part3

8 1 0
                                    

واهــ ئەم بەربەریە چیەتی....باشبوو ڕوشت و ئێمەی جێ هێشت...

"بەربەری واتا کەسکی ترسناک و سەرەڕو"

سەیری کاریس"م کرد و پێیم گووت:

"مەترسە ئەو گەمژەیە ڕوشت"ئەویش سەیری دواوەی کرد و بە ئارامی هەناسەی دا

"ئەوەندە تۆرەیەی لە چیە"

"تۆ دەزانی ئەوە هەمان کەسە کە لە بەیانی شەری لە گەڵم کرد"

کاریس بەسەر سامی وتی"شار زوور بچوکبووتەوە...!!"

"دەتوانی وابلێی"
-----------------------------
ئنگلتەرا......کاژمێر نۆی ئێوارە......

دەنگی میوزیک ئەم شوێنەی داگیر کردوە

ئەوەتا من لە ئاهەنگی جێسیکام لەو شوێنەی دوور لە کحول و شتە نا یاساییەکان هەر چەنە ئێمە تەمەنی یاسایمان تێ پەراندووە بەڵام حەزم بەو شتانە نیە.....!!

کراسێکی تەسکی سپیم لەبەر بوو کە لەگەڵ قژە وسورەکەم دەگۆنجا وە ماکیاژێک کە چاوەکانم بە باش دیار بکات

وه له تەنیشتمەوە کاریس"ی لێیە کە کراسێکی ڕەشی کورتی لەبەرە....کە کەمەرە بچوکەکەی دیار دەخات....وە سوراوێکی پەمەی بەبێ ماکیاژ....

وە له بەرامبەرم کارولین هەیە کە خەریکی قسەکردنە لەسەر عەزیەکەی کەبەرەنگی رەشە و مایکیاژێکی زوور جوان بەماڕکەی بەناوبانگی 'deor'

وە سەبارەت بە شاجوانی زانگۆ....!!ئەو لە بەشەکەی ترە کە جواز لە کچەکان کابۆیێکی ڕەشی جینز لەبرکردوە لە گەل بلوزێک کە کەمەری دەر دەخات بە قێکی ئاڵتونیەوە.....

کاریس گووتی:"دەڕوم سەیری لورین دەکەم"

"تکایە لە کێشەکان بەدوری بگرە!!"کارولین بەکاریس"ی بوو ئەوەی ئەویش سەری بە باشە بجوڵێنێت.....

ئیڤ:"با کەمێک بڕوینە دەرەوە خەریکە دەخنکێم"

هاتینە دەروە و لە پشتەوەمان ماڵی جێسیکایە کە دەنگی گورانیەکە تا دەرەوە ئەهات و لە بەرامبەرماۆ مالێکی تر هەیە کە وادیارە ئەوانیش ئاهەنگیان هەیە...!!

هەستم بە شتێکی نامۆ کرد....!!وا هەست دەکەم شتێکی خڕاپ روو دەدات...!!سەیری سوچێکم کرد بینیم کەسێک خەریکە بەرەو ئێرە ڕا دەکات کاتێک نزیک بوویەوە بووم دەرکەوت کە لورینە.....!!

بە سەرسامی سەیریم کرد ئەو لەکوێ بوو...؟؟؟ بووچی بەم شێوەیە ترساوە...؟؟

کەمێک نزیک بوومەوە لێی وە لەپشتەوە دەنگی کارولین بوو هات:

"ئیڤ بۆ کوێ؟"

کرنگیم پێ نەدا و بەرەو لورین ڕام کرد کە ئەویش کەوتە سەر ئەرزەکە لە ترسان.......

کاتێک گەیشتمە لای بەخێرای پرسیارم لێی کرد:"لورین چی رویداوە"

لەو کاتەدا کارولین گەێشتە لامان و بە سەرسورمانیەوە پرسیاری کرد:

unknown 'نەناسراوWhere stories live. Discover now