خوێندنەوەیەکی بەچێژ
بەپەرۆشەوە
گفتوگۆکانتان دەخوێنمەوەـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیمەن لــەیــلا##
بە بێ دەنگی و بە ترسەوە هەنگاوم دەنا بەسەر پلیکانەکاندا ، لەدڵەوە نزام ئەکرد ئای خوایە گیان
با ئەم جارەش لەمە ڕزگارم بێت ، خۆم گاڵتەم بە نزاکانی خۆم ئەکرد، وەکو وایە ئەمە کۆتا جاربێت
ئەم کارە بکەم
ئاخ نازە ، ئاخ ئەو کچە بێخێرە لەکوێیە ئەبووایە یارمەتی منی دابا بێ ئەوەی کەس بزانێ لەم ماڵەدا بچەمەدەرەوە ، بەڵام نییە بەدڵنیایەوە نییە
هەرکات من ئیشم پێی بێت زەوی نقوومی ئەکات
هەوڵم ئەدا خۆم ئارام بکەمەوە
باشە، باشە، لە ئاژاوەی ئەم ماڵە کەس هەست بەنەبووم ناکاتتەنها پێویستە نزیک بمەوە لەو دەرگایەی کەلە نزیک
کۆگای چێشتخانەکەیەدەستێکم بەقژی درێژی قاوەیمدا هێنامو
خستمە پشت گوێیەکانمەوە و دەستەکەی تریشم خستە سەر دڵم
بۆ ئەوەی هێوری بکەمەوە
دڵم لە ترس و بەپەرۆشیدا ئەوەندە بە خێرای لێی ئەدا هەستم ئەکرد لە قەفەزەی سنگم دێتە دەرەوەئای خوایە ئەوە پورە شیرینە ، دایکی نازە
لە چێشتخانەکەیە بەرەو هۆڵی دانیشت ئەچێ ، خەریک و بم بینێ سوێند ئەخۆم بمبینێ تیاچوومبەخێرای لە سوچێکی هۆڵەکە خۆم شاردەوە ،
تا ڕۆشت ، باشە نەیبینیم
چاوم لەسەریەتی تا بەتەواوەتی دیار نەما
ئەو بەرەو باخچەکە ڕۆشت
بە بەردەوامی سەرزەنشتی خۆمم ئەکرد ئارامبە کچێ ، کەس لە نهۆمی خوارەوە نییە هەمووان لە باخچەکەنبەدڵنیایەوە لەوێن ، ئەمشەو ئاهەنگی دەزگیرانی برا گەورەکەمە ئەردەڵان ، کچێکی خزمانی بۆ ئەهێنین
بۆیە هەمووان لێرە کۆبوونەتەوە
هەر لەماڵی مامەم و خاڵەکانم و پورەکانم
ئەوان زوتر گەشتوون
لێرە ئاهەنگەکە ساز ئەکرێلەبەر باری ئەمنی و پاراستنەوە باشتر وایە لێرە بکرێ ، بە هۆی کاری باوک و براکانم و دوژمنداری و شتی لەو بابەتە
وەکو ئەوە نییە ماڵی خۆمان بچووک بێت بەڵکو بە پێچەوانەوە کۆشکێکە
بەڵام لەسەر داوای باپیرە لێرە دەکرێ
کاتژمێر 7 ئاهەنگەکە لە باخەکەی پشتەوە سازئەکرێ
دەستیان کردوە بە ئامادەکاری و ڕازاندنەوە
دوای ئەوەی پورە شیرین ڕۆشت
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ، باشە ئێستا
بابڕۆم دەی
بەخێرا و بێدەنگی بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم
YOU ARE READING
{ هەنـگـــەداڵ } HangaDal
Romance🌼چیرۆکیەکی کوردیە🌼 { هەنگـــەداڵ } دڵی من ڕەقە وەکو پۆڵا و ساردە وەکو سەهۆڵ ، هیچ هەست و سۆزێک لەخۆ ناگرێ تەنهاا بۆ خراپە لێئەدات و لە تاریکی ئەژی ، هەمیشە ئەو تاریکیەم خوشویستوە و شانازیم پێوە کردووە ، بەڵام تۆ بە باڵە نەرمەکانت بێ ویستی هەردو...