دەکەیت ئەو لە ئاهەنگدا نییە، ئێستا لە ئۆفیسەدایە" نۆوا وتی.

مایک وتی "چۆن دەکرێت ئەو ئاهەنگە پشتگوێ بخەیت کە خۆت ڕێکدەخەیت".

"ئەو لە ئاهەنگەکەدایە؟"

"هیچ ئاهەنگێک نییە بەبێ نیک" مایک وتی "باشە، ناتوانم بتگەیەنمە ماڵەوە، درەنگ دەبم بۆ ئاهەنگەکە."

و پاشان مایک دەست دەکات بە لێخوڕین بەرەو ئەو ئاهەنگەی کە لە خانووی کێڵگەکەدا بوو. مایک و نۆوا چوونە ناو ماڵەکە.
مایک ڕایکرد بەرەو هاوڕێکانی وە نۆوا لێرە و لەوێ سەیری دەکرد و دواتر نیکی بێ کراس چاوی گرت.
سەیری کرد کە مەی دەخواردەوە و هەر کچێک بەناودا تێپەڕێت ماچی دەکرد.
نۆوا بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکرد.
کاتێک نیک سەیری کرد ڕایکرد بەرەو ڕووی و وتی

"نەفرەتی چی ئەکەیت لێرە" ئەو جۆرێک هاوارێکی کرد.

"ئم ئۆفیسێکی خۆش" نۆوا وتی

"بێدەنگ بە! وە کێ تۆی هێنایە ئێرە؟"

"مایک"

نیک دەستی نۆوای گرت و لە خانووی کێڵگەکە دەریبهێنێت بە ئۆتۆمبێلەکەوە نۆوای نوساند و چاوەکانی لەگەڵیدا قفڵ کرد.
"هەرگیز باسی ئەم بابەتە لای باوکم باس مەکە"
و دوای ئەوەی نیک چووە ئاهەنگەکە و نۆوای جێ هێشت.
هەروەها نۆوا چووە ژوورەوە و دەستی کرد بە چاودێریکردنی شوێنەکە.
نۆوا بە جۆرێک دەستی کرد بە خۆشی لەوێ لە کاتێکدا نۆوا لێرە و لەوێ دەڕۆیشت.
کەسێک لە پشتەوە بانگی کرد کوڕێکی چەتە بوو(گانگستێر).

وتی: "هەی تۆ زڕ خوشکی نیکی"وتی. "من بەرلینم"

"واوهەواڵ وەکو ئاو ئەگواسترێتەوە" نۆوا وتی و چاوی سووڕاند

"چاوەڕوان بە دەتەوێت شەربەت بخۆیتەوە؟" بەرلین پرسی.

نۆوا ناخواتەوە بۆیە پەرداخێک شەربەتی هەڵگرت و قومێکی خواردەوە.
شەربەت نەبوو ئەوە کحولێک بوو کە تێکەڵ بە کەمێک شەربەت کرابوو.

نۆوا کۆکی و وتی"ئەمە شەربەت نیە"

نۆوا و بەرلین دەمەقاڵەیان دەکرد کە نیک بینی ڕایکرد بەرەو ڕوویان و بۆکسێکی لە دەموچاوی بەرلین دا.
ئەو و بێرلین دوژمنی کۆن بوون ئەوان ڕکابەری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل بوون. ئەوە هۆكاری دوژمنایەتیەکەیانە.

نیک ئەو شەربەتە لە نۆوا سەند و فڕێیدایە ناو مەلەوانگە. دەستی نۆوای گرت و لەو ئاهەنگە بردیە دەرەوەو و خستیە ناو ئۆتۆمبێلەکە. نۆوا ئێستا سەرخۆش بوو و وەک زڕ برایەک ناچار بوو بیباتە ماڵەوە هەرچەندە نیک نەیەویست.

"بۆچی دەمبەیتەوە ماڵەوە؟ چێژم لە ئاهەنگەکە دەبینی" نۆوا وتی کاتێک سەرخۆش بوو هەموو شتێکی بێمانای دەگوت.

نیک وەڵامی نەدایەوە. تەنها چاوێکی بە نۆوا دا و بە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵکرد و بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت.
نۆوا لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا خەوتبوو. بۆیە کاتێک گەیشتنە ماڵەوە نیک ناچار بوو بە شێوازی بووک هەڵیبگرێت بۆ ئەوەی بیخاتە ژوورەوە. لەسەر جێگاکە داینا. پێڵاوەکانی دەربهێنە.
"گەواد" نۆوا لە خەودا وتی بۆ نیک.
وە نیک لە سەر جێگاکە وەستا، چراکەی کوژاندەوە. نۆوا هاوارێکی کرد و وتی

"چراکە مەکوژێنەرەوە"

سەری لەقاند خۆی دانا و چراکەی داگیرساند. پێی وابوو ڕەنگە نۆوا لە تاریکی بترسێت.

هاتە ژوورەکەی و کەمێک شڵەژابوو لەسەر جێگاکە پاڵکەوت چونکە سبەی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لەگەڵ بەرلیندا هەیە.

_______________________
ڤــــــــــــــــۆت
کـــــــۆمــــــێـــــنــــــت

My fault || kurdishWhere stories live. Discover now