part38

152 33 652
                                    

ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکە تکایەەەە وە چیڕۆکەکەش بخەنە لیستی ڕیدینگ

ئەو پاڕتەم دانا چونکە گوڵەک داوای کردبوو ئەگەرنا دامنەدەنا

وەڵاهی حەق نیە نزیکی 80 کەس تەماشا دەکا کەمتر لە 20 ڤۆت دەکرێ ئێ دە یەعنی لۆ ئەگەر خۆش نیە لە کۆمێنت پێمبرێن ڕای خۆتان برێم ئەگەر خۆش نیە ڕایدەگرم ئەگەریشنا بەردەوام دەبم بەس دەبی ڤۆتی بکەن دەی پەنجەی پێوە بنێ بەخوای هەندە قوڕس نیە وەڵا

"جیژی ق..پەی دەبی ئاقرت بکەم بەسایەی توو کۆمپانیایەچی گەورەو گران ڕەتی کردمەوە هەردەبی بتکوژم کچی سەی"بوکم بە هاواروو توڕەییەکی لەڕادەبەدەر گوتی قژمی گرتو بەدوای خۆیدا بردمی دایکم و لەوەند بەدوامدا هاتن هەوڵیان دەدا باوکم دوورخەنەوە من ڕوحم تیانەمابوو چیم لێدەکا بە قادرمەکانا چوینە خوارەوە من بەردەوام هاوارم دەکردو دەمگوت وازم لێبێنە دایکم و لەوەندیش بەلایەکەوە دەرگای ژوورێکی کردەوە و منی هەڵدایە ژوورەوە ئێرە ژوورێکی تاریک بوو وە کەمێک گەورەبوو زۆرنا تەنها کەمێک

بە زەویەکە کەوتم قاچم بریندار بوو ناڵەمکردو بە ترسەوە سەیری باوکم کرد زۆر توڕەیە لەوانەیە بمکوژێ هاتو گوتی تا دەمرێت دەبێت عەزابت بدەم وە لەگەڵ هەر کۆمپانیایەک ڕێک کەوت منی پێ دەفرۆشێ بەڵام من ئەوە ناکەم گەر بشم کوژێ باوکم دەرگاکەی داخست ئەوەندە ڕوناکیە هەبوو ئەوەندەش نەما بەترسەوە ڕامکردە لای دەرگاکەو هاوارم دەکرد و داوای کردنەوەی دەرگاکەم لێی دەکرد بەڵام بێسود بوو من زۆر دەترسم من هەر لەمناڵیەوە فۆبیام بەشوێنی داخراوو تاریک هەیە بەتایبەت گەر تەنهابم لەشوێنی خۆم دانیشتم و دەستم کرد بە گریان سویند دەخۆم باوکە تۆڵەت لێ دەکەمەوە ژیانی منت تێکدا تا ژیان بۆخۆت دروست بکەیت سەردەمێکی چەند سەیرە لە حیکمەتی مرۆڤانێک تێناگەیت پێم سەیرە دەمێک یارن دەمێک مار باشە من چیم کردبوو باوکم وایکرد وابزانم ڕوی ڕاستی خۆی دەرخست پێشوتر هەر بە کچەکەم بانگی دەکردم بەڵام ئێستا بەجوێنو قسەی نەشیاو

لەوساتەوە ڕۆژە ڕەشەکانی من دەستی پێکرد هەمووڕۆژێک باوکم دەهاتو لێمی دەدا وە ڕۆژانە تەنها یەک جەم نانم دەخوارد ئەویش پارچە سەمونکی وشک کە بەزۆر بە گەروما دەچویە خواروە هێندە ڕەقو وشک بوو ئازاری گەرومی دەداو فرمێسک لەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە دەزیت باوک ڕۆژێک هاتو گوتی کەوا کەسێک داوای تۆی کردوە گەر ڕازی نەبی وە ئەسناتی هاوڕێم دەکوژێ من تەنها دوو هاوڕێم هەبوو هێلینو ئەسنات هەردوکیانم زۆر خۆشدەویست بەڵام زیاتر ئەسنات چونکە ئەو هەر لە مناڵیەوە لەگەڵمە من زۆر توڕەبووم گوتم نە ڕازی دەبم وە نە ئەسناتیش دەکوژیت باوکم ئەوکاتە زۆری لێدام هەتا وایکرد دەستم بشکێت دواتر ڕۆشتە دەرەوە دوای چەند ڕۆژێک من لەسەر دۆشەکە پیسو تێکچوەکە پاڵکەوتبووم دەرگاکە کرایەوە وامزانی باوکمە بەڵام ئەوە هێلین بوو شۆکبووم چونکە کەس ناتوانێ بێتەلام بەڵام هەندێک جار کاکە لەوەند بە دزیەوە دەهاتەلامو برینەکانی ساڕێژ دەکرد هێلین بەڕاکردن هاتو توند باوەشی لێم کردو دەستی کرد بە گریانێکی بەکوڵ منیش باوەشمەکەم ئاڵوگۆڕ کردو لەگەڵی گریام دوای ماوەیەک لەباوشم هاتەدەرەوە و سەیری حاڵی منی دەکرد

