|04|

433 59 65
                                    


خوێندنەوەیەکی بەچێژ

بۆ هاوڕێیانتانی بنێرن
بەپەرۆشیەوە گفتوگۆکانتان دەخوێنمەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

## لـــەیـلا

نازانم چۆن لەم بارودۆحە کۆتای هات ، بەبەردەوامی پرتەوبۆڵە ئەم کچە کەی بێدەنگ ئەبێت


ڕووخسارم گرژکرد و ئاوڕم بۆ داوە
" نازە کەی بێدەنگ ئەبیت؟ "
وتم


ویستی قسەبکات بەلام قاچی کەوتە ناو قووڕاوێک
بە قێزەوە سەیری کردم
" یاع ئەمە چیە ، نەئەبووایە بهاتمایە"
وتی


دەی نازە خۆی ئەوەندە کاتمان نییه ، کەمێ خێرابە
وتم کاتێ سەیری چواردەوری خۆمانم ئەکرد نەکااا کەسێک بمان بینی
لەم کات و شوێنەدا


" ئای ، لەیلا زۆر قێزەونە "
بەبێزاری و گرژیەوە وتی


دەزانی چی ئامۆژگاریەک بۆ هەمووان تکایە لەکاتێکی لەم شێوازەی مندا بوون هەرگیز نەکەن کەسێکی وەکو نازە لەگەڵ خۆتان ببەن
بەمەبەستی یارمەتی و شتی وا
ئۆو با زۆر زیادەڕەوی نەکەم ، کەسێکی یارمەتیدەرە

تەنها
بۆ سەختکردنی بارودۆخەکە ڕێک پسپوری ئەو بابەتانەیە


باشە ، نازە گیان تۆ لێرە چاوەڕێکەە من ئەڕۆم
بەڵام وریابە

"چ چی ، من بەتەنها کەسێک بمبینی
چی بڵێم لەیلا "

دەستێکم خستە سەر شانی و ویستم کەمێ هانی بەم چیتر وەکو مریشک نەترسێ
"کچی تۆ ئازای دڵنیام شتێکی باش ئەدۆزیتەوە ئەوبینمەوە "
لەگەڵ کردنی ئەو قسەیاا من چەند هەنگاوێک دوورکەوتوومەوە

لەگەڵ هەنگاونان و بەرداوم بوون لەسەر ڕێگای کێڵگەکەی باپیرەم

هەستم بە لێدانەکانی دڵم ئەکرد
وە لە هەمان کاتدا چێژم لەو شنەبا ئارامە ئەبینی
و ئەو تیشکە بەچێژەی خۆر کە بەر پێستم ئەکەوت
خۆرەکە بەتین نییە ، بەڕاستی ئارام بەخشە

بۆنی گوڵەکان و سەوزای و دەریاچەی نزیک کێڵگەکە
بەڕاستی هەتا بە چاوەکانی خوو نەیبینی باوەڕ ناکەی ئەم کوردستانە !

نزیک بوومەوە لەو پەرژینەی کە چواردەوری خانووی کێڵگەکەی گرتوە و دەستم برد بۆ دەرگا دارینەکە
لەگەڵ دەست بردنمدا سەیری چواردەورم کرد
نەکاا کەسێک بمبینی

باشە کەسی لێنییە
خۆ من لە بنەڕەتدا ئەوەندە گەمژە نیم ئەزانم لەم کات و ساتەدا کەس لێرە نییە
هەمووان سەرقاڵی ئاهەنگکەن و پێشوازی کردنی میوانەکانن کە وردە وردە دێن

{ هەنـگـــەداڵ } HangaDalWhere stories live. Discover now