هەڵەی من

384 37 19
                                    

ڕۆژێکی، نۆوا و نیک بە ڕووتی لە هەمان جێگادا پاڵکەوتبوون.
.ڕەنگە سێکسیان نەکردبێت بەڵام تەنها لە جێگەی نیکدا خۆیان لە باوەش دەگرت

ئیتر ئیسراحەتێک بووە بۆ نۆوا و نیک کە لوک ڕۆیشتووە، ئەوان باسی شتە هەڕەمەکییان دەکرد.
دەرگاکە کرایەوە و کاتێک هەردووکیان ڕوویان کردە دەرگاکە لەناکاو لێدانی دڵیان داگیرساند کاتێک مارکیان لە ژوورەکەدا بینی بە هەناسە پڕکێوە.

یەکەمشت ئەو لەوێ بوو بۆ ئەوەی بە نیک بڵێت کە دەبێت بچێتە لای خوشکە بچووکەکەی "ماگی" لە نەخۆشخانە. بەهۆی هەندێک ڤایرۆسی نەخۆشیەوە.
بەڵام کاتێک بینی هەردووکیان بە ڕووتی لە یەک جێگادا خۆیان لە باوەش گرتووە. هەستی دەکرد دڵی نوقم بووە.

***

نیک و نۆوا بەرەو نەخۆشخانە ڕۆیشتن بۆلای ماگی.
نزیکەی ١٥ خولەک گەیشتنە ئەوێ. گرنگ نییە چی ڕوودەدات، بەڵام نیک خوشکە بچووکەکەی زۆر خۆشدەوێت. دەتوانێت هەر شتێک هەبێت بۆی بکات.
بۆیە کاتێک دەستی چووە ژوورەکەی دڵخۆش دەرکەوت کە بینی ئێستا باشە و ڕەنگە لەسەر جێگەی نەخۆشخانە پشوو بدات.

"ئایا تۆ باشیت؟" نیک پرسی و ماچی ماگی لە پێشەوەی کرد.

"بەڵێ من باشم" ماگی بە پێکەنینەوە وتی. چونکە ئەو باش بوو.

سەیری دەرگای ژوورەکەی کرد و بینی نۆوا لەوێ وەستاوە.

"ئایا ئەو نۆوایە؟" ماگی لە نیکەوە پرسی.

"بەڵێ ئەو خوشکەکەتە" نیک وەڵامی دایەوە لەکاتێکدا دەستەکانی ماگی گرتبوو. مۆبایلی نیک لە گیرفانیدا زەنگی لێدا و ئەویش داوای لێبوردن دەکات و هەستێتەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکە هەڵبگرێت.
نۆوا هاتە لای ماگی و لێی پرسی چۆنە و چی دەخوێنیت. و ئەم پرسیارە هەڕەمەکیانە لەکاتێکدا هێشتا زەردەخەنە بۆ ئەکات لەبەر جوانی و کیوتیەکەی.

"ئەو برایەکی باشە بۆ تۆ ڕاستە؟" ماگی بە زەردەخەنەوە پرسی

نۆو زەردەخەنەی کرد و کەمێک سوور بووەوە لە پرسیارەکەی بەڵام هەرچەندە بەهەر حاڵ سەری بۆ دانا.
"بەڵێ" نۆوا وتی.

***

دوای ماوەیەک نۆوا و نیک نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا لێدەخوڕی. نۆوا ڕۆژانی کۆنی لەگەڵ باوکی بیردەهاتەوە. باوکی ڕاستەقینە. و گێڕانەوەی چیرۆکی بۆ نیک، ئەتوانین بڵێین بە فرمێسکەوە.

لە ڕێگادا کەنار دەریایەک هەبوو و نیک بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک و هیچ شتێک لەوێ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند.

- "جارێکی تر لە ئۆتۆمبێلەکەت دامدەبەزێنیت؟" نۆوا بە ترسەوە پرسی. نیک دەزانێت کە ئەو ترساوە لە جاری پێشوەوە.
دەموچاوی نۆوای گرت و بە قووڵی سەیری چاوەکانی کرد بە ڕوخسارێکی خەمناکەوە وەک ئەوەی تاوانبار بێت بە شتێک.

"هەموو شتێک خەتای من بوو، دەبوو ئەو شەو ماچت بکردایە لەبری ئەوەی دەرت بکەم"  نیک وتی و نۆوای ماچ کرد.

My fault || kurdishWhere stories live. Discover now