part 54 کۆتایی

113 23 189
                                    

ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن تکایە

"منیش خۆشم دەوێیت کچە شێتەکە"جیمین بە مەستیەوە وتی

دوای 7 مانگ

لەو حەوت مانگەدا زۆر شت گۆڕاوە لیانا منداڵەکەی بوو ئەو ئێستا تەنها مانگێکە زۆر دڵخۆشە لەگەڵ کچەکەی ناوی لێناوە یون کە ناوی گوڵێکە جیمین حەزیکرد یەکەمین منداڵی ناوی کۆری هەبێت بەڵام لیانا وتی کەوا دەبێت منداڵی دووەم ناوێکی کوردی هەبێت وە سەبارەت بە کارەکەی جیمین ئەو وازی لە کاری مافیا هێناوە وە هەموویان ڕۆشتونەتەوە ماڵی خۆیان واتا جۆنگکووک بۆ ماڵی خۆی لەگەڵ هاری وە تایو پومی بۆ ماڵی تای وە یۆنگیو ئەلێناش بۆ ماڵی یۆنگی وە جیمینو لیاناش بۆ ماڵەکەی جیمین وە سەبارەت بە ئەندامەکانیتر جۆنگکووکو هاری نزیکەی 5 مانگە هاوسەرگیریان کردوە وە ئێستا هاری لە دوەمین مانگی دوگیانیەتی وە تایو پومی مانگێک بەرلە ئێستا هاوسەرگیریان کرد زۆر جوانن بەیەکەوە هەروەها یۆنگیو ئەلێناش بونەتە دوو خۆشەویستی زۆر جوان هەرچەندە زوزو شەڕ دەکەن بەڵام هەر ئەوکاتە ئات دەبنەوە وە شەڕەکەش هەمووکات ئەلێنا دروستی دەکات ئەو کچێکی سەرشێتە هاهـ با بیرمان نەچێت لیاناو ئەلێنا ئاشت بونەتەوە لیانا لە ئەلێنا خۆشبو بەوەی کە پێینەگوتبوو ئەو کچی ئەو خێزانە نیە بەهەرحال ئێستا ئەوان خێزانێکی زۆر جوانن

کاتژمێر 2 دوای نیوەڕۆیە لیانا خەریکە کچەکەی دەخەوێنێت زۆر دەمێکە هەوڵدەدات بەڵام ناخەوێتو بەردەوامدەگریت هیچ نەما تا بۆی نەکات بەڵام هەر خەویلێنەکەوت کەمێک بیری کردەوە تا بزانێت چیتر هەیە تا بۆی بکات لەوکاتە شتێکی بە مێشکداهات ئەوکاتەی کە مناڵبوو پوری تازە منداڵێکی بوبو وە لای لایەی بۆ دەوت تا خەوی لێبکەوێت لیانا زەردەخەنەیەکی کردو کچەکەی لەنێو لانکەکە هێنایە دەرەوە

کاتژمێر 2 دوای نیوەڕۆیە لیانا خەریکە کچەکەی دەخەوێنێت زۆر دەمێکە هەوڵدەدات بەڵام ناخەوێتو بەردەوامدەگریت هیچ نەما تا بۆی نەکات بەڵام هەر خەویلێنەکەوت کەمێک بیری کردەوە تا بزانێت چیتر هەیە تا بۆی بکات لەوکاتە شتێکی بە مێشکداهات ئەوکاتەی کە مناڵبوو ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خستیە نێو باوەشی خۆیو ڕۆشت لەسەر بێدەکە دانیشت پشتی نا بە بێدەکە دواتر دەستی کرد بە وتنی هەمان ئەو لای لایەی کە پوری بۆ کچەکەی دەیگوت تا کچەکەی خەوی لێبکەوێت

"لای لای نەمامی ژیانمم"
"من وێنەی باخەوانمم"
"بەدڵ چاودێرت دەکەمم"
"بخەوە دەردت لەگیانمم"
"بخەوە دەردت لەگیانمم"
"هەی لایە لایە لایەە"
"کۆرپەی شیرینم لایەە"
"بنوە تاکو سبەینێێ"
"موژدەی ئاواتم دێنێێ"

لیانا بەردەوامبوو لە لای لایە کردن بۆ کۆرپەکەی بێئاگا لەوەی کەسێک بە دزیەوە سەیری دەکات دوای ماوەیەک کچەکەی خەوت لیانا زەردەخەنەیێکی سەرکەوتنی کردو ماچێکی هێواشی ڕوماتیکرد ویستی هەڵسێتەوە تا منداڵەکەی بخاتە نێو لانکەکە لەوکاتە چاوی کەوتە سەر دەرگاکە جیمینی بینی کەوا چۆن بەزەردەخەنەوە سەیری لیانای دەکرد لیانا لەسەر بێدەکە هەڵساو کچەکەی خستە نێو لانکەکە جیمین لێی نزیک بویەوە ماچێکی بچونکی لە کچەکەی کرد دواتر سەیری خۆشەویستی ژیانیکرد دەستی لە کەمەری ئاڵاند لیاناش دەستی لەسەر شانی دانا

"بۆچی پێتنەدەوتم کەوا دەنگت هێندە خۆشە؟"جیمین بە مەستیەوە وتی

"جا تۆ ڕێگەتداوە تا گورانیت بۆ بڵێم؟"لیانا بە زەردەخەنەوە وتیو برۆیەکی بەرز کردەوە

کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞Where stories live. Discover now