|05|

509 74 286
                                    

خوێندنەوەیەکی بەچێژ

بەپەرۆشیەوە گفتوگۆکانتان لەسەری ئەخوێنمەوە

....................................

# نــــوســـەر


دەنگۆکان ڕاستن ئەو گەڕاوەتەوە ئەو بۆهەمیشە گەڕاوەتەوە

گەڕانەوەیەک قیامەت هەڵدەگیرسێنێ

ئەو گۆڕاوە ئەو هەرزەکارەی پێشوتر نییە
بەشێوازێکی وا گەورەبوە و گەشەی کردووە

بۆ کۆنترۆڵکردن و لەناوبردنی دووژمنانی

بەچاوە تێژو ڕەشەکانی کە نیشاندەری ئەو تاریکیەی ناخێتی
و بە ساردی و دەربڕینێکی بێلایەنەوە

سەیری ئەو ڕۆحە سەرسوڕماوەی بەردەمی ئەکات

هەست بەئاسوودەی ناکات تەنها ئەیەوێ لێرە بڕوات
بەڵام واخۆی دەرئەخات لای گرنگ نییە و ئەیەوێ بەهێز دەرکەوێ

کەشێکی بێدەنگ ، خنکێنەر ، چەوساوە

لەکۆتایدا بوێری کۆکردەوە و

بەچاوە قاوەیەسەرنجڕاکێش و برژانگە پڕو درێژەکانیەوە و سەیری

چاوەتاریکە کانی کرد
کە پیاوە بەهێز و دەسەڵاتدار و گەورەکانیش بوێری ناکەن

بێگومان ئەو وایە و هەمیشەش وادەبێ
کچێکی سەرسەخت و کەلەڕەق
لای ئەو هیچ گرنگ نییە یاساکانی یاریەکە ،

هەمیشە وادەردەکەوێ ، بەبێ بیرکردنەوە ڕفتار ئەکات و خۆی دەخاتە گێژاوەوە

باپیرەی هاتەژوورەوە و هەستی بەم کەشە نامۆیە کرد
" لەیلا ، هەر بەبێ دەنگی ئەمێنیتەوە یان بەخێرهاتنەوەی کوڕە پورت ئەکەیت "

بەزەردەخەنەیەکەوە بۆ ئەوەی ئەم کەشەهێمن کاتەوە

هەستی بە شەرمەزاری کردو لە خەیاڵ و بیرکردنەوەکانی هاتەدەرەوە

ئەو کەسەی بەردەمی هەستی بەم کاریگەریەی

کرد و بەسەرنجەوە لە خوار تاسەرەوەی سەیری ئەم ئافرەتە پێگەیشتوەی ئەکرد کە ماوەی چەند ساڵێکە نەیبینیوە بێگومان کۆتا جار کە بینی
چەندین ساڵ پێش ئێستاوە

بەدەنگە نەرم و لەسەرخۆیەکەیەوە وتی

"بەخێربێیتەوە ، هــــەڵــۆ "

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 17 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

{ هەنـگـــەداڵ } HangaDalWhere stories live. Discover now