نۆوا بە نهێنی لە کۆشکەکەدا چاوی بە نیک کەوت.
"دەزانی کە ڵوک دەتوانێت کێشەیەکی گەورە دروست بکات، دەتوانێت تۆ بناسێتەوە کە لە وێنەکەدا ماچ کردبووم. وە ئەو ئەمە بە دایکم دەڵێت. و-" نۆوا قسەکانی ئەپچڕێت بەهۆی ماچی نیکەوە. بۆ چرکەیەک ماچی کردەوە و پاشان نۆوا پاڵی نایە دواوە."نیک، کاتی ئەوە نییە ڕۆمانسی بیت. دەبێت خۆت بشاریتەوە باشە" نۆوا وتی و دڵەڕاوکێی هەبوو.
"باشە" نیک وتی.
________________
ڵوک بە دەوری مەلەوانگەکەدا دەسوڕایەوە و هەندێک خزمەتکاری لە دەوری خۆیدا هەبوو و پەرداخێک شەربەتی سێوی تازەی بە دەستەوە بوو.
نۆوا چووە شوێنەکە زەردەخەنەیەکی درۆینەی بۆ ڵوک کرد.
کاتێک بە هەڵە گەڕایەوە دواوە لەوێ نیکی بینی کە پێئەکەنی. چەترێکی کردە سەر دەمووچاوی نیک و شاردیەوە.لوک بە گوماناوی سەیری نۆوا و نیکی دەکرد. بەڵام خزمەتکارەکان قەبارەی ئەویان دەگرت بۆ ئەوەی قاتێکی نوێی بۆ دروست کەن. بۆیە ناتوانێت ڕووخساری نیک بە باشی ببینێت.
ڵوک گەڕایەوە دواوە و نیک لەناکاو دەستی نۆوای گرت و چوونە ناو مەلەوانگەکە باڵۆنێک دەموچاوی نیکی شاردبووەوە و دەموچاوی نۆوا هێشتا دەرکەوتبوو.
نیک جەستەی نۆوای لە ژێر ئاودا دەگرێت و ماچ دەکەن.کاتێک ڵوک قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد وتی
'ئایا ئەمە کابرای ناو وێنەکە نیە؟' بەڵام چۆن دەتوانێت وەڵامەکەی دەست بکەوێ؟________________
ڤــــــۆوت
کـــۆمــــێــــنــــت
ΔΙΑΒΑΖΕΙΣ
My fault || kurdish
Ρομαντικήنۆوا ناچارە شارۆچکە و خۆشەویستەکەی و هاوڕێکانی بەجێبهێڵێت و بچێتە ناو کۆشکی هاوسەرە دەوڵەمەندە نوێیەکەی دایکی. لەوێدا نیک، زڕ براکەی دەبینێت و نهێنیەکانی ئاشکرا دەبێت و ئاشق دەبن. لە فلیمەوە وەرم گێڕاوەتە سەر چیرۆک.