"سەیری حاڵی خۆت بکە چەنێک ڕوخاوی بۆچی ڕازی نەبوت هاهـ ئەوکاتە وات بەسەر نەدەهات"هێلین بەتوڕەییەوە گوتی وە لە هەمان کاتدا خەمخۆر من گوێم بە قسەکانی نەدا

"ئەی ئەسنات ئەولۆ نەهات؟"بە پەرۆشەوە پرسیم بەڵام هێلین گریانی زیاتر بوو

"لیانا"بە گریانەوە گوتی چیبوە ئەسنات چیبەسەر هاتوە

"هێلین ئەسنات شتەچی لێهاتیە؟"بە ترسەوە پرسیم هێلین سەری شۆرکرد"هێلین چبوە شێتم مەکە ئەسنات چیتی؟"بە بێئارامیەوە گوتم

"لیانا ئـ ئەسنات بە مـ مردوە"بە منگەوە گوتی بێئەوەی سەری هەڵبڕێ شۆک بووم نەخێر نابێت نابێت کێ وایکرد درۆیە ئەسنات نەمردوە نابێت تخوا با درۆبێت توخوا

"هێلین تخوا برێ درۆیە برێ تەشقەرەم کرد هەتا پێبکەنی هێلین ئەسنات نەمردیە وەنیە درۆتکرد وەنیە؟"بە گریانەوە گوتم هەردوو قۆڵی هێلینم گرت

"لیانا سوێند دەخۆم هەفتەیەک بەرلە ئێستا بە مردووی دۆزرایەوە لە ژوورەکەی"هێلین بە گریانەوە گوتی لەشوێنی خۆم وشک بووم تاسابووم نەمدەزانی چی بڵێم چۆن باوەڕ بکەم هاڕێی مناڵیم مرد هەستم دەکرد بەرچاوەکانم ڕەش دەبن دواجار کەوتمە نێو باوشی هێلین چیتر ئاگام لەخۆم نەما
کاتێ بەهۆش هاتمەوە وەک شێتم لێهاتبوو بەردەم دەمگوت دڕۆیە و هاوارم دەکرد و هەرئاسنێک یان دارێک بکەوتایە بەردەستم دەمشکاند

بۆماوەی نۆساڵ من لەو زیندانەبووم هەمووڕۆژێ سوکایەتی هەمووڕۆژێک لێدان جار جارە هێلین بە دزیەوە دەهات تا ڕۆژێک هاتو گوتی کەوا دەڕۆین من گوتم ناتوانی باوکم دەمانگرێ خۆت دەزانی باوکم چۆنە گوتی نا من دوو بلیتم کڕیوە دەڕۆینە کۆریا لەوێ ناماندۆزێتەوە من هیچ شتێکم دەربارەی کۆریا نەدەزانی هەتا زمانەکەشی ئەوکاتە ڕۆیشتین بە یارمەتی دایکمو کاکە لەوەند کاتێ ڕۆشتمە دەرەوە هەوا پاکەکە بەر ڕوخسارم کەوت وەک شێت پێدەکەنیم هەرخۆی شێتبووم من ماوەی نۆ ساڵ لە ژوورێک بەوشێوەیە ئازار بدرێم چۆن شێت نابم من توشی دەرونی بووم کاتێ هاتین بۆ کۆریا ماوەی ساڵێک چارەسەرم وەرگرت تا باشتربووم حاڵم زۆر خراپ بوو هەموو ڕۆژێک هاوارم دەکردو دوای هاوارەکە دەبوورامەوە هەرپیاوێک بەلاما تێپەڕیبا هاوارم دەکردو دور دەکەوتمەوە لەماوەی ساڵێکدا من زۆر باشتر بووم هێلین لە چێشتخانەیەک کاری دەکرد بەڵام دەرکرا تائێستاش نازانم بۆ بەڵام گوتی شتێکی وانیە هێلین هەمووڕۆژێک وانەی پێم دەگوت دەربارەی زمانی کۆری تا فێری ببم ئەو زۆر باشبوو لە زمانی کۆری دوای ئەوەی باشتربووم و فێری زمانەکە بووم لەگەڵ هێلین بەدوای کاردا گەڕاین بە نزیکەیی شەش مانگ ئێمە بەدوای کاردا گەڕاین لە هیچ شوێنێک وەرنەدەگیراین تا لەکۆتاییدا لە کۆمپانیای هایبی وەرگیراین بەڵام تەنها من چونکە هێلین گوتی کەوا دەگەڕێتەوە کوردستان چونکە دایکی عاشای لێدەکات گەر نەگەڕێتەوە بۆیە گەڕایاوە"لیانا بە گریانەوە هەمووی گێڕایەوە ڕوخساری سور هەڵگەڕابوو چاوەکانی بوبون بە گۆمی خوێن جیمین بەزۆر خۆی گرتبوو تا نەگری نەک بۆ لیانا بەڵکو ئەویش دڵی ئازاری هەیە بەهۆی ڕابردوە تاڵەکەی

"ئەی بۆچی ئەندریا نەیتوانی ئەو زانیاریانەی دەست بکەوێت؟"جیمین لەبەر خۆیەوە گوتی لیاناش گوێ یلێبوو

"من ئەوە نازانم بەڵام پێدەچیت بۆ ناموس وایکردبێت"لیانا بەمنگەوە گوتی

"باشە باوکت تۆی بەمن فرۆشت دەتوانی بڕۆیتە ژوورەکەمان بەیانی هاوسەرگیری دەکەین"جیمین گوتیو دەستی دا پەڕاوەکانی بەردەمی لیانا ویستی بڕوا بەڵام ڕەق بوو کاتێ گوتی بەیانی هاوسەرگیری دەکەین بە چاوی فراوانەوە سەیریم دەکرد نەخێر ئیتر من نامەوێ هاوسەرگیری بکەم

"مـ مەبەستت چیە؟ و واتا هاوسەرگیری د دەکەین؟" بە شۆکەوە گوتم من نامەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو بکەم هیچ کەسێکیش نا ئەو

"ئەی دەتەوێت چی بکەین باوکت تۆی بەمندا بێگومان دەبێت هاوسەرگیری بکەین قسەی زیاتریش مەکە و بڕۆ"جیمین بە بێهەستیەوە گوتی دڵم توند بوو هەنگاومنا بۆ ژوورەکە مەبەستم ژوورەکەمان واهـ چەند سەیرە من هاوسەرگیری لەگەڵ سەرۆکی گەورەترین مافیای کۆریا دەکەم چەند کۆمیدیە دەرگای ژوورەکەم کردەوە ڕێک بۆسەر جێگاکە دەستم کرد بە گریانێکی بەکوڵ من چۆن بەرگەی ئەو ورچە دەگرم ئەو زۆر خراپە ئەو دڕندەیە نازانم چۆن و کەی بوو خەوم لێکەوت بەدەم گریانەوە

چاوەکانم کردەوە بەهۆی ئەودەنگەی لە ژووری جلگۆڕینەکە دەهات وابزانم ئەوە گوێم پێی نەداو چاوەکانم دەخست تا بخەوم هەستم کرد جێگەکە دەجوڵێت خەریک بوو خەوم لێدەکەوت بەڵام ڕاچڵەکیم بەهۆی ئەوەیدوو دەست دەوری کەمەرمی دا شۆک بووم ڕێک سوڕام بەڵام وشک بووم ڕوخساری ڕێک لەبەرامبەرم بوو گەر یەک جوڵەم بکردایە لێوم بەر لێوی دەکەوت

"چـ چی دەکەیت دەستت لادە"بە شپڕزەییەوە گوتم دڵم وەک دەهۆڵ لێدەدات چیم بەسەردێت نەفرەت ئەو هەستە چیە

"خەریکم هاوسەری داهاتوم لەباوەش دەگرم بۆ؟"جیمین بە ئاساییەوە گوتی بێئەوەی چاوەکانی بکاتەوە



































50ڤۆت
600کۆمێنت

کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞Where stories live. Discover now