part 10

8 0 0
                                    

لەو ماڵە گەورەیە کە نیشان دەدات خاوەنەکەی لە چ پلەیێکی دەوڵەمەندیدایە ....!!لە یەکێک لە ژورەکانی قاتی دووەم کە وادەردەکەوێت ژوری کارکردنە ...!!کە رەنگی دیوارەنکانی لە رساسی وە قاوەیی پێک هاتووە وە لە قەنەفەیێکی جلدی ڕەش کە هەر یەکێک لە ماثیو و ئارثەر لەسەری دانیشتون ....وەلەبەرامبەردا دانیێل لەسەر کورسی کارکدنەکە دانیشتوە وە ئەندریە لای دەرگاکە وەستاوە .....

ئەندریە:"هەموو پاسەوانەکان دەکوژم......سودیان چیە ئەگەر نەتوانن بە جوانی چاودێری یەک کوگا بکەن"

ماثیو:"هێمن بەوە ئەندریە ...ئەم تورەییەی تۆ یامەتیت نادات لە زانینی بکەرەکە!"

ئەندریە یەکێکە لە گەورەترین بازرگانی مادەدەی هوشبەر لە روسیا ....هەمووان دەزانن یاریکردن لەگەل ئەو کارێکی ئاسان نیە ......

وە لە ناکاو هەموو ئەو ماددە هوشبەرانەی کە پێش دوو روژ لە ئیسپانیاوە گەشتبوو دەدزرێت !!!!

وە هەروەها کوگاکەش دەسوتێنێت ...!!وە تا ئێستا نازانن کێ وایکردووە !!

دانیێل:"هەموو ماددەکان پێش سوتاندنەکە لەناکاو وون بووە کەواتا یەکێک لە پیاوەکانت سیخورە!"

ئەندریە هەمان بیرکردنەوەی دایێلی هەبوو ...!!

هەموویان بێدەنگ بوون وە ئەندریە بیری لەوە دەکردەوە کە لەوانەیە کێ ئەو کارەی کردبێت !!

یەکەمجار هەرەشەکردن لە دانیێل ...وە دووەم دزرانی ماددەکانی ئەندریە ....دواتر کێ دێت ؟؟

لەوانەیە ماثیو بێت !یان ئارثەر!!!

ئەوە ئەنجامی هاتنە ناو ژیانێکی بەم شێوەیە خراپە ...هەبوونی دوژمنێکی زوور !!!

ئارثەر:"ئێستا چی دەکەیت ؟"

ئەندریە:"وا هەست دەکەم شتەکان زوور ئاڵوزن ...سەرنج دەخەمە سەر پاسەوانەکان وە سیخورەکە دەدوزمەوە و دەیکوژم !!"

ماثیو:"واهەست دەکەم هەمان ئەو کەسە بێت کە هەڕەشەی لە دانیێل کرد!"

ئەندریە:"وە بۆچی دەبێت هەمان کەس بن؟"

ماثیو:"تەنیا وا هەست دەکەم!"

ئەندریە:"کەواتا هەرەشە لە منیش دەکەن "ووای گووت لەکاتێکدا بیری بۆ لای کاریس ڕوشت چی ئەگەر بە ژیانی کاریس هەڕەشەی لێ بکەن؟....تەنیا بیرکردنەوە لەو شتە نائارامی دەکات چی ئەگەر بەڕاستی وابێت ....!!

ماثیو:"لەوانەیە"

کەواتە پێویستە ئەندریە لە سەلامەتی ئەو بچکۆلەیە دڵنیا ببێتەوە....... !!
--------------------
سێ ڕوژ بەئارامی ژیان دەڕوشت ...بەڵام ئیڤ هەستی بەشتێکی نامۆ دەکرد کاتێک دەروشت بۆ زانکۆ ....!

وەک ئەوەی کەسێک خەریکە چاودێری بکات ....
وەستاو وسەیری دەوروبەری خۆی کرد ....

لورین:"چی بووە ئیڤ!بۆچی وەستای؟"

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 12 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

unknown 'نەناسراوWhere stories live. Discover now