|01|

678 72 44
                                    

خوێندنەوەیەکی بەچێژ

...........................

هـەڵـــــۆ ##

"هــەڵـــۆ"
بەناوهێنانی منی بێزار نەکرد ، بەڵکو ئەوە تۆنی دەنگی بوو ، بە تۆنێکی زبڕ و سەخت و دەسەڵاتەوە ، و پیاو سالاریەکەیەوە ،

هەمیشە ئەو تۆنەی بەکار ئەهێناو هێشتا ئەو تۆنە بەکارئەهێنێ بۆ ملکەچکردنی چواردەورو دەربڕینی دەسەڵات و هێز و جڵەوگیرکردنی ئەوانی تر
کەوەکو خوایەک مامەڵە ئەکات ،
لەگەڵ مرۆڤانی چواردەوری و وەکو کوێلە ئەیان بینی ،
هەرچەندە پیرە مێردێکە بەڵام هێشتا هێزو دەسەڵاتی و چاوچنۆکیە نەبڕاوکەی ئەم پیرە پیاوەی بەردەمم،،،
کە بەهەموو هێزیەوە دەستە مشتەکۆڵەکەی کێشە بە مێزەکەداا ، وای کرد هەموو ئەوانەی مێزەکە لە ترسو دەسەڵاتی دا بێدەنگ بن ،
کە ئەندامانی تر خێزانەکەمان لێرەن ، مامەکانم و خاڵەکانم ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزاکانم

هەموو سەرنجەکان لەسەر من و ئەون
بەڵام ئەو هەڵەیە بۆ پێی وابێ من ئەو هەرزەکارەی پێشوم ،

ئەوەندە توڕەم خوێنم ئەکوڵێ و بەددانە جێرەکەمەوە ، دەستەکانم برد و چاکەتە گرانبەهیە ملیۆن دۆلاریەکەم ڕاست کردەوەو ، خۆم لەسەر ئەو کورسەی کەلەسەری دانیشتبووم ، ئارامکردەوە ئەمەش وای کرد ئەوەندەی تر توڕەبێ
بەدەربەرینێکی بێ لایەن کە هیچ هەست و سۆزێکی لەخۆ نەگرتوە چاوەکانم بەرزکردەوە و سەیری ئەو پیرە مێردەی باپیرم ئەکرد
بێگومانە باپیرە
غولام نەسردین داڵی
سەرۆکی عەشیرەتی داڵی و سەرجەم تیرە و هۆزەکانی کوردستان و جیهان و لە نێوانیاندا عەرەب و فارس

بەدەنگێکی خام و بە توڕەی پاکەوە دەستی کرد بە قسەکردن
"دوای هەشت ساڵ بەتەواوی گەڕایتەوە بۆ کوردستان ، ئێستا ئەتەوێت بێ قسەی من بکەیت و هەموو کارەکانم لێ تێک بدەی "
باپیرە غولام وتی

"پێم وانیە هیچ شتێکم تێکدابێ ، کە لە بنەڕەتدا هیچ شتێک نییە من بیکەم هەر وەکو وتم من نامەوێ ئەو کارە بکەم ، "
پاشان سەیرێکی ئامادەبووانی ژوورەکەم کرد کە هەموویان بەڕق و کینەو تەماحەوە سەیریان ئەکردم بێگومان هەرکەس لەوان ئامادەن هەموو شتێک بکەن بۆ بەدەست هێنانی ئەم پلێتە بەنرخە
، دووبارە ئاڕاستەی سەیرکردنم گۆڕیەوە بۆ باپیرم و وتم "
پێم وابێ زۆر کەس بەپەرۆشی ئەم کارەن"

بە دەنگێکی ئاسای و بێباک وە وتم
چوونکە دەزانم بڕیارە چی ڕووبدات و چی ڕوو ئەدات ئەگەر بەویستی باپیرەم بێ

باپیرەم توڕەیە بەڕادەیک گۆماوی خوێن هەڵگیرسێنێ ،

خێزانی ئێمە ماوەی 200 ساڵە ، دەستێکی بەهێزو باڵای هەیە بەسەر سەرجەم بڕیارە و کاریگەریە ئابوری و سیاسی و پیشەسازی و بازرگانی و کلتوری و نەتەوەیەکانی کوردستان و عێراقدا
چ ژێر بەژێر یان بەئاشکرا ، کەسەرجەم دەم و دەزگاو سیستەمی سیاسی و دەسەڵات ی وڵاتدا ئەوەش بەهۆی ئەو بڕە پارە باوەڕپێنەکراوە

باپیرەم ماوەی 50ساڵە دەسەڵاتی بەسەر پۆستی سەرۆکی بنەماڵەو عەشیرەتەکەدا هەیە ئێستا کە لەکۆتای 70کانی تەمەنیایەتی
ئەیەوێ بە فەرمی ، جێگیری خۆی بناسێنی بە هەموو جیهان

بێگومان باشترین کەس ، کە دەسەڵاتی بەسەر ئەو پۆستە دا هەبێ بیەوێ جێگەی بگرێتەوە
منم ،
هەڵۆ عەباس غولام داڵی
نەوەی شایستەکەی باپیرە ، یان باشتر وایە بڵێین
باشترین لەبەرگرتنەوە و دروستکراوی باپیرە
هەروەکو وتم باشترین و دەستەمۆنەکراوترین و جڵەونەگیرتراوین ، ئەوەش بەشێکە لەو مەبەستانەی باپیرە منی هەڵبژاردوە ، بەڵام بەداخەوە تەنانەت خۆیشی ناتوانی جڵەوم بگرێ
هەمیشە ئەڵێن من وەکو باپیرەم بەڕادەیەک کە تەنانەت هیچ کام لە کوڕەکان و مناڵەکانی خۆیشی وانین
بەڵام جیاوازیەک هەیە
من لەبەرگیراوی ئەوم ،

دڵڕەقتر ، خراپتر ، بەهێزتر ، زیرەکتر
کەتوانای سەرکرایەتیم هەیە

منیش هاتووم لێرە پۆستی جێنیشینی ڕەت ئەکەمەوە،،
لێرە لە ئۆفیسە گەورەکەی لە کۆشکەکەیدا کە لەبەرامبەری دانیشتووم
لەو کاتەدا هەڵسا و گۆچانکەی بە توندی بە زەویدا دا
و بەرەو ڕووم هات
لە بەردەمدا وەستا

"پێت وایە باوەڕم بەوەی کەتۆ هەموو ئەمانەت ناوێ
چ یاریەک ئەکەی "وتی باپیرە

منش هەڵسام لەسەر کورسیەکەو سەیری ناو چاوەکانیم کرد و زەردەخەنەیەکی مەترسیدارم کرد
و لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە و ئەو گێژاوەم لە دوای خۆم جێهێڵا

........................................
#

hangadal
#هەنگەداڵ

♣ کەسایەتی هــەڵــــۆ تان پێ چۆنە ؟

♣ { هــەنــگەداڵ } چ ناوێکە بۆ چیرۆکەکە؟

♣ پێتان وایە بۆچی هەڵۆ پۆستی جێنشنی ڕەت ئەکاتەوە

♣ بنەماڵەی داڵـــی

♣ پێشبینی چی ئەکەن بۆ پارتەکانی داهاتوو ؟
دەی بتان بینم و نەتانناسم😘

🔸 بەپەرۆش و تامەزرۆیەوە
گفتوگۆ و لێدوانەکانتان دەخوێنمەوە

🔸 بوونی خۆتان پشتڕاست بکەنەوە بە ڤۆت
{ دەنگ } دان و بۆ هاوڕێیانتانی بنێرن

{ هەنـگـــەداڵ } HangaDalWhere stories live. Discover now