part28

196 34 114
                                    

ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن پودوەکانم

"دێمە ژوورەوە"تایهیۆنگ گوتی دەنگ نەبیسترا بۆیە دەرگاکەی کردەوە سەیری نێو ژوورەکەی کرد لیانا لەسەر بێدەکە دانیشتبوو بە بێدەنگی دەگریاو سەری لەسەر قاچی دانابوو کاتی بەرزی کردبویەوە و دەستیشی لەدەوری قاچی دانابوو تایهیۆنگ بەبێدەنگی چویە ژوورەوەو دەرگاکەی داخست بەبێدەنگی بەرەو لیانا ڕۆشت لەپشتیەوە وەستا لە قژە ئاڵتونیە درێژەکەی دەڕوانی کە وەک شەلارێکی هێمن بەرەو خوارەوە ڕۆشتبوو بێدەنگی بوە پاشای ژوورەکە تا ئەوکاتەی لیانا گوتی

"پومی تکایە ئێستا هیچ باش نیم دواتر قسە دەکەین"بە دەنگێکی ئاوساوە بێئەوەی ئاوەڕ بداتەوە گوتی

"بەڵام من دواتر دەڕۆم"تایهیۆنگ گوتی لیانا هەرکە زانی ئەوە تایە خێرا ئاوڕی دایەوە فرمێسکی سڕیو بە مۆنی سەیری دەکرد بێگومان ئەوێشی خۆشناوێ چونکە گەر ئەوڕۆژە نەهاتایە بەردەم لیانا ئەوا ئێستا لەوباردوخەی ئێستای نەدەبوو

"بۆچی هاتویت"لیانا بەتوڕەییەوە گوتی

"هاتوم تا قسەت لەگەڵ بکەم"تایهیۆنگ گوتیو لەسەر بێدەکە کەمێک دوور لەئەو دانیشت لیانا برۆی گرژ کرد

"من هیچ قسەیەکم ڵەگەڵ تۆ نیە تکایە بڕۆ دەرەوە"بە تووڕەییەوە گوتی و ئاماژەی بە دەرگاکە کرد

"من پرسیارم ئەوەم نەکردوە کە ئایە قسەت لەگەڵ بکەم یان نا من وتم کە دەبێت قسە بکەین"تایهیۆنگ بە ئاساییەوە گوتی لیانا زیاتر توڕە بوو بەڵام دانی بە تووڕەییەکەی داگرت

"کەواتە خێرا قسەبکە دەمەوێ پشوو بدەم"لیانا بە بێباکیەوە گوتی

"باشە من هاتووم تا پێت بڵێم کە لە فەرمانەکانی جیمین دەرمەچۆ--"بەرلەوەی قسەکەی تەواو بکات لیانا قسەی کرد

"گەر بۆ ئەوە هاتویت لەخۆتەوە دەمت ماندوو مەکە هەرخۆی شتەکە هێندە گرنگیش نیە"مڕاندی وایکرد تای توڕە ببێت لەو ڕەفتارانەی

"گەر گرنگ نەبێت قسەت لەگەڵ ناکەم و نایەمە بەردەم کەللە ڕەقێکی وەک تۆ بۆیە وەباشترە گوێ بگریت؛تایهیۆنگ بە توڕەییەوە گوتی لیانا تەنها بێدەنگ بوو"سەیرکە جیمین بەو شێوەیە نیە کە بیری لێ دەکەیتەوە ڕاستە ئەو لە سۆشیاڵمیدیا بە شێوەیەکەو لە ڕیستیشا شێوەیەکیتر ڕاستە ئەو کەسێکی خراپەو بکوژەو سەرۆکی مافیای بکوژی شاراوەیە بەڵام ئەوە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو کەسێکی دڵ ڕەق بێت بەڵێ دڵ ڕەقە بەڵام بەوشێوەیەش نا گەر کەسێکی خۆشویست بەهەر شێوەیەک بێت پارێزگاری لێدەکات گەر مەرگی خۆشی لەسەر دابنێت....توڕە مەبە گەر ئەو قسەیەکی ڕەقی پێت وت یان زللەیەک یان هەرشتێکی تری بێت وت چونکە ئەو ڕق نا بەڵکو ئەو قێزی لەئافرەتە ئەوەش بەهۆی شتێکە کە لەڕابدوو ڕویداوە بۆیە هەرکاتێ ئافرەتێک دەبینێت زۆر توڕە دەبێت و خۆی لێی بەدوور دەخات وە گەر دەشپرسی کەوا ئارمیەکان ئارەتن ئەی چۆن ئەوانی خۆش دەوێ ڕاستی هەرکاتێ ئاڕمیەکان دەبینێت گەر لەهەر شوێنێک بێت ئەوا هەرکە گەڕایەوە بەخراپی ئەو شوێنە بریندار دەکات کاوە بەر یەکێک لە ئارمیە ئافرەتەکان کەوتوە بۆیە تکایە توڕە مەبە بەوەی کەوا هتر شتێکی لێت کرد جیمین بەتەواوی کەسێکی باشە بەڵام لەگەڵ هەموو کەسێک نا"هەمووی بە هێمنیەوە گوت تەواوی کاتەکە لیانا بیدەنگ بوو سەری دانەواندبوو واتا سەیری پێخەفەکەی دەکرد"باش بیر بکەوە ئەوکات بڕیار بدە"تایهیۆنگ گوتیو ڕۆشتە دەرەوە لیانا هەر بێدەنگ بوو نەیدەزانی کە چیبکات مێشکی بەتەواوی پاڵۆز بوو

لەلایەکیتر

"چیییی واتا من دەبێ ئەوە بکەم؟ باشە بۆ بەس من ئەی بۆ تای یان یۆنگی نایکەن؟"جۆنگکووک بە نارەزاییەوە گوتی کاتێ لەگەڵ جیمین لەهۆڵەکا دانیشتبوون لەوکاتە تایهیۆنگ هات

کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞Where stories live. Discover